هۆکارەکان و ده‌رسەکانی ڕاپه‌ڕینی نۆڤێمه‌ری٢٠١٩
ماوه‌ی چل ساڵی رابردوودا ئه‌مه یه‌که‌مجار نیه که کۆماری ئیسلامی له دامرکاندنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کاندا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ و هه‌موو جارێکیش داخوازییه‌کانی خەڵک بێ وڵام ده‌مێننەوە. بێگومان جار به‌جار خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتوو زیاتر له نێوه‌ڕۆکی دژە مرۆڤایه‌تی، خۆسه‌پێنانه‌و ده‌رنده‌یه‌تی ئه‌م ڕژیمه تێده‌گه‌ن و هه‌ر بۆیه‌ش جاربه‌جار دروشمه‌کانی خۆپیشانده‌ران زیاتر توند ده‌بێت و ته‌واویه‌تی ڕژیم به ئامانج ده‌گرێ. له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا به‌هه‌مان شێوه ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک به شێوه‌ی بێبه‌زەییانه داپڵۆسێندراو دڕندانه سه‌کوتکرا. له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مدواییه‌دا بۆ وێنه خه‌ڵک به هۆکاری گرانبوونی به‌نزین ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و سه‌ره‌تا به کوژاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌کانیان له‌سه‌ر ڕێگا سه‌ره‌کیه‌کان ده‌ستیان پێ‌کرد، به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو بازیدا بۆ توندووتیژی و پێکهه‌ڵپڕژان له‌نێوان خەڵک و هێزه به ناو ئاسایشپارێزه‌کان، ته‌نانه‌ت خه‌ڵک هێنده دڵ‌پڕ، توڕەو بێزار بوون له ڕژیم کە هێرشیانکرده سه‌ر بنکه‌و دامەزراوه‌کانی ڕژیم و له ناویشیاندا به تایبه‌تی بانکه‌کان کرانه ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان لێ سوتێنرا. ئه‌مجارەش هه‌روه‌ک پێشتر به‌ڵام دڕندانه‌تر خۆپیشانده‌ران داپڵۆسێنران و به چه‌کی گه‌رم هێرشی ڕاسته‌وخۆ کرایه سه‌ر خه‌ڵکی نارازی و به ده‌یان که‌س گیانیان لێ ئه‌ستێندراو به‌سه‌دانیش بریندار بوون، ئه‌مه‌سه‌رە‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌سه‌دانیش ده‌ست به‌سه‌ر کراون و هه‌ر ئێستا له ژێر دڕندانه‌ترین ئه‌شکه‌نجه‌دان. سەرەڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له داپڵۆسینی خۆپیشاندانه‌کان تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام ڕۆژانە هه‌واڵ و دەنگ و باسی ئه‌وه‌ده‌گات که لێره‌و له‌وێ ته‌رمی بێ گیانی گه‌نجان و لاوان له شوێنی جیا جیا ده‌دۆزرێته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵ
ده‌دا له هۆکاره‌کانی شکان و ناکامی ڕاپه‌ڕین یان بزاڤە جەماوه‌رییه‌کان و به
تایبه‌ت ڕاپه‌ڕینی نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ، ده‌رسه‌کانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌و به تایبه‌ت
که ژماره‌یه‌ک شار‌و شارۆچکه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به‌شداریان تێدا کردوو زۆرترین
قوربانیشیاندا بکۆڵيته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئه‌وە ده‌دا که دوره دیمه‌نی
داهاتوو بێنێته به‌ر باس.
لە پاش به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتنی ئاخونده‌کانه‌وه ڕەنگه ئه‌مه یه‌که‌م جار بێ به‌وشێوه به‌رینه ژماره‌یه‌ک
شاری گەوره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاوته‌ریب و به‌کردەوە له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر
له شاره گه‌وره‌و کچکه‌کانی ناو ئێران له دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ناره‌زایه‌تی
ده‌رده‌بڕن. ئه‌گه‌ر چی ناڕەزایه‌تیه‌کان هه‌موو هه‌رێمه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌گرته‌وە،
به‌ڵام به‌شێکی گرنگی له شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک کرماشان، مه‌ریوان،
سنه، جوانڕۆو بۆکانی گرته‌وه. هه‌روه‌ک هه‌میشە ڕژیم له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی
دڕندانه‌تر ڕوبه‌ڕووی ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک بووه‌وه‌و ژماره‌ی قوربانیه‌کانی
کوردستان به به‌راورد به شوێنه‌کانی دیکه زۆر زیاتر بوو. به‌جۆرێک که نزیک بە
نیوەی قوربانیه‌کان خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن.
