عێراقی گه‌نده‌ڵ کوردستان به‌ره‌و کوێ ده‌بات
عێراقی گه‌نده‌ڵ کوردستان به‌ره‌و کوێ ده‌بات؟
نوسینی: به‌ختیار شاخی
ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی گوترا و نووسرا، ئه‌وه‌نده باسی مێژووی کوردمان کردبا ئێستا قوتابیانی کورد ناچار نه‌ده‌بوون (مێژووی نیشتمانی عه‌ره‌ب) بخوێنن. ئه‌و هه‌موو نووسینه بۆچی؟ کاتێک که‌س گوێ له‌و هه‌موو قسه‌یه نه‌گرێ و نه‌بێته بابه‌تێک که زانکۆکان لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن و وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدی له‌سه‌ر داهاتووی کوردستان نه‌بێته بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مانی کوردستان، ئیتر سوودی ئه‌و هه‌موو نووسینه چییه؟ خۆ دووریش نییه نووسینه‌کان کاریگه‌رییان هه‌بووبێت، ئه‌وه نییه ئێستا ئه‌وانه‌ی له نووسینه‌کاندا گومانی گه‌نده‌ڵییان لێده‌کرێت هاتوونه‌ته پێش و له خودی نووسه‌ره‌کان توندتر دژی گه‌نده‌ڵی قسه‌ده‌که‌ن؟ هه‌ندێک که‌س پێیان وایه گه‌نده‌ڵی هه‌ر پاره خواردنه و کێشه‌که له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌سک ده‌که‌نه‌وه. رۆتین که ده‌ردێکی کوشنده‌یه و ده‌بێته‌هۆی دواخستنی کاروباری هاووڵاتیان و وایان لێ ده‌کات ناچار بن بۆ راییکردنی کاره‌کانیان په‌ناببه‌نه‌به‌ر واسته و به‌رتیل. ئه‌وه‌ی کارئاسانیی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی رۆتین و به‌رتیلخواردن کرد دانانی خه‌ڵکی ناشایسته له پله‌ی به‌رزی ئیداری و نه‌گۆڕینی که‌سانی کۆنه‌به‌عسی و ناوبانگڕه‌ش و پشتگیریی کردنی ئه‌و که‌سانه‌بوو که ئه‌وه‌یش ده‌رهاوێشته‌ی ململانێی حزبی بوو و هیچ لایه‌ک نه‌یده‌ویست ده‌ست له‌و که‌سانه هه‌ڵبگرێ نه‌وه‌کا بچنه نێو لایه‌نه‌که‌ی دیکه. بیانووی ئه‌و پێداگرییه‌ش ئه‌وه‌بوو گوایه ئه‌و که‌سانه ساڵانێک له حکومه‌تی عێراقیدا کاربه‌ده‌ست بوونه و شاره‌زا و کارزانن، له‌کاتێکدا خه‌ڵک باش ده‌یزانی ئه‌وه‌ی به خیانه‌ت گۆش کرابێت مه‌حاڵه ده‌ستبه‌رداری بێت. پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانکه دوولایه‌نی سه‌ره‌کیی پێکهێنه‌ری حکومه‌ت بوون ده‌بوایه گه‌نجی پاک و په‌روه‌رده‌کراوی ئازادی بخه‌نه سه‌رکار و چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه شاره‌زاییشیان نه‌بوایه به‌ماوه‌یه‌کی که‌م سه‌ریان له‌کاری خۆیان ده‌ردێنا و باشییه‌که‌شیان له‌وه‌دابوو که فێری خیانه‌ت نه‌ببوون. سیسته‌می کاری ئیداریی رژێمی به‌عس که ئێستاش میراته‌که‌ی بۆ حکومه‌تی عێراق ماوه‌ته‌وه لێواولێوی گه‌نده‌ڵییه و هه‌رگیز نابێ وه‌ک نموونه‌یه‌ک بۆ شایسته‌یی وه‌ربگیرێت. دوا راپۆرتی رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌فافییه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه که به‌ره‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی ساڵانه 3200 بلیۆن دۆلار له بواری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا له جیهاندا به‌فیڕۆ ده‌درێت، رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌و وڵاتانه‌دا که‌به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن ده‌چن له پله‌ی یه‌که‌مدایه و ساڵانه نزیکه‌ی 250 بلیۆن دۆلار لووش ده‌درێت! له‌ناو 159 ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵکاردا عێراق له ریزه‌کانی پێشه‌وه‌دایه. به‌وپێیه‌ش که پڕۆژه‌ی ئاواکاری له هه‌رێمی کوردستان له‌ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق زیاتره رێژه‌یه‌ک له‌و گه‌نده‌ڵییه خۆی خزاندۆته ناو کوردستان و ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه. به‌داخه‌وه ده‌بێ ئه‌و راستییه‌ش بڵێین هه‌رچه‌نده به‌ر له رووخانی رژێمی به‌عس گه‌نده‌ڵییه‌کی ئاشکرا له به‌رنامه‌ی نه‌وت به خۆراک و زۆربه‌ی پرۆژه‌کانی UNدا هه‌بوو، به‌ڵام دوای رووخانی رژێمی به‌عس په‌تای گه‌نده‌ڵی زیاتر له عێراقه‌وه به‌ره‌و کوردستان خزیوه و ئێستا بۆته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدی و پێویستی به لێکۆڵینه‌وه و کاری ورد هه‌یه تا ریشه‌کێش بکرێت و رێگه‌نه‌درێت داهاتووی ئیداره‌ی کوردستان بخاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home