دۆستی وه‌ک حازم یۆسفیمان هه‌بێ
دۆستی وه‌ک حازم یوسفیمان هه‌بێت دوژمنمان بۆ چییه !
رۆژی 24-5-2006 ئه‌سوات عێراق له کاتی ئه‌نجامدانی چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی ناوه‌نده‌که‌مان سه‌باره‌ت به‌و پیشانگایه‌ی به نیازین بۆ 18 پاکیزه‌که‌ین بکه‌ینه‌وه ، هاوکات چه‌ند پرسیارێکیشیان کرد له به‌ڕێز حازمی یوسفی نوێنه‌ری ینک له قاهیره ، له وه‌ڵامدا به‌ڕێز حازم یوسفی بێده‌ربه‌ستانه به‌رامبه‌ر به مه‌ترسیدارترین به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌نفال لێدوانێکی ترسناکی دا ، به‌وه‌ی میسر لایه‌ن نییه له‌م تاوانه و هه‌وڵه‌کانی چاک کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندی میسری کوردی ، بۆیه ده‌ست هه‌گرتن له گه‌ڕان به دوای چاره‌نووسی ئه‌و کچانه باشتره . ئه‌بێت ئێمه په‌یوه‌ندی کوردی میسریمان بۆ چی بێت له‌سه‌ر مێژووییه‌کی پڕ له تاوان دامه‌زرابێت .
میسر سه‌رباری به کۆیله‌کردنی 18 پاکیزه‌ی کورد ، هه‌زاران ته‌ن ماده‌ی کیمیاوی و ده‌یان هه‌زار گوله تۆپی کیمیاوی و ... داوه به عێراق ( به‌ڵگه‌ی قاتعمان بۆ سه‌لماندنی له‌به‌ر ده‌ستدایه) ، به‌مه‌ش به‌شداره له جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد ، ئیتر حازم یوسفی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌یان به‌ستێته‌وه به‌و وڵاته‌وه ناتوانن جوانی که‌نه‌وه . ده‌بوایا به‌ڕێزی نه‌ک لێدوانی بێده‌ربه‌ستانه‌ی له‌م چه‌شنه نه‌دایا ، به‌ڵکه پێی نه‌نگی بوایا هه‌ر له‌و وڵاته بمێنێته‌وه .
داوا له ینک ده‌که‌ین هه‌ڵوێستی فه‌رمی بده‌ن سه‌باره‌ت به‌م لێدوانه‌ی به‌ڕێز حازمی یوسفی ، که پێشتریش دۆستانی ئێمه‌ی له میسر نموونه " دوڕییه عه‌ونی " ساردکردۆته‌وه له هه‌وڵه‌کانیان بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی ئه‌و 18 پاکیزه‌یه .
به کاک یوسفی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی گه‌له‌که‌مانیان پێ گرنگ نییه ڕاده‌گه‌یه‌نیین ، ڕێگه به هیچ که‌س و لایه‌نێک ناده‌ین مامه‌ڵه به کێشه چاره‌نووس سازه‌کانمانه‌وه بکه‌ن ، داهاتووی ئێمه په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێستمان له سه‌ر کاره‌ساته‌کانی ڕابردوو .
نه‌ک واز ناهێنین له هه‌وڵه‌کانمان بۆ دیارییکردنی چاره‌نووسی ئه‌و 18 کچه ، به‌ڵکه به هاوکاری گه‌له‌که‌مان و ته‌واوی پارت و ڕێکخراوه‌کانی کوردستان ، له ناویشیاندا لایه‌نگران ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی کاک یوسفی له هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین تاکو چاره‌نووسیان ئاشکرا ده‌که‌ین ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیشمان ناوێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تێکدا کچانمانی کۆیله کردبێت ، به چه‌که کیمیاوییه‌که‌شی کیمیاباران کرابین .
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد-چاک
24-5-2004
سه‌یری لێدوانه‌که‌ی کاک یوسف حازمی بکه‌ن :
********************************
بانگه‌واز بۆ هونه‌رمه‌ندانی ته‌شکیلی کورد
هونه‌رمه‌ندانی خۆشه‌ویست له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان
ناوه‌ندی چاک له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی بۆ شه‌رمه‌زارکردنی ده‌وڵه‌تی میسری ، ده‌یه‌وێت پیشانگایه‌کی پۆسته‌ر له سه‌ر دۆزی 18 کچه‌که له سایتی چاک بکاته‌وه ، ئه‌و پۆسته‌رانه وه‌ک هه‌ڵمه‌تی بایکۆتکردنی میسر له بواره‌کانی (( ئابووری ،سیاسی ، فه‌رهه‌نگی ، گه‌شت و گوزار ، په‌یوه‌ندی )) له لایه‌ن کورده‌وه به‌کارده‌هێنرێت دژ به حکوومه‌تی میسر .تکایه نووسینی سه‌ر پۆسته‌ره‌کان به زمانه‌کانی کوردی- عه‌ره‌بی- ئینگلیزی بن .
به‌شداری ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ندان له‌م هه‌ڵمه‌ته گوڕ و تین ده‌به‌خشێت به چالاکییه‌کانمان .
له کۆتاییدا په‌یمان به ئێوه‌و به ته‌واوی پاشماوه‌ی قوبانیان و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ین تاکو به‌ده‌ست هێنانی داخوازه‌کانمان به‌رده‌وام بین له‌م هه‌ڵمه‌ته ، له نیوه‌ی ڕێدا به نیوه‌چڵی ده‌ست به‌رداری مافه‌کانمان نه‌بین .
بۆ ناردنی پۆسته‌ره‌کان :
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد-چاک
17-5-2006
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home