هۆکاره‌کانی به‌رده‌وام
نەبوون و دامرکانه‌وه‌ی خۆپیشادانه‌کان له ئێران
خەڵکی ئێران پاش
زیاتر له چل ساڵ ژێردەسته‌یی و سته‌م و چه‌وسانه‌و‌ە، برسی کردن و بێ‌کاری و ئه‌زموونکردنی
٤٠ساڵ ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌ر‌ستانه و مه‌زهه‌بی کۆماری ئیسلامی ئیتر له‌م ڕژیمه وه‌زاڵه‌هاتوون.
بێ‌کاری، نه‌بوونی و هه‌ژاری، گه‌نده‌ڵی و چاوچنۆکی ده‌سه‌ڵاتداران، نێوانی د‌ە‌سه‌ڵاتو
خه‌ڵکی ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر به‌رینکردۆته‌وه، به‌جۆرێک که کۆڵه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵاتی
ئاخونده‌کانی له‌ق کردوەو چیدیکه خه‌ڵک گوێ بۆ فرەوێژی‌و قەول وبه‌ڵێنیه دینی و
ئاسمانیه بێ بێبنه‌ماکان ناگرن. بێگومان ئابڵۆقەی ئابووری له لایه‌ن ئه‌مریکاو
هاوپه‌یمانه‌کانی، به‌رده‌وامی ڕژیم له ده‌ست تێوه‌ردانی وڵاتانی ناوچه‌که‌و پشتیوانی
لە هێزه کۆنه‌په‌رەستەکان له‌سه‌ر حسێبی خەڵکی ئێران ئه‌و مه‌ودایه‌ی هه‌رچی زیاتر
به‌رینکردوه و ڕک و بێزاری خه‌ڵکیشی زیاتر په‌ره‌پێداوه. ئه‌مانه‌و گه‌لێک
هۆکاری دیکه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که ژیله‌مۆی ڕک و بێزاری له هە‌ناوی جه‌ماوه‌ری
تینوی ئازادی‌دا پنگبخواته‌وه، کە ده‌کرێ سه‌ره‌نجام ئاگر له کۆشکی کۆنه‌په‌ره‌ستی
و ده‌سەڵاتی ملهوڕانه‌ی مه‌زهه‌بی له ئێران بەربداو کۆتایی پێبهێنێ.
له‌ماوه‌ی چه‌ندین
ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار جه‌ماوه‌ر هاتۆته سه‌رشه‌قامه‌کان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربریوه‌و
جار له‌گه‌ڵ جاریش زیاتر به‌رفراوان بوه‌و دوا جاریش که له مانگی نۆڤێمبه‌ردا
ڕویدا شاره گه‌وره‌کانی وه‌ک تاران، ته‌برێز، ئیسفه‌هان و له کوردستانیش کرماشان
و سنه‌و گەلیک شار‌و شارۆچکه‌ی دیکەی گرته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌ش ڕژیم
توانی به‌دڕنده‌ییه‌کی زیاتره‌وه شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان داپڵۆسێنێ و
دامرکێنێته‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که بارودۆخی ڕژیم له هه‌ر کاتێکی دیکه
لاواز‌و خراپتر بوو. له نێوخۆی ئێران خه‌ڵک
بێزار‌و توڕه‌یه، بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی کۆمەڵانی خەڵک هه‌ردێ و خراپتر ده‌بێ،
ئابڵۆقه‌ی ئابووری ئه‌م دۆخەی خراپتر کردوه‌و گرانی و بێ‌کاری و برسیه‌تی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هێناوه.
