چاوخشاندنێک به وتووێژه‌که‌ی کاک مسته‌فا هیجری له‌گه‌ڵ کوردستان مێدیا

نووسینی: ئازاد بانه‌یی
خوێنه‌ری هێژا ئه‌م کاته‌ت باش:
هه‌روه‌ک ئاگادارن ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ده‌قی نامه‌یه‌کی کابرایه‌کی شوڤینیستی تورک به ناوی عه‌لیره‌زا نه‌زمی ئه‌فشار، که بۆ کاک مسته‌فا هیجری سکرتێری حدک ی نووسیبوو، و هه‌روه‌ها وه‌ڵامی کاک مسته‌فا به ناوبراو، له زۆر ماڵپه‌ڕی ئێنته‌رنێتی دا بڵاۆ کرایه‌وه.
ئه‌وه‌ی که ده‌قی نامه‌که‌ی نه‌زمی ئه‌فشار و وڵامه‌که‌ی کاک مسته‌فا چی بوون، ڕه‌نگه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕۆژانه سه‌ردانی ئینتێرنیت بکه‌ن بینیبێتیان و بۆ جارێکی دیکه پێویست به دووپات کردنه‌وه ناکات. به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا مه‌به‌سته وتوووێژێکی کاک مسته‌فا له‌گه‌ڵ کوردستان مێدیایه که له زۆر سه‌ره‌وه جیگای سه‌رنج و تێڕامانه.
با له‌به‌شی سه‌ره‌تای وتووێژه‌که گه‌ڕێین که کاک مسته‌فا بۆ جارێکی دیکه ده‌ستی کردووه‌ته‌وه به لێدانی قه‌وانه سواوه‌که‌ی جاران و پێی وایه که سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ساڵی ڕابردوو له شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ڕینوێنی و ڕێبه‌رایه‌تی کردنی شه‌خسی جه‌نابیان و پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان و یه‌ک له‌وان حیزبی دیمۆکڕات ده‌ستی پی کردوو و ئه‌وه ئه‌وان بوون که جڵه‌وی مه‌سه‌له‌که‌یان به ده‌سته‌وه بوو. ئیتر بی خه‌به‌ر له‌وه‌ی که ئه‌و ڕووداوانه سه‌رهه‌ڵدانێکی گه‌لی سه‌ربه‌خۆ بوون و هیچ چه‌شنه په‌یوه‌ندییه‌کی به پارت و ڕیکخراوه‌کانی شاخه‌وه نه‌بوو. به هه‌رحاڵ قسه بی ده‌سه‌ڵاته و هه‌موو که‌س پێی ئه‌وێرێت.
ئه‌و جار با بێینه سه‌ر به‌شی کۆتایی وتووێژه‌که که تاییبه‌ته به نامه‌که‌ی نه‌زمی ئه‌فشار و وڵامه‌که‌ی کاک مسته‌فا بۆ کابرا.
سه‌ره‌تا کاک مسته‌فا به مه‌به‌ستی زه‌مینه خۆش کردن و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای باسه‌که، ده‌ست ئه‌کات به باس کردنی مێژوو و دیسانه‌وه باس له‌و نه‌هامه‌تی و ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که له سه‌ده‌ی ڕابردوو دا به‌سه‌ر کورد و تورک هاتوون ئه‌کات و بۆ جارێکی دیکه به شیواندنی مێژوو به زۆر گه‌لی ئازه‌ریش ئه‌کاته هاوبه‌شی ئه‌و نه‌گبه‌تی و کاره‌ساتانه‌ی که به‌سه‌ر کورد هاتوون له ئێران‌دا، که له‌ڕاستی له به‌شێکی زۆری ئه‌و کێشانه‌ی که به‌سه‌ر کورد هاتوون، تورکه‌کان چ وه‌ک کۆی خه‌ڵک و چ وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان له ناو حکومه‌ته یه‌ک به داوی یه‌که‌کانی ئێران‌دا شه‌ریکه تاوانن و هیج پاساوێکیش بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نیه.
