كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Saturday, June 10, 2006

دوو ئاگاداری

دوو ئاگاداری:
ئاگاداری ژنانی کوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتی له‌ باکووری ئه‌مریکا و ئه‌وروپا

ئێمه‌ کۆڕی ژنانی کوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتی له‌ باکووری ئه‌مریکا و ئه‌وروپا ( مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ) پشتیوانی خۆی له‌ رێپێوانی ژنانی شۆرشگێڕی ئێران له‌ رۆژی 22ی جۆزه‌ردان ، ده‌رده‌بڕین و پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م رۆژه‌ وه‌ک رۆژی میللی یه‌کگرتوویی ژنانی ئێران له‌ سه‌رجه‌م ژنانی تێکۆشه‌ری ئێران و کوردستان ده‌که‌ین. ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ی ئێمه له‌ ناو وڵات چالاکانه‌ له‌م رێپێوانه‌دا به‌شدار ده‌بن.


کۆڕی ژنانی کوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتی له‌ باکووری ئه‌مریکا و ئه‌وروپا
مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
*****************************************

ئاگاداریی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ریی سایتی هه‌ڵوێست

ژنانی پێشره‌و و تێکۆشه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ،ڕایانگه‌یاندووه‌ رۆژی 22ی جۆزه‌ردان له‌ تاران له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هێمانه‌دا دا یادی خۆ پیشندانه‌که‌ی ساڵی پار ده‌که‌نه‌وه‌ و هاواری مافخوازیی خۆیان ده‌که‌ن. له‌م پێوه‌ندییه‌دا تا ئێستا چه‌ندین که‌سایه‌تی و ناوه‌ندی سیاسیی و فه‌رهه‌نگی و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ له‌م هه‌نگاوه‌ پشتیوانیان کردووه‌، سایتی هه‌ڵوێست وێڕای پشتیوانیی له‌م هه‌نگاوه‌ بوێرانه‌یه‌، داوا له‌ هاونیشتمانانی کوردمان به‌ ژن و پیاوه‌وه‌ (به‌تایبه‌ت له‌ تاران) ده‌کات به‌ پیری ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ژنانی چالاک و مافخوازه‌وه‌ بچن و له‌ ئیعترازی ئه‌م ژنه‌ پێشره‌وانه‌دا شه‌ریک بن. له‌م پێوه‌ندییه‌دا چاوه‌ڕوانی له‌ خوێندکارانی کورد (کوڕ و کچ) زۆرتره‌. کات و شووێنی کۆبوونه‌وه‌ له‌ تاران:(کاتژمێر ۵ تا ۶ ی پاش‌نیوه‌رۆ له‌ مه‌یدانی حه‌وتی ‎ تیر)
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی سایتی هه‌ڵوێست

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home