له‌ولایتریشه‌وه سه‌ره‌ڕای تێچووی زۆری ماڵی و مرۆیی له ئێراق، سوریه، لۆبنان و
یه‌مه‌ن یه‌ک به‌دوای یه‌کدا سیاسه‌ته‌کانی خه‌ریکه مایه پووچ ده‌بێ و به
تێکشکاوی پاشه‌کشەی پێده‌کرێ. له‌وه‌ش زیاتر سه‌رانی ڕژیم نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانی
ئه‌و دەستێوردان و تێچوه مادیی و مرۆییه به ده‌سکه‌وت و په‌ره‌گرتنی قه‌ڵمڕەوی
ئێران به‌خه‌ڵک بفرۆشێته‌وه به‌ڵکوو نه‌شیان توانی هێزه به‌کرێگراوه‌کانی له‌و
شوێنانه بهێێنێ و به‌کاریان بێنێ بۆ داپڵۆسین و سه‌رکوتکردنی بێبه‌زه‌ییانه‌ی خه‌ڵک.
پرسیارەکە ئه‌وه‌یه که ئه‌دی بۆچی خۆپیشاندانه‌کان له که‌متر له دووهه‌فته‌دا
دامرکێنرانه‌وه. بێگومان یەکێک له هۆکاره گومان هه‌ڵنگرەکان دڕنده‌یی هێزه
داپڵۆسێنه‌ره‌کانی ڕژیمە، بەڵام نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی کارامه‌و یه‌کگرتوو ڕێبه‌رایه‌تییه‌کی
به هه‌ڵوێست و جێی په‌سنی جه‌ماوه‌ر ڕەنگه گریگترین هۆکار بێ. ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵده‌دا
کنه و به‌دوادا چونێک بۆ گه‌یشتن به وڵامی ئه‌و پرسیاره بکات.
هه‌روەك ئاماژه‌ی
پێکرا، شک و گومان له‌وه‌دا نیه که دڕنده‌یی و بێبه‌زه‌یی بوونی هێزه ئه‌منیه‌کانی
ڕژیم و ده‌ست ئاواڵه‌کردنیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ داپڵۆسینی جەماوه‌ری ناڕازی
یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی کپکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌م جاره‌بو.
شاراوه نیه کە بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌ر بزاڤێک جا له‌جۆری ناره‌زایه‌تی و به‌تایبه‌تیش
له دژی ڕژیمێکی تا ملان چەقیوو له گه‌نده‌ڵی و زۆرداری و تاوان پێویسته ڕێبه‌رایه‌تی
و یه‌کگرتووییه‌ک هه‌بێ که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هه‌م متمانه‌یان به داهاتوو هه‌بێ و
هەمیش هه‌نگاو به هه‌نگاو پلانی بۆ دارێژێرێ و ڕێبه‌ری بکرێ.
لێرەدا گرنگه که
ئاماژه به هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی مانه‌وه‌ی ئه‌م ڕژیمەو شکستهێنانی هه‌ر بژاڤێکی
جه‌ماوه‌ریی و پاشه‌کشە پێکردنیەتی، بکه‌ین.
په‌رشوبڵاوی و یه‌کنەگرتووی
هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن یه‌کێک لە هۆکارە سه‌رکیه‌کانە. ئۆپۆزیسیۆنێکی جه‌ماوه‌ری
کارامه‌و خاوەن پلانی ڕۆژو درێژماوه بۆ ئه‌وه‌ی جەماوه‌ر بتوانێ دوره دیمه‌نی داهاتوویان
لێ ڕوونبێ‌و به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر له ناوه‌خۆی وڵات جه‌ماوه‌ر ڕێکبخات و له‌دەریشەوە
ببێته ده‌نگی جه‌ماوه‌رو کۆکەرەوەی پشتیوانی به‌وه‌خت له‌خۆ پیشاندانه‌کان له
ناوه‌وه. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌و تا نوکه دییه‌ری بووین، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌م بابه‌ته تێبگه‌ین پێویستە بزانین هێزو ڕەوته‌کانی
ئۆپۆزیسیۆن کێن. ده‌کرێ هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن بەشێوی خوارەوە بە چوار به‌ش پۆلین
بکه‌ین.