دیاره لیره دا به هیج شیوه‌یه‌ک مه‌به‌ست له پاکانه کردن بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان فه‌خر فرۆشتنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه به‌سه‌ر ئه‌وی دیکه دا نیه و به‌ڵکوو مه‌به‌ستی سه‌رکی تیشک خستنه سه‌ر وته‌کانی به‌ڕێز هیجریی یه له وتووێژه‌که‌یدا.
کاک مسته‌فا له وڵامه‌که‌یدا باسی بیره‌وه‌رییه تاڵ و شیرینه‌کانی نێوان هه‌ر دوو گه‌لی کورد و ئازه‌ری ئه‌کات، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئیشاره‌تێک به‌و ڕووداوانه بکات. به‌ڕێزیان ده‌بوو له‌گه‌ڵ هێنانه به‌ر باسی ئه‌و پرسه میژووییانه ئیشاره‌تی به دست‌درێژی و ته‌عداکانی تورکه‌کانی نیشته‌جێی ناوچه کوردییه‌کان، چ له ده‌ورانی دوای نه‌مانی کۆماری کوردستان و چ سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر حوکمی ڕژیمی کۆنه په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی بدایه که چۆن به ناو برایانی ئازه‌ری په‌لاماری ماڵی برایانی کوردیان دا و چه‌نده‌ها ڕۆڵه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه هه‌ژاره‌یان شه‌هید و بریندار کرد و چه‌ندین گوند و ئاوایی کوردانیان تاڵان کرد وسوتاند.
باشتر وا بوو کاک مسته‌فا بۆ جارێکی دیکه چاوێکی به نامه‌که‌ی دۆستی خۆشه‌ویستی خۆی عه‌لی ڕه‌زا نه‌زمی ئه‌فشار دا بخشاندایه‌ته‌وه و لانی که‌م نه‌ک وه‌ک جه‌نابیان که هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شکركێشی وڵاتانی تورک بۆ سه‌ر کوردستان ده‌کات، به‌ڵکوو به‌ناوی گه‌لی کورد و حیزبی دێمۆکڕاتیشه‌وه داوای لیبکردایه که له‌سه‌ر ئه‌و بێ حورمه‌تی و بێ ئه‌ده‌بییانه‌ی که به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد و سه‌روه‌ران و ڕێبه‌رانی گیانبه‌ختکردووی ئه‌م نه‌ته‌وه خۆڕاگره نوادبووی، داوای لێبوردن له‌گه‌لی کورد و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بکات. به‌ڵام به داخه‌وه نه‌ک هه‌ر شتێکی له‌و بابه‌ته له وتووێژه‌که‌ی کاک مسته‌فا دا نابیندرێ به‌ڵکوو بۆ جارێکی دیکه داکۆکی و پشتیوانی له نووسه‌ری نامه‌که ئه‌کات و به دۆستی له مێژینه‌ی خۆی و گه‌لی کوردی ناو ئه‌بات. له‌وه‌ی که نه‌زمی ئه‌فشار دۆستی کاک مسته‌فا هه‌یه یان نا که‌س حه‌قی بڕیار دانی نیه و ئه‌وه خۆی بریار ئه‌دات، به‌لام له دۆستایه‌تی ئه‌و کابرا شۆڤێنیسته له‌گه‌ڵ گه‌لی کوردا گۆمان هه‌یه و من پێم وایه نه‌ک هه‌ر دۆستی کورد نیه به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ڕه‌نگه له عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی که ئه‌ویش هاو نه‌ته‌وه‌ی ئه‌وه و له کوشتن و قه‌ڵاچۆ کردنی گه‌لی کورد، به درێژایی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی دا ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه باشتر نابیت.
