كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Friday, March 20, 2009

ئاورکه‌وتنه‌وه‌

ئاورکه‌وتنه‌وه

(The Advertiser) وێنه‌: رۆژی 20ی مارچ 2009 ڕۆژنامه‌

پاش ئه‌وه‌ی ماڵه‌که‌مان یان باشتر بڵێم په‌رژینی ماڵه‌که‌مان شه‌وی چوار شه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنچشممه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکی تا ئێستا نه‌ناسراو ئاوری تێبه‌ردرا و به‌ هاوکاری خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک و دۆستان و تیمی ئاورکوژێنه‌وه‌ توانیمان ‌ کۆنترۆڵی بکه‌ین. به‌خۆشیه‌وه‌ هه‌موومان سڵامه‌ت بوین. ڕۆژی دوایی له‌ لایه‌ن چه‌ة کاناڵی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ سه‌ردانیان کردین و هه‌واڵه‌‌که‌یان بڵاوکرده‌وه‌. که‌ناڵی نۆ (9) ڕۆژنامه‌ی (The Advertiser) هه‌روه‌ها هه‌فته‌نامه‌ی Messenger ڕاپۆرتیان ئاماده‌کردوه‌ و دوانی یه‌کمیان بڵاویان کردۆته‌وه‌ و ئه‌ویتریشیان پێده‌چی چوارشه‌ممه‌ی دادێ بڵاوی بکه‌نه‌وه‌. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یبینن له‌ ئه‌دڤه‌رتایزه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌. هیوادارم که‌س توشی ڕوداوی وا نه‌بێت. ئاوری ئه‌م جاره،‌ جارێکی دیکه‌ سوتانی ماڵه‌که‌مان له‌ساڵی 1988ی دۆڵه‌ ره‌قه‌ی وه‌بیرهێنامه‌وه‌ که‌ له‌وێشدا به‌ په‌له‌پڕوزه‌ ڕزگارمان بوو و هه‌ندێک وێنه‌ی گرنگی کۆنفرانسی چواریشی تێدا سوتا.

نه‌ورۆز و ساڵی نوێی کورده‌واری له‌ هه‌مووتان پیرۆز بێت و ساڵێکی پڕ له‌ خۆشی و سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک

.


0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home