بەشی یه‌که‌م: هێزه
چه‌پ و لیبراڵ و دیموکراتخوازه‌کانن که لاوازترین به‌شی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانن. ئه‌م
هێزانه به‌شێکیان له پاشماوه‌کانی حزبی توده‌و ڕێکخراوی چریکه فیداییه‌کانن. به‌شه‌که‌ی
دیکه‌شیان وه‌ک حزبی کۆمۆنیستی ئێران(ئه‌م حزبه سه‌رچاوه‌ی هێزو جەماوه‌ری له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌یه وکۆمه‌ڵه‌کانی کوردستان له ڕیكخراوی کوردستانی ئه‌م
حزبه جیا بوونه‌وه و دواتر جیابوونه‌وه‌ی دیکه له ناویاندا ڕوویداوه) و ڕێگای
کرێکار‌و هی دیکه‌ن. ئه‌م هێزانه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار پارچه بوون وزەی هێزێکی کاریگه‌ریان نه‌ماوه‌و له ئێستادا
توانای ڕاتڵه‌کانێکی جه‌ماوه‌ریان به به‌ره‌وه نیه.
به‌شی دوهه‌م: ڕیکخراوی
موجاهێدین و هاوپه‌یمانه‌کانیانن که موجاهێدین هێزی سه‌ره‌کیه‌تی و ئه‌وانه‌ی
دیکه چه‌ند که‌سایه‌تی و هیزی که‌متر کاریگە‌رن. بێگومان موجاهێدین ڕێکخراوێکی
دینیی مه‌زهه‌بیه که جۆرێکی دیکه‌ی سیسته‌می دین سالاری بۆ داهاتووی ئێران ده‌وێ.
هه‌ر چه‌ند ده‌م له دێموکراسی و مافی خه‌ڵک و گه‌لانه‌وه دەده‌ن، به‌ڵام ته‌نیا
به‌وه‌نده ڕازین که خۆیان پێیان ڕەواو ڕاستە. ئه‌م ڕێکخراوه له دژی
دیاریکردنی مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لانه‌و جگه له خودموختاری ئه‌ویش له جۆری
موجاهێدین باوه‌ڕیان به هیچ مافێکی دیکه نیه. ( له دوای کۆنگره ده‌ی حدک،
ڕێبه‌ریه‌تی شۆڕشگێر که مافی دیاریکردنی چاره‌نووس جێی خودموختاری له پڕۆگرامەکه‌یاندا
گرته‌وه، ئه‌م ڕێکخراوه په‌یوه‌ندییه‌کانی لەگەڵ ئه‌م حزبه تا ڕادەی پچران برد‌و
ئه‌و پشتیوانیەی که له حزبی ناوبراوی ده‌کرد کۆتایی پێهێنا). سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی
ئه‌م ڕێکخراوه‌و پێوه‌ندیی تاڕاده‌یی به‌ستراوه‌یی به ڕژیمی به‌عس و به‌رگریکردن
لێی هێزی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی ساڵ به‌ساڵ زیاتر به‌ره‌و لاوازی بردوه‌وه.
به‌شی سێهەم:
پاشماوه‌کانی ڕژیمی له‌گۆڕنراوی پاشایه‌تی په‌هله‌وین که ڕه‌زا په‌هله‌وی کوڕه‌گه‌وره‌ی
محه‌ممه‌د ڕەزای په‌هلەویی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کات. بێگومان ئه‌م پاشماوانه گەڕانه‌وه
بۆ سیستەمی پاشایاتی ئامانجیانە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تاڕاده‌یه‌کی تام و خویی
ئازادیخوازی و دیموکراسیه‌تیان له ده‌ربڕینەکانیان داوه، به‌ڵام به‌ڕوونی به‌هه‌ڵسوکه‌وت
و ده‌ربڕینه‌کانیانە‌وه ده‌بینرێ که له‌ڕویی جەوهه‌رییەوە هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا
نه‌هاتووه. ئه‌وانیش وه‌کوو هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی ئێرانی له‌سه‌ر بنه‌مای
ڕێگه‌نه‌دان به له‌مه‌ترسی که‌وتنی یه‌کپارچەیی خاکی ئێران دژی هه‌ر مافێکی نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌کانی ناو سنوری سەپێندراوی ئێرانن. وه‌ک ئامێکی سروشتی بێزاربوون له ده‌سه‌ڵاتی
دینی و ئاخوند سالار‌و ناکارامه‌یی هێزه چه‌پ و دێموکرتخوازەکان و لاوازی بوونی
موجاهێدین، خوازیارانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشایه‌تی له ئێران ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕوو له زیاد
بوونه. به جۆرێک دروشمی "ڕه‌زا شا ڕۆحت شاد". یه‌کێک له دروشمه باوه‌کانی
خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ن.