کاک مسته‌فا گله‌یی له دۆسته له مێژینه‌که‌ی ئه‌کات سه‌باره‌ت به ئاشکرا کردنی نامه‌که بۆ ڕای گشتی و ئه‌ڵی که ئه‌و نامه‌یه شه‌خسی بوو نه‌ده‌بوو ئاشکرا بکریت. وادیاره کاک مسته‌فا ویستوویه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش وه‌ک زۆر ڕووداوی دیکه که له دوای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتی به‌ڕێزیان له کۆنگره‌ی 13 دا له حیزب‌دا ڕوویان داوه دیزه‌به‌ده‌رخۆنه بکڕیت و که‌س نه‌زانێ که چی ڕوویداوه. دیاره ئه‌وه‌ش یه‌کێک له مێتووده‌کانی کاری کاک مسته‌فا و هاوکاره‌کانیه‌تی که ئه‌یانه‌وێت ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌کانی وه‌ک دیاری کردنی سنووره‌کانی کوردستانیش له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئیران‌دا، هه‌ر له ڕیگه‌ی دۆستایه‌تی و به نهێنی ئه‌نجام بده‌ن و که‌س ئاگای له‌و که‌ین و به‌ینانه نه‌بێت که به‌ڕێزیان و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی له حیزب‌دا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. وا دیاره کاک مسته‌فا تازه‌ی زانیوه که ئاشکراکردنی نامه‌ی شه‌خسی خه‌ڵک تاوانه و ئه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و بڵاوکه‌ره‌وه سزا بدرێت، یان ناکا ئه‌مه ته‌نیا شمولی نامه‌کانی به‌رێزیان و که‌سانی وه‌ک ئه‌و بکه‌ن. ئه‌گینا ڕه‌نگه ئاشکرا کردنی نامه‌ی دڵسۆزانه‌ی که‌سانیکی وه‌ک کاک حوسه‌ینی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر تۆڕی ئینتێرنیت و پاشان سه‌رکۆنه‌و سزا دانی کاک حۆسه‌ین به ده‌ستوری کاک مسته‌فا، له دیدی ئه‌وانه‌وه نه‌ک هه‌ر خراپ نه‌بێت، به‌ڵکوو وه‌ک کارێکی شۆڕشگێرانه له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.
کاک مسته‌فا له به‌شی دووهه‌می وڵامه‌که‌ی بۆ ئه‌و پرسه ئه‌ڵێت: ئه‌وه که نامه‌که‌ی من به مه‌به‌ستی ئارام کردنه‌وه‌ی وه‌زع بووه و نه‌مویستوه بچمه سه‌ر یه‌ک یه‌کی ئه‌و خاڵانه‌ی که له نامه‌ی لایه‌نی دیکه‌دا هاتوون، ئه‌وه‌ش قه‌ت به‌و مانایه نیه که من خاڵ به خاڵی نامه‌که‌م قبووڵ کردبێ، هه‌روه‌کوو ئه‌و و تورکه‌کانی دیکه‌ش بۆچوونیان له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له وه‌ک ئێمه نیه.( بۆیه ئێمه ناتوانین و ناکرێ به‌وان بسه‌لمێنین که سمکۆ پیاوێکی نیشتمانپه‌روه‌ر بووه) و ئه‌وانیش ناتوانن به ئێمه‌ی بسه‌لمێنن که سمکۆ چه‌ته بووه. به‌ڵکوو ئێمه ده‌توانین له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکی هاوبه‌ش که به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو لای تێدا بێ له ئێستا و داهاتوو دا پێکه‌وه بژین و کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن به داخه‌وه کاک مسته‌فا لێره‌ش دا بۆ جارێکی دیکه له قبووڵ کردنی ڕاستیه‌کان خۆی ئه‌بوێرێت و له شۆڕشگێڕ بوون یان چه‌ته بوونی سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی سمکۆی شکاک له شک و دوودڵی دایه و به وته‌ی خۆی بۆ ئێمه ناکرێ و ناتوانین بێسه‌لمێنین که سمکۆ پیاوێکی نێشتمان په‌روه‌ر بووه، هه‌روه‌ک بڵێیت سمکۆ له 4 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێش دا ژیاوه و هیچ ئاسه‌وارێک له‌و مێژووه‌ی ئه‌وکاته نه‌ماوه و باسی سمکۆ وه‌ک رۆسته‌می زاڵ بووه‌ته ئه‌فسانه. کاک مسته‌فا ئه‌ڵێت:
هونه‌ری ئێمه وه‌ک حیزبی دێمۆکرات و هه‌موو کوردێکی واقیعبین که هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ده‌کا له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه دایه. ئه‌بێ ئه‌و هونه‌ره و ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه چی بن که کاک مسته‌فا ئاوا شانازی پێوه ئه‌کات و خۆی پێوه با ئه‌دات، تۆ بڵێی چاوپۆشی کردن له بی حورمه‌تی به ڕێبه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی و پاشانیش هه‌رزانفرۆش کردنی خاکی نیشتمان هونه‌رێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت که وا ئێمه هه‌سمان پێ نه‌کردووه. یان ناکا کاک مسته‌فا له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمکان و ده‌رفه‌ت تاکوو ئیستا ئه‌م هونه‌ره‌ی خۆی به دیار نه‌خستووه و ئه‌یه‌وێت وه‌ک دیاری بۆ نه‌وه‌کانی داهاتووی جێ بێڵێ.
