خوینکارانی زانکۆی سنه
ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ریی هه‌ڵوێست
له‌سه‌ر مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی کوردستان له شاری سنه
پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی زانکۆی کوردستان داخوازی ناوه‌نده پیشه‌یی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی ئه‌م زانکۆیه‌یان بێ‌وه‌ڵام هێشته‌وه ڕۆژی 2 شه‌مه پاش ته‌واو بوونی واده‌ی دانراو، مانگرتنێکی به‌رینی خوێندکاری له‌م زانکۆیه ده‌ستی پێ‌کرد.
هه‌وه‌ک ئاگادارن خوێندکاران له دوو ڕاگه‌یه‌ندراودا(هه‌ردوو ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که له سه‌ر سایتی هه‌ڵوێست به زبانی کوردی دانراون) به ئیعتراز به که‌ش و هه‌وای فه‌رهه‌نگیی زانکۆی کوردستان و به‌تایبه‌ت ده‌ستێوه‌ردان و پێک هێنانی کۆسپ وته‌گه‌ره له لایه‌ن"ئومووری فه‌رهه‌نگی"یه‌وه، له هه‌نگاوێکی هێمنانه و مه‌ده‌نیدا سه‌ره‌تا به ده‌رکردنی ڕاگه‌یه‌ندراوێک به‌و هه‌لومه‌رجه ئیعترازیان کرد و پاش ئه‌وه‌ی هێچ وه‌ڵامێکیان وه‌رنه‌گرت، له ڕاگه‌یه‌ندراوی دووه‌مدا به دیاریکردنی شوێن و کات، داوایان له به‌ڕێوه‌به‌رانی زانکۆ کرد که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیدا به به‌شداریی خوێندکاران به‌شداری بکه‌ن. ناوه‌نده خوێندکارییه‌کان رۆژی دووشه‌مه‌یان بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه دیاریکرد. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به‌رپرسان داخوازی ناوه‌نده خوێندکارییه‌کانیان به هێند نه‌گرت، له پاش نێوه‌رۆی ئه‌مرۆ(2 شه‌مه‌وه) مانگرتنێکی گشتی له زانکۆ ده‌ستی پێ‌کرد. خوێندکاران ڕایانگه‌یاندووه که هه‌موو ڕێگه‌یه‌کیان بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تیی خۆیان گرته پێش و له‌وانه نووسینی نامه و سکاڵا بۆ به‌رپرسان. به‌ڵام نه‌ک هه‌ر وه‌ڵامێکیان وه‌رنه‌گرت، به‌ڵکوو دوێنێ له هه‌نگاوێکی جێ‌گومانداو به بیانووی کۆن،هه‌یئه‌تی نه‌زاره‌تی زانکۆ،ئه‌نجومه‌نی ئیسلامیی زانکۆی کوردستانی یه‌ک مانگ هه‌ڵپه‌سارد. ته‌نیا تاوانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش، شوێنگرتنی داخوازوکانی خوێندکاران بووه.
خوێندکارانی مان گرتوو ڕایان گه‌یاندوو گه‌ر بێت‌و داخوازه‌کانیان له‌به‌رچاو نه‌گیرێ و به‌رپرسانی زانکۆ درێژه به سیاسه‌تی خۆیان بده‌ن وده‌س له نانه‌وه‌ی کۆسپ وته‌گه‌ره له رێی چالاکیی ناوه‌نده پیشه‌یی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی خوێندکاران و چالاکیی خوێنداران هه‌ڵنه‌گرن، مانگرتنه‌که‌یان هه‌موو لایه‌نه ده‌که‌ن و په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن.
سایتی هه‌ڵوێست وێڕای پشتیوانی له مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی سنه، خواسته‌کانی ئه‌م خوشه‌ویستانه به سه‌ره‌تایی ترین مافی ئینسانییان ده‌زانێ و داوا له هه‌موو خوێندکاران و رۆشنبیران و تێکڕای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی شاری سنه‌ی خۆڕاگر ده‌کات له هه‌ر ڕێگه‌یه‌که‌وه بۆیان ده‌لوێ، پشتیوانیی و هاوده‌نگیی خۆیان له‌م مانگرتنه و بزاڤی خوێندکاریی ده‌رببڕن.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی سایتی هه‌ڵوێست
دووشه‌مه 25ی گوڵانی 2706

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home