به‌شی چوارم: حزب و
ڕێکخراوو بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان(کورد، بەلوچ،
ئازەری، عه‌رەب ...)ی ناو سنوری سه‌پێنراوی ئێرانن. له ناو حزب و ڕێکخراوه‌کانی
ئه‌م نه‌ته‌وانه‌شدا یه‌کگرتوویی به‌رچاو ناکه‌وێ. ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌که چوار
حزبی ڕۆژهه‌ڵات ناوەندی هاوکاری حزبه‌کانی کوردستانی ئێران (دوو کۆمه‌ڵه‌و دوو
دێموکرات) یان پێکهیناوه، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌ک حزب و ڕێکخراوی ئه‌و به‌شه‌ی
کودستان (خه‌بات، پەژاک، پاک و ... )له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌ره‌یه‌ن. نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌کانی ناو ئه‌م سنوره داسەپینراوه له‌سێبه‌ری ئه‌م رژیمه‌دا نه‌ک هیچ
مافێکیان پێ ڕەوا نه‌بینراوە به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌کی پلان بۆ دارێژراو بەردەوام له
ژێر پاڵه‌پەستۆی تواندنه‌وه، به‌که‌م گرتن و داپڵۆسینی به‌رده‌وامدا بوون. کۆماری
ئیسلامی بۆ وێنه هه‌ر له‌سه‌رەتای هاتنه‌سه‌رکاری وڵامی داخوازییه ئاشتیانه‌و
ڕەواکانی گه لی کوردستانی نه‌داوه‌و هه‌رزوو هێرشی دڕندانه‌ی کرده سەر کوردستان.
ئێستاش پاش ٤٠ ساڵ هه‌رێمه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک خاکێکی داگیرکراو
میلیتاریزەکراوهن. له ناو نەته‌وە بنده‌ستەکانی ناو ئه‌م سنوره سەپێنراوه،
نەتەوەی کورد ئه‌زمونی خه‌باتێکی به‌رده‌وامی چل ساڵه‌ی لە بەرخۆدان و قوربانیدان هه‌یه‌و بێگومان هه‌میشه
پشتیوانێکی ئاماده‌و له‌سه‌رپێی هه‌ر ڕاپه‌ڕینێک بووە و دەبێ. بێجگه لە کورد
نەته‌وه‌ی عارەب و بلۆچیش به‌هۆی بێ به‌شی و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان له لایه‌ن
ئه‌م ڕژیمه‌وه له ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕاپه‌ڕینێک که لە ناوه‌نده‌وه سەرهه‌ڵبدا دێنه
مەیدان و پشتگیری ده‌که‌ن. جێی ئاماژه‌یه کە لە ڕاپه‌ڕینی ئه‌مجارەه‌دا شاری ته‌ورێزی ئازه‌ری
نشینیش لبەشدار بوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی
لە سه‌ره‌و‌ە ئاماژەیانپێکرا، له‌نێۆخۆی ئێران و له ناوه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری
ئیسلامی ڕه‌وتێک هەبوو/هه‌یه که به چاکسازیخواز(اصلاح طلب) ده‌ناسرێن. چاکسازیخوازە
کانی نێوخۆ دژی سیسته‌می کۆماری ئیسلامی نین(نه‌بوون)، به‌ڵکوو ده‌کرێ بگوترێ ئه‌مان
ده‌یانهەوێ وێنه‌یه‌کی جیاواز له سیسته‌می کۆماری ئیسلامی نیشانی دنیای د‌ەرەوە
