سه‌حه‌ر ده‌بێ ریسوا بکرێ و دابخرێ
سه‌حه‌ر ده‌بێ ریسوا بکرێ و دابخرێ
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ته‌له‌فزیۆنی (سه‌حه‌ر) که سه‌ربه جمهو‌ری ئیسلامییه، به مه‌به‌ستی دیمانه له‌گه‌ڵ به‌رێز که‌ماڵ که‌رکوکی جێگری په‌رله‌مانی کوردستان، به‌زمانی کوردی، به‌هۆی بوونی ئاڵای کوردستان له پشت سه‌ری جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌و دیمانه‌یه نه‌کراوه، که ئه‌وه‌ش دووای ئه‌وه دێت که ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ر داوایان کردووه ئاڵای کوردستان نابێ له‌و دیمانه‌یه‌دا ده‌ربکه‌وێ، که به‌خۆشییه‌وه به‌رێز که‌ماڵ که‌رکوکی ئه‌و داوایه‌ی ره‌ت کردووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ته‌له‌فزیۆنی (سه‌حه‌ر) که سه‌ربه جمهو‌ری ئیسلامییه، به مه‌به‌ستی دیمانه له‌گه‌ڵ به‌رێز که‌ماڵ که‌رکوکی جێگری په‌رله‌مانی کوردستان، به‌زمانی کوردی، به‌هۆی بوونی ئاڵای کوردستان له پشت سه‌ری جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌و دیمانه‌یه نه‌کراوه، که ئه‌وه‌ش دووای ئه‌وه دێت که ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ر داوایان کردووه ئاڵای کوردستان نابێ له‌و دیمانه‌یه‌دا ده‌ربکه‌وێ، که به‌خۆشییه‌وه به‌رێز که‌ماڵ که‌رکوکی ئه‌و داوایه‌ی ره‌ت کردووه‌ته‌وه.
جمهو‌ری ئیسلامی به بیانووی راگه‌یاندنه‌وه، جاسوس و سیخوڕێکی زۆری ناردووه‌ته باشوری کوردستان، که ئه‌وه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کیی رازی بوونی سه‌رکردایه‌تی سیاسی باشوری کوردستانه. جمهو‌ری ئیسلامی له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا به هه‌موو شێوه‌یه‌ک توانیویه‌تی سیخوڕه‌کانی خۆی له باشور بڵاوبکاته‌وه.
کۆماری ئیسلامی ساڵانی پێشوو ئه‌گه‌ر بۆ کوشتن و تێرۆری سه‌رکرده و پیشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سیخوڕیان ده‌نارده کوردستان، که هه‌ر به‌رده‌وامه. ئێستا ده‌یانه‌وێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئارامی و ئاسایش له کوردستان بشێوێنن، له دووای ماوه‌یه‌ک راوه‌ستانی تیرۆر، دووباره 2 تێکۆشه‌ری یه‌کیه‌تی شۆڕشگیرانی کوردستان له پێنجوێن و له رێگای ئه‌م ده‌سته و تاقم و سیخوڕانه‌وه هه‌ر له ماڵه‌که‌ی خۆیاندا تیرۆر کرد.
جێی باسه رۆژانه گوێبیستی گرتن و دۆزینه‌وه‌ی باند و ماده سڕکه‌ره‌کان ده‌بین، که دیاره سه‌رچاوه‌که‌ی له کوێیه. باند و ماده‌سڕکه‌ره‌کان ته‌نیا له رێگای ئێرانه‌وه ئاودیوی باشوری کوردستان ده‌کرێن و ئه‌و که‌سانه‌ش که گیراون خه‌ڵکی باشوور و رۆژهه‌ڵاتن، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه که سه‌رچاوه‌که له کوێوه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و کرده‌وه‌یه گه‌یشتووه‌ته ئاستی هونه‌رمه‌ندانیش.
حاشا هه‌ڵنه‌گره که بریار و هه‌ڵویستی ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ر له ئاست جێگری سه‌رکی په‌رله‌مان، هه‌ڵوێستی خودی جمهو‌ری ئیسلامی له ئاست باشوری کوردستانه. ئه‌و رێژیمه به هیچ شێوه‌یه‌ک چاوی به‌رایی نادا، ئاڵوگۆڕه‌کان ببینێ. به‌تایبه‌ت گۆڕانی وه‌زعی کورد و بیرورای جیهانی به‌نیسبه‌ت کورده‌وه.
جێی دڵخۆشییه که حکومه‌تی کوردستان له به‌رانبه‌ر ئه‌و کرداره‌ی ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ر بێده‌نگ نه‌بووه و هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بووه. وه‌ک بلاو کراوه‌ته‌وه که حکومه‌تی کوردستان برایاری داوه به داخستنی نوێنه‌رایه‌تی (سیخوڕخانه) ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ر له باشووری کوردستان. بیده‌نگ نه‌بوونی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد بۆ ئه‌و پێوه‌ندی و هاوکاری و ته‌باییه ده‌گه‌ڕیته‌وه که ئیستا خه‌ریکه باڵ به‌سه‌ر پارچه‌یه‌کی رزگار کراو له وڵاته‌که‌ماندا ده‌کێشێ.
بیرورای جیهانی له‌به‌رانبه‌ر کورده‌وه گۆراوه، کورد هیچ پێویستییه‌کی به ئێران نه‌ماوه، ئه‌وه‌تا گه‌وره‌ترین هێزی جیهانی و کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له کورد ده‌که‌ین. بۆیه سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ده‌بێ نه‌ک ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ر به‌ڵکو هه‌رچی مقه‌ڕ و بانکه و باره‌گای ئێرانه له باشور خڕ کاته‌وه بۆ ئێرانیان ره‌وانه بکاته‌وه.
له سایتی بازتابی سه‌ر به جمهو‌ری ئیسلامی، شتێک بڵاوکراوه‌ته‌وه که هه‌ڕه‌شه له سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ده‌کا. هه‌ر دوو حیزب پارتی و یه‌کیه‌تی له ئیران بنکه و باره‌گا و نوێنه‌رایه‌تییان هه‌یه، له سایتی بازتاب هه‌ڕه‌شه کراوه که‌ئه‌گه‌ر بێت ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ر داخبری ئێمه‌ش گیروگرفت بۆ ئه‌وان له ئێران دروست ده‌که‌ین.
بۆیه ئێمه به‌ڕیوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی خاک داوا له هه‌موو نووسه‌ران و رۆشنبیران ده‌که‌ین که ئه‌و کرده‌وه و بێحورمه‌تی کردنه به جێگری سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان و ئاڵای پیرۆزی کوردستان، مه‌حکوم بکه‌ن و تێکڕا داوا له حکومه‌تی کوردستان بکه‌ین که نه‌ک ته‌له‌فزیۆن به‌ڵکوو هه‌موو داموده‌زگاکانی ئێران له باشووری کوردستان کۆبکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیدی ئێران نه‌توانێ ده‌ستێوه‌ردان له باشووری کوردستان بکات و چیدی ژێر ده‌سته‌ی ئێران نه‌بین.
هیوا
به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی
www.khaknet.com
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home