بلێر: ئاسایش و هێمنایه‌تی نێونه‌ته‌وی په‌یوه‌سته به گۆڕانکاری له ئێراند
تۆنی بلێر:
ئاسایش و هێمنایه‌تی نێونه‌ته‌وی په‌یوه‌سته به گۆڕانکاری له ئێران‌دا
تۆنی بلێری سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا که ئێستا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه، له چوارچێوه‌ی لێدوانێکی دا له واشنگتۆن سه‌باره‌ت به کێشه نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کان کوتی: ئاسایشی کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌سته به گۆڕانکارییه‌کان له ئێران‌دا.
بلێر ئه‌م وتانه‌ی خۆی له زانکۆی جۆرج تان له واشینگتۆن پێشکه‌ش کرد. ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی وته‌کانی ناوبراو، کێشه جیهانی یه‌کان و مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه له لایان وڵاتانی جیهانه‌وه له‌م چه‌رخه نوێ یه دا بوو.
بلێر به پێ داگری له سه‌ر ئه‌وه‌ی که جیهان پێویستی به ستراتیژییه‌کی تۆکمه و نه‌گۆر هه‌یه له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاسایش و هێمنایه‌تی جیهانی به گۆڕانکارییه‌کان له ئێران‌دا گرێ دا.
ناوبراو کۆتی: تا کاتێک که ئێران گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نه‌یێت ئاسایشی ئێمه دابین نابێت. من دووپاتی ئه‌که‌مه‌وه که گۆڕانکاری نابێ زۆره‌ملی بێت، به‌ڵام مکو‌ریشم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئازادی ودیمۆکڕاسی زیده‌تر که زۆربه‌ی گه‌لانی ئێرانیش خوازیارین، پێویستی یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ ئێمه‌ش.
ته‌نیا دوو ڕێگه یان ڕێباز له ناوچه دا هه‌یه. شه‌ریکایه‌تی و هاوده‌نگ بوون له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی دنیا، یان دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵیاندا. ئه‌گه‌ر ئێران ڕێبه‌ڕایه‌تی به‌ره‌ی دووهه‌م بگرێته ئه‌ستۆ، ئه‌وا هه‌مووان ئاکامه‌کانی ئه‌بینینه‌وه.
بلێر هه‌روه‌ها له درێژه‌ی وته‌کانی دا کوتی: له ئاکامی تێکڕمانی بازاره ئابوورییه‌کانی ئاسیا و قه‌یرانی کۆسۆڤۆ له ساڵانی کۆتایی ده‌یه‌ی 1990 دا، بۆم ده‌رکه‌وت که بناخه سیاسی یه‌کانی دنیا کۆن و لێک هه‌ڵوه‌شاون. ناوبراو کوتی یه‌کگرتوویی ئه‌و ڕاستییه ئه‌سه‌لمێنێت که ئه‌گه‌ر له سوچێکی ئه‌م جیهانه دا کێشه‌یه‌ک بێته ئاراوه، ئه‌وا هه‌موو جیهان ئه‌گرێته‌وه و قه‌یرانێکی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌خووڵقێنێت. هه‌ر بۆیه ئه‌و ڕاو بۆچوونه کۆنانه‌ی که له نێوه‌نده سیاسی یه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی یه‌کان له وڵاتان دا له ئارادایه، وه‌ک شتێکی بێ بایه‌خ دێته به‌رچاو. هیچ که‌س ناتوانێت به بێ دید و بۆچونێکی نه‌گۆڕ سه‌باره‌ت ڕه‌وشی جیهان، دیتن وبۆچونێکی نه‌گۆڕی سه‌باره‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌بێت، واته به‌رژه‌وه‌ندییه نیونه‌ته‌وییه‌کان په‌یوه‌سته به به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی یه‌کان له هه‌ر وڵاتێک دا.