بده‌ن و به‌مه‌ش زیاتر بتوانن ته‌مه‌نی ئه‌م ڕژیمه درێژ بکه‌نه‌وه. ئه‌م ڕەوتە بەجۆرێک
لایه‌نگری جێبه‌جێ کردنی یاسای بنه‌رەتین و که‌مێک کراوه‌ترن به به‌راورد له گه‌ڵ
توندئاژۆ یان کۆنه‌پارێزه‌کانی نێۆ ده‌سه‌ڵات. ڕەوتی به ناو چاکسازی سه‌ره‌تا لە
ڕفسەنجانیەوە ده‌ستی پێکردو دواتر به هەڵبژاردنی محمه‌د خاتەمی له دووی
جۆزەردانی١٣٧٦ هەتاوی-١٩٩٦زایینیی بە به‌رەی
چاکسازیخواز ناوی ده‌رکرد. میر حسه‌ین موسه‌وی و مه‌هدی کەڕروبی سه‌ربه‌و ڕەوته
یان به درێژه‌دەرانی ئه‌م ڕەوته دادەنران. موسه‌وی سه‌ره‌ڕای ئەوەی له هه‌ڵبژاردن
بردیه‌وه به‌ڵام سه‌رانی ڕژیم و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه خامه‌نەیی ئاکامەکانی
هه‌ڵبژاردنیان په‌سه‌ند نه‌کردوو به سێناریۆیه‌کی کتوپڕو ژێربه‌ژێره ئاکامەکانی
هه‌ڵبژاردنیان گۆڕی و لەجیاتی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دنژادیان به براوه‌ی هه‌ڵبژاردن
به سەرخه‌ڵکدا سه‌پاند. ئه‌مه‌ش بوه هۆی توڕه‌یی ده‌نگده‌رانی لایه‌نگرانی موسه‌وی
و ته‌نانه‌ت که‌ڕووبیش و شەپۆلێکی ناره‌زایەتی لێکه‌وته‌وه. لایه‌نگرانی موسه‌وی
به‌هاتنه سه‌رشەقام داوای ده‌نگه‌کانی خۆیان ده‌کردەوەو پێداگریان له ڕاگه‌یاندنی
ئاکامه ڕاسته‌قینه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌کرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه خۆپیشاندانه‌کان شێوه‌ی
مه‌ده‌نی و نا توندوتیژانه به‌ڕێوه‌ده‌چوون به‌ڵام سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه
داپڵۆسینران و ژماره‌یه‌کی زۆر کوژراو‌و بریندار‌و ده‌سبه‌سه‌رکراوی لێکه‌وته‌وه و
هه‌ردوو به‌ربژیر، موسه‌وی و که‌ڕروبی ده‌سبه‌سه‌رکران و تا ئێستاش له ماڵه‌کانی
خۆیاندا ڕاگیراون. هەروەک ئاماژەم پێدا ئەم ڕەوته دژی ولایه‌تی فەقی و ڕژیمی
کۆماری ئیسلامی نەبووەو نیه‌و ده‌خوازێ که یاسایی بنه‌ڕەتی وەک خۆی جیبه‌جێ بکرێ‌و
سه‌بار‌ت به ئازادییه‌کان تاڕاده‌یه‌ک کراوه‌ترە. تێڕوانینی ئه‌م ڕەوته ئه‌وەبوو که ته‌نێ ده‌کرێ
له ڕێگای گونجاو (ممکن)ەوە هەڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ د‌ە‌سەڵات بکه‌ن. محه‌ممەد خاته‌می
سه‌رۆک کۆماری پێشتری ڕژیم که به ڕێبه‌ری ئه‌م ڕەوته ده‌ناسرێ، سه‌بارەت به
خۆپیشاندانه‌کانی مانگی ڕابردوو ده‌بێژی "ده‌وڵه‌ت ده‌بێ سپاسگزاری رێبه‌ری
بێ که به هه‌ڵوێسته‌کانی شەپۆلی تێکده‌رانه‌و رێکخراوی دژی ده‌وڵه‌ت ونه‌ته‌وه
دامرکێنێته‌وه"(دوێچه‌وێلە-فارسی ٤ی دیسێمه‌ر ٢٠١٩). ئه‌م ڕەوته پێشتریش له
ساڵی ٩٦ی هه‌تاویدا له به‌رانبەر ناڕه‌زایه‌تیەکاندا هه‌ڵوێستیا گرت و به ئاشکرا
