كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Monday, May 01, 2006

بانگه‌وازی ماڵی کوردو ئاڵمان

بانگه‌وازێك بۆ سه‌رجه‌م پارت وڕێكخراوی سیاسی و كۆڕوكۆمه‌ڵه‌كوردیه‌كان
وسه‌رجه‌م كه‌سانی ئازادیخوازومرۆڤدۆست


دوای ئه‌و گۆرانكاری یه‌گرنگانه‌ی له ‌ده‌یه‌ی ڕابوردو له‌دنیاو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وكوردستان دا ڕویانداوه. له‌دوای به‌ڕه‌سمی ناسینی باشووری کوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ له‌ده‌ستوری عێراق وله‌سه‌رئاستی دنیاش . خۆپیشاندانه‌كانی كوردان له‌ دوانزه مانگی ڕابوردودا، له‌سه‌رتاسه‌ری باكوورو ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان، بۆ هاوخه‌می و پشتگیری له‌ئه‌زمونی باشووری كوردستان له‌لایه‌ك وبه‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی له‌‌لایه‌كی تر ،بونه‌ته‌جێی نیگه‌رانی لای داگیركه‌رانی‌كوردستان.

باشوری كوردستان وه‌ك مۆدێلێك بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌وبه‌شانه‌ی تری كوردستان به‌ڕێگه‌ی ئاشتی،هیواوئومێدی لای گه‌لی كورد بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی زیادكردووه‌و ترس و نیگه‌رانی لای داگیركه‌ران دروست كردووه .له‌كاتێكدا دونیا ڕوی له‌كرانه‌وه‌و چاره‌سه‌ری ئاشتی و دیموكراتی یه‌‌ بۆ كێشه گه‌وره‌كان .توركیاو ئێران و سوریا ، كۆبونه‌وه ده‌كه‌ن و پلان داده‌نێن و له‌شكركێشی ده‌كه‌ن و به‌ته‌مای ده‌ست تێوه‌ردانی سه‌ربازین،له‌باشووری كوردستان.باڵویزی ئێران له‌ئانكارا پێش چه‌ند ڕۆژێك به‌ئاشكرا داوای كرد كه‌هاوكاری ئه‌منی و سه‌ربازی بكرێ له‌نێوان ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته‌دا بۆ ڕێ گرتن له‌گه‌شه‌كردنی ئه‌زمونی باشووری كوردستان و پێش گرتن له‌ئازادبوونی گه‌لی كورد له‌ به‌شه‌كانی تری كوردستان.ئێمه‌ له‌ كاتێكدا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به ڕونی و به‌توندی هه‌ڵوێستی خۆی ڕونبكاته‌وەو به‌رپه‌رچی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ بداته‌وه.

داوا له‌هه‌موو پارت وڕیكخراوەو كۆڕوكۆمه‌ڵه‌سیاسی وكولتوری وئازادی خوازومرۆڤ دۆسته‌كان و دۆستانی نه‌ته‌وەكه‌مان دەكه‌ین ،له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرش و گه‌له‌کۆمه‌ شه‌ڕەنگێزیه‌دا هه‌ڵوێست بگرن و به‌شكڵ وشێوەی جۆراوجۆر ‌ناڕزایی دەرببڕن وله‌ به‌ردەم سه‌فارەته‌كان خۆپیشاندان بكه‌ن و پشتگیری له‌ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتووی باشوری كوردستان بكه‌ن .ڕێ مه‌دەن به‌هیچ هێزێكی دوژمن له‌ ژێر هه‌ر بیانویه‌كدا باشووری كوردستان داگیر بكات یان دەست بۆ هه‌ر پارتێكی سیاسی كوردستانی ببات .

ماڵی كورد و ئاڵمان

29ی ئاپڕیلی 2006


Deutsch kurdischer Verein/Mal Bankverbindung zu erreichen mit öffentlichem Verkehrsmittel
Dasselstrasse 75-77 Stadtsparkasse Köln mit den Linien 8 und 9 Richtung Hermeskeilerplatz
D 50 674 Köln Kontonummer:41162249 Haltestelle Dasselstrasse/Bahnhof Süd
Tel: (0049) 221 82 38 721 BLZ:37050198
Fax:(0049) 021 82 38 722
E-Mail: Malikurd@gmx.de
Internetadresse: http://mali-kurd.piranho.de

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home