كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Tuesday, April 11, 2006

خۆپیشاندان له‌ دژی میسر


له‌هه‌ژده‌هه‌مین ساڵڕۆژی ئه‌نفاله‌ به‌دناوه‌كان دا با له‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی میسردا له‌به‌رلین به‌یه‌ك
ده‌نگ داوای چاره‌نووسی ١٨ كچی كۆیله‌كراوی كورد بكه‌ین

خوشك و برایانی خۆشه‌ویستی كورد
كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان

ئه‌م ساڵ له‌كاتیكا یادی شاڵاوه‌ ڕه‌شه‌كانی ئه‌نفال وئه‌و برینه‌ قوڵه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رله‌ ١٨ ساڵ كرایه‌ جه‌سته‌ی میلله‌ته‌كه‌مان، ڕژێمی ڕوخاو و داروده‌سته‌كه‌ی له‌ به‌رده‌م ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌مان دا سه‌رشۆرانه‌ له‌ قه‌فه‌سی تاوانباری دا ڕا وه‌ستاون و چاوه‌رێ ی حوكمی مێژوو ده‌كه‌ن.. بۆیه‌ پێویسته‌ هاوكات له‌گه‌ڵ یادی‌ ئه‌نفال و دادگایی ئه‌و تاوانبارانه‌دا هیمه‌تی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییمان بخه‌ینه‌ گه ڕوو له‌م یاده‌دا زریكه‌ی ١٨٢ هه‌زار ده‌نگی ئازادی خنكێنراو و تاوانی قڕكردنی به‌كۆمه‌لی میلله‌ته‌كه‌مان و به‌كۆیله‌ كردنی ١٨ كیژۆڵه‌ی كوردو فرۆشتنیان به‌ وڵاتی میسرو سوكایه‌تی كردن به‌ كه‌رامه‌تی نیشتمانیمانه‌وه‌ جارێكی تر بخه‌ینه‌ به‌رده‌م ڕای گشتی جیهان و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر مێژوودا خۆمان ڕوو زه‌رد نه‌كه‌ین با جارێكی تر یادی ئه‌نفال به‌رز ڕاگرین و پێكه‌وه‌ هه‌موو به‌ ده‌نگێكی یه‌كگرتوو له‌ وكیژه‌ بێ نازانه‌ بپرسینه‌وه‌ كه‌ له‌ گه‌له‌كه‌مان زه‌وتكراون و داوای چاره‌نوسیان بكه‌ین و ده‌نگی بێزاری و ناڕه‌زاییش بگه‌یه‌نینه‌ حكومه‌تی میسرو هه‌موو ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تیانه‌شی ڕسوا بكه‌ین كه‌ له‌ دروستكردنی چه‌كی كیمیاوی دا پێشكه ش به‌ ڕژیمی سه‌دامی خوێنڕێژی كردووه‌ ..هه‌ر بۆیه‌ بانگهێشتتان ده‌كه‌ین بۆ خۆپیشاندانی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ ١٣/٤ تائێمه‌ش ده‌نگمان بخه‌ینه‌ پاڵ ده‌نگی ڕه‌وه‌ندی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولات.

به‌ ئاماده‌بون و به‌شداری كردنتان ئه‌ركی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆتان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن .
شوێن و ئه‌درێسی خۆپیشاندانه‌كه‌:-
Roji: Penjsamme (Do. ) 13. April 2006 Katjmer: 12:30 Uhr
Adresse: Botschaft der Republik Ägypten
Stauffenberger Str. 6-7
10785 Berlin
U/S Potsdamer Platz
BUS 148

Kurdische Frauen im Exil e. V. ZOZK Kerkuk Solidarity
--------------------------------------------------------------------------------------
سبةي 12-4 خؤثيشاندان لة سويد و دانمارك بؤ بةردةم بالَويَزخانةي ميسر ساز دةكريَت

خۆپیشاندانێک بۆئه وه ی حکومه تی میسر به ڕه‌سمی داوای لێ بوردن له گه لی کورد بکا

له‌ درێژه ی چالاكییه‌ سه‌رانسه‌رییه‌كان بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌و 18 كچه‌ی به‌ میسر فرۆشران , هه‌روه‌ها نارِه‌زایه‌تی له‌ هاوكاری سه‌ربازی حكومه‌تی میسر به‌رژێمی به‌عسی رِوخاو به‌تایبه‌ت چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی كیمیاوی , ، خۆپیشاندانێک ساز ده که ین َله‌به‌رده‌م قونسلخانه ی میسر له شاری ستۆکهۆلم
ڕۆژ
‌ 2006/04/12
کاتژمێر 11:00-13:00
شوێن :
strand v 35
11456 stockholm که شوێنی زۆر به ی سه فاره ته کانه
له‌لایه‌ن ئه‌م لایه‌نانه‌وه‌ سازئه‌کرێت
و وه هه رچ رێکخراوو پارتێک ده یه وێت به شدار بێت زۆر خۆشحال ده بین

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌- چاک
ڕادیۆی ده‌نگی ژنان
ڕێکخراوی ژنانی کۆمه‌ڵه -سوید
گه‌شه‌ی ژنانی کوردستان
‌ڕێکخراوی خوێندکارانی کوردستان
لاواني سؤسيال ديموكراتي كورد


0736193769 chnor sadyq

0737589576 ronak hosman
0708891896 amina kaka bavah

0762611135 qader nader


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له‌ دانمارک
بۆ هه‌موو کوردی نیشته‌جێی دانمارک و دۆست و پشتگیرانی گه‌لی کورد

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد-چاک- له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌ دانمارک هه‌ڵده‌سن به‌ سازدانی خۆپیشاندانێک بۆ ئاشکراکردنی چاره‌نوسی ئه‌و 18 پاکیزه‌ کورده‌ی که‌ فرۆشراون به‌ میسر، و به‌ جیهانیکردنی دۆزی ئه‌نفال.
به‌روار: 12 / 4 / 2006
کاتژمێر: 12.00 ی نیوه‌ڕۆ
ناونیشان .. له‌ به‌رده‌م وێستگای ئۆسته‌رپۆرت Østerport station کۆده‌بینه‌وه‌ و له‌وێشه‌وه‌ به‌ ڕێپێوان بۆ به‌رده‌م باڵوێزی میسر.

داوا له‌ هه‌موو کوردستانیانی نیشته‌جێی دانمارک ده‌که‌ین به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه‌ بکه‌ن.

بۆ په‌یوه‌ندیکردن:
40509391 – 40369448 - 27578578
لیژنه‌ی سازدانی خۆپیشاندان

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home