بە خۆ دورگرتنی خۆیان له بزوتنه‌وه جەماوەرییه‌کانی سه‌ر شەقام که خوازیاری
گۆڕینی پێکهاته‌یی (ساختاری) حکومه‌ت بوون ویستیان ده‌رفه‌تی خۆگونجاندنیان له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵات به هه‌ر نرخێک بپارێزن.(م حەیدەری-بی بی سی ٢٠١٩ز-١٣٩٨ ه). ئه‌وه‌ی که
گرنگه لێرەدا ئاماژه‌ی پێ‌بکرێ ئه‌وه‌یه که خۆپیشاندانه‌کانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٢٠١٩ ئه‌وەی ده‌رخست که جه‌ماوه‌ری
وه‌زاڵه‌هاتوو ژێرسته‌می کۆماری ئیسلامی چیدیکه باوه‌ڕی به چاکسازی له ڕێگەی هه‌ڵبژاردنه‌وه
نه‌ماوه. به‌مانایه‌کی دیکه ئه‌م جاره شتێک به ناوی باش و باشتر، یان خراپ و
خراپتر له گۆڕێ نیه. واته کۆنەپارێزو چاکسازی خواز له بنه‌ڕەتدا یه‌كشتن و خه‌ڵک
چیدیکه باوه‌ڕی به‌م ڕەوته نیه. ده‌کرێ بگوترێ خۆپیشاندانی ئه‌مجاره تاڕاده‌یه‌کی
زۆر ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ڕژیم و جه‌ماوه‌ر له دووبه‌ره‌ی دژ به یه‌کدان. به‌و
مانایه یان له‌گه‌ڵ ڕژیمی یان دژی ڕژیمی. ئەمەش بێگومان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی به‌ره‌و
هه‌ڵدێرو سه‌رەنجام ڕوخان پاڵده‌نێ و بێ‌شک گه‌ر ئۆپۆزیسۆنی ئێران ناکۆکیه‌کانیان
وه‌لانێن و له‌سه‌ر پلاتفۆرمی هاوبه‌ش بۆ داهاتووی ئه‌و وڵاته ڕێککه‌ون و به‌رچاوڕوونی
بده‌نه خه‌ڵک، ئه‌وە خه‌ڵک به دڵنیایی زیاتر‌و شێلگیرانه‌تر له دژی ڕژیم دێنە مه‌یدان.
یەکێکێ دیکه له
هۆکاره‌کان نه‌بوونی پلان و ستراتیجیه‌تێکی
گونجاوە بۆ پشتیوانی، ڕێنوێنی و به‌رده‌وامی په‌ره‌پێدانی ناره‌زایه‌یه‌کان. کاتێک
ده‌ڵێین پلانی گونجاو به‌و مانایه کە له ئێستادا پلانێک نیه که هه‌موو هێزه
سیاسیه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی که خوازیاری ڕوخانی ئه‌م ڕژیمه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
داهاتووی دوای ڕوخانی ڕژیم چۆن ده‌بێ، لەسەری ڕێکبن. بۆ وێنه زۆربه‌ی هێزه
کاریگه‌رەکان له سه‌ر سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ری داهاتوو رێککه‌وتبن و خه‌ڵک بزانێ که
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕژیمه بڕوا داهاتوویان چۆن ده‌بێ. ئایا ڕژێمێكی دێموکراتی، فێدراڵی،
ئیسلامی، دیموکراتی یانیش گه‌ڕانه‌وه بۆ پاشایەتیە. ئێمه ده‌زانین که هه‌رکام
له بەشه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن خوازیاری جۆرێک سیستمن که هیچکامیان له‌گه‌ڵ ئه‌ویدی یه‌ک
ناگرێته‌وه. کاتێک باسی هاوکاری و گه‌یشتن به پلاتفۆرمێکی هاوبه‌ش دکرێ هه‌رکامه
پێش مه‌رجی خۆی هه‌یه.