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا پێی له سه‌ر ئه‌وه داگرت که تێرۆریزم، کۆچ کردن و گؤڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وای جیهان، کارتێکه‌ریێکی ته‌واوی به سه‌ر هه‌موو وڵاتانی جیهاندا هه‌یه و کۆتی: ئه‌بی به ئامرازه پێشکه‌وتووه‌کانی وه‌ک ئازادی و پێکه‌وه ژیان و یه‌کسانی به‌ره‌وڕوی ئه‌و کێشانه ببینه‌وه.
بلێر هه‌وڵی و تێکۆشانی گه‌لانی عێراقی بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی دیمۆکڕاتیک به هه‌لێکی باش بۆ یه‌ککگرتوویی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌م دا و ڕاگه‌یاند که به‌ها و بایه‌خه نیونه‌ته‌وه‌یی کان ئه‌بێ به بێ جیاوازی هه‌موو جیهان بگرێته‌وه.
له درێژه‌ی قسه‌کانی دا تۆنی بلێری سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا کۆتی: ئه‌گه‌ر ئیمه بڕوامان به یه‌کسانی هه‌یه چۆن ئه‌بێ رێگه بده‌ین که ڕۆژانه 30000 هه‌زار منداڵ له کاتێکدا ڕێگه چاره‌ی گونجاو هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر کردنیان، گیانیان له ده‌ست بده‌ن؟ ئه‌گه‌ر ئێمه به ته‌مایی دابین کردنی داهاتوویه‌کی ڕووناک بۆ نه‌وه‌کانی داهاتووین چۆن ئه‌بێ ڕێگه بده‌ین به به‌رچاوی خۆمانه‌وه ژینگه‌که‌مان به‌ره‌و وێرانی و فه‌وتان بڕوات و ئێمه‌ش بی ده‌نگ بین؟ چۆن ئه‌توانین خاوه‌ن سیسته‌مێکی تیجاره‌ت و ئاڵ‌و وێری جیهانی بین که زۆر ناعادڵانه و بێ ڕه‌حمانه دابه‌ش کراوه؟
بلێر له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو که ڕیکخراوه نێوده‌وڵه‌تی یه‌کان له ئاستی پێداویستی یه جیهانییه کاندا نین و ناتوانن وڵامده‌ری ئه‌و کێشانه بن که ئه‌مڕۆ له جیهاندا له گۆڕی دان. ئه‌و خوازیاری بوو گۆڕانکاری بنه‌ره‌تی له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌ککگرتووه‌کان ئه‌نجام بدرێت و ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتر بدرێته سه‌رۆکی ئه‌م ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه و داوای کرد که ڕێکخراوێکی نوێی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات تایبه‌ت به ژێنگه سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌ککگرتووه‌کان پێک بێت.
هه‌روه‌ها داوای کرد بانکی دراوی نێوده‌وڵه‌تی یه‌ک بگرێت و هیوا خواست که سیسته‌مێکی نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی چاوه‌دێری و رێکخستنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ کاره ئاشتی خوازانه‌کان له جیهاندا بێته ئاراوه و بانکێکی جیهانی ئه‌تۆمی که له ژێر چاوه‌دیری ڕیکخراوی نه‌ته‌وه- یه‌ککگرتووه‌کاندا کار بکات پێک بێت. داڕشتنی سیاسه‌ته نێوده‌وله‌تی و جیهانییه‌کانی که بنچینه‌که‌ی له‌سه‌ر به‌ها و بنیاته نه‌ته‌وه‌یی کان دارێژرابێت به هه‌ڵه زانی و یه‌کانگیر بوون و یه‌کجه‌مسه‌ر بوون(گلۆبالیزم)ی به هویێکی کاریگه‌ر بۆ یه‌ککگرتوویی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌سف کرد و کوتی: ئه‌م یه‌کانگیربوونه نێونه‌ته‌وه‌یی یه پێویستی به سیسته‌مێکی یه‌ککگرتووی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌یه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کی بی بی سی
27-5-2006

ئاماده کردن و وه‌رگێڕانی: مسته‌فا مامه قاله
27-5-2006
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home