كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Monday, February 19, 2007

عه‌دنان حه‌سه‌نپوور له‌ به‌رده‌م چاره‌نووسێکی نادیاردا

عه‌دنان حه‌سه‌نپوور له‌ به‌رده‌م چاره‌نووسێکی نادیاردا


زیاتر له بیست رۆژه که عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، چالاکی مه‌ده‌نی و رۆژنامه نووسی جودابیری کورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له شاری مه‌ریوان رفێندراوه و به پێی تازه‌ترین هه‌واڵ له گرتووخانه‌کانی ئیداره‌ی ئییتلاعاتی سنه‌دا راگیراوه.

هه‌ر چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌نپوور هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه شوێن چاره‌نووسی کوڕه‌که‌یان که‌وتوون و پارێزه‌ریان بۆ گرتووه، به‌ڵام تاکوو ئێستا به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه ئاماده نه‌بوون هیچ چه‌شنه زانیارییه‌ک له‌و باره‌وه به بنه‌ماڵه‌که‌ی بده‌ن و رێگاش به پارێزه‌ره‌که‌ی نه‌دراوه که چاوی پێ بکه‌وێت. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو بڕیار وایه که دوای ته‌واوبوونی مانگی موحه‌ڕه‌م بدرێته دادگا و چاره‌نووسی په‌روه‌نده‌که‌ی که له یه‌ک سال له‌وه و پێشه‌وه له جه‌ره‌یاندایه، روون بێته‌وه.

گیرانی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی فه‌زای کار و چالاکی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌گه‌رییه له‌ کوردستاندا و هه‌وڵێکی پڕ مه‌ترسییه بۆ راوه‌دوونان و گرتنی چالاکانی بواری مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسی ،و هه‌روه‌ها نیشاندانی رووی راستی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاده له کوردستاندا.

ئێمه کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس، چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسیی تاراوگه، وێڕای مه‌حکوومکردنی رفاندن و به‌ندکردنی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، پشتیوانی خۆمان له ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌رده‌بڕین که له رێگا و کاناڵی جۆراوجۆره‌وه فشار بۆ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سنه ده‌هێنن تا ناوبراو ئازاد بکه‌ن و کۆتایی به زاڵکردنی فه‌زای ترس و تۆقاندن به سه‌ر چالاکانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسی و سه‌رجه‌م جودابیراندا بهێنن.


پرۆفیسۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپوور ـ کاناد

شه‌مزین جیهانی ـ بلژیک

کۆسار فه‌تتاحی ـ نۆروێژ

فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور ـ نۆروێژ

علی مه‌عروفی ـ کانادا

حیشمه‌ت خوسره‌وی ـ سوئید

رزگار ئه‌مین نژاد ـ نۆروێژ

هادی مه‌حموودی

شاهۆ حه‌سه‌نپوور ـ سوئید

ئه‌یاز خون سیاوشان ـ تورکیه‌

رێبوار که‌ریمی ـ فینلاند

ئیدریس ئه‌حمه‌دی ـ سوئید

فه‌رهاد نێعمه‌تپوور

رێکپۆش عه‌زیز ـ سوئید

شه‌هرام حاته‌می ـ فینلاند

شه‌ماڵ کاوه ‌_ سۆئید

فه‌رهاد ئه‌کبه‌ری

مادێح ئه‌حمه‌دی

‌ئه‌سعه‌د فه‌تتاحی ـ نۆروێژ

موحه‌مه‌د ئیزه‌دی

کامیل نه‌جاڕی

ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی ـ ئاڵمان

ئاسۆ مامزاده‌

جه‌مال ئه‌حمه‌دزاده ـ فینلاند

دارا میران ـ نۆروێژ

ژه‌مال نه‌جاڕی

حه‌یده‌ر ئیبراهیمی ـ تورکیه

فیروز مه‌یهه‌می

فه‌رزاد میران ـ نۆروێژ

حامد مورادی

هه‌ندرێن ـ سوئید

س.چ.هێرش ـ سوئید

جه‌واد حه‌یده‌ری

هه‌ندرێن دیلان ـ نیوزیلاند

په‌ری که‌ریمینیا

عبدولره‌حمان شه‌ریفی
حاته‌م منبه‌ری
فایزه‌ ساڵحی
له‌ به‌شی کۆمێنتی وێبلاگی کوردستان هه‌ردوو به‌ڕێزان حاته‌م منبه‌ری، نوسه‌رو چالاکی سیاسی، فایزه‌ ساڵحی پشتگیری ئه‌و نوسراوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌که‌ن و بۆیه‌ به‌پێویستم زانی که‌ناویان لێره‌ بخرێته‌سه‌ر ئه‌و ناوانه‌.

19.02.2007

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home