به‌ڕێز هیجری له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانی دا دیته سه‌ر باسی دیتنه‌وه‌ی ڕێگه چاره بۆ کێشه‌کان و وه‌ک که‌سێکی سه‌رده‌میانه و بیرفراوان ئه‌ڵێت: ئێستا سه‌رده‌می دیتنه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌کان دیالۆگ و لێک حاڵی بوونه. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین دیالۆگ وه‌کوو کولتور بکه‌ینه کلیلی کۆسپه‌کانمان و په‌نا به‌رینه به‌ر توندوتیژی، نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ تورک و باقیی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه که پێکه‌وه ده‌ژین ناتوانین له ئاسایش دا بژین، به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ خۆشمان ناتوانین پێکه‌وه بژین و ڕۆژبه‌ڕۆژ گرفته‌کانمان زیاتر ده‌بن.
نازانم کاک مسته‌فا که هێنده شاره‌زایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره بۆ لابردنی کێشه‌کان و ئاوا دڵسۆزانه بیر له‌و مه‌سه‌لانه ئه‌کاته‌وه و ئاوا ئه‌هلی ته‌فاهوم و پێکه‌وه ژیانه چۆنه ڕیگه چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و قه‌یرانه ناوخۆیی یه‌ی حیزب نادۆزیته‌وه که ئه‌وه پتر له ساڵ و نیوێکه هه‌موو قه‌واره‌ی حیزبی گرتووه‌ته‌وه و چۆنه ده‌ستوور نافه‌رمووێت که هاوکاره‌کانی ده‌ست له ته‌سفیه کردن و ده‌رکردنی هاوڕێیانی چه‌ندین ساڵه‌یان هه‌ڵبگرن و چی دیکه کاسانی بیر جیا له حیزب دا ئه‌زیه‌ت و ئازار نه‌ده‌ن؟ تۆ بڵیی ئه‌و هاوڕێ حیزبیانه‌ی که ئه‌وه زیاتر له چاره‌که سه‌ده‌یه‌که هه‌موو هه‌ست و نستی خۆیان له پێناو بوون و مانی حیزب‌دا له ده‌ست داوه، هێنده‌ی عه‌لی ڕه‌زا نه‌زمی ئه‌فشار به‌لای کاک مسته‌فاوه دڵسۆز نه‌بن، وا ئاوا بێ ڕحمانه ئه‌که‌ونه به‌ر په‌لاماری ده‌زگای سه‌رکوت و ته‌سفیه‌ی تاقمه‌که‌ی کاک مسته‌فاوه و به خائین و لاده‌ر ناوزه‌د ئه‌کرێن؟
من پێم وایه ئه‌و کارانه‌ی کاک مسته‌فا نه‌ک هه‌ر دڵسۆزی نیه به‌ڵکوو له لای که‌سانی دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر به چاوی خیانه‌ت به خاکی کوردستان و میژووی کورد و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان چاویان لێ ئه‌کرێت و سه‌رئه‌نجام ڕۆژێک دا دێت که لێپرسینه‌وه له کاک مسته‌فا بکرێت سه‌باره‌ت به‌و چاوپۆشی کردنه‌ی له ڕاستییه‌کان و هه‌رزانفرۆش کردنی خاکی پیرۆزی کوردستان
بژی کورد

هه‌ر ئاوه‌دان بێت کوردستان
22-5-2006
22-5-2006
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home