لەم نێوه‌دا هێزه
کوردیه‌کان و به‌تایبه‌ت چوار حزبی پێکهێه‌ری "ناوەندی هاوکاری حزبه‌کانی
کوردستانی ئێران" زۆرترین نه‌رمی دەنوێنن و به که‌متر له‌وه‌ی ڕازی ده‌بن که
به ساڵانه خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن. ئه‌م نه‌رمی نواندنه ته‌نێ له‌گه‌ڵ هێزه به‌رهه‌ڵستکاره
ئێرانیه‌کان نیه. به‌ڵکوو هەندێک له‌م
هێزانه له‌گه‌ڵ ڕژیمیش ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان له‌خۆیان نیشانداوه که ئاماده‌ن له‌سەر
ماده‌کانی ١٥-١٩ی یاسایی بنه‌ڕتی ئێران وتوێژ بکه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕژیم ڕێگه
به چالاکیان بدات ئه‌وه ئاماده‌ن بچنه‌وه پاڵ ڕژیم و ته‌نانه حه‌وجێ به بوونی
هێزی پێشمه‌رگه‌ش ناکا! چه‌ند ساڵ له‌وه پێش سکرتێری یه‌کێک له حزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات
ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی که سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی پانزدە-نۆزده‌ی یاسای
بنه‌ڕه‌تی ئێران له گه‌ڵ ڕژیم وتوێژ بکه‌ن.
ئه‌م حزبانه ته‌نانه‌ت
له‌گه‌ڵ شاپه‌رەسته‌کانیش دانوستاندنیان ئه‌نجامداوه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ وێنه
کوڕی شای گۆڕکراوی ئێران هیچ گۆڕانێک سه‌باره‌ت به تێڕوانینی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی
نه‌ته‌وه‌کان له ناو سنوری سه‌پێنراوی ئێران له خۆی نیشان دابێ، ئه‌مان ئاماده‌ی
پێشوازین لێی. عه‌لی ڕه‌زا نوریزاده زۆر
به متمانه به خۆبوونه‌وه له یه‌کێک له به‌رنامه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دەکا
که حزبی کۆمه‌ڵه‌و حزبی دیموکرات دڵنیاییان داوه به ڕەزا په‌هله‌وی که ئاماده‌ن
ئه‌وان پێشوازی له ناوبراو بکه‌ن له کوردستان و له بانه‌وه بیبه‌نه‌وه بۆ
تاران. ڕاستی و دروستی ئه‌م ئاماژه‌یە‌ی ناوبراو ڕوون نیە، بەڵام باسه‌که ئه‌وه‌یه
که هێزەکانی ڕۆژهه‌ڵات له ڕویی ستراتیجیەوە و له‌به‌رانبه‌ر هێزه‌کانی
ئۆپۆزیسیۆن ناڕوونیان پێوه دیاره.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و
پێش ڕاگەیه‌ندرا که حزبه‌کانی ناوه‌ندی هاوکاری چه‌ندین دانیشتنیان له‌گه‌ل
کۆماری ئیسلامی کردوه به‌مه‌بەستی وتوێژ کردن بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان. ئه‌مە لە کاتێکدایه که ئه‌م حزبانه دروشمی روخانی کۆماری ئیسلامیان
هه‌ڵگرتوه.
له ناو حزبه
ئێرانیه‌کانیشدا به ڕاست و چه‌پ و نێوه‌نده‌وە کاتێک ته‌نانه‌ت باسی مافێکی ساده‌و
ڕەوای خوێندن به زمانی دایک ده‌کرێ، دێنه‌سه‌ر هێڵ و مه‌ترسی خۆیان له که‌وتنه
ژێر مه‌ترسی یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران دێننه
زمان. به ناوی ئەوەی کە "ئێمه هه‌موومان
ئێرانین" و "زمانی هه‌مووان فارسیه" به‌رگری له سیاسه‌تی سڕینه‌وه
و حاشاکردن له زمانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی ناو ئه‌م سنوره سه‌پێنراوه ده‌که‌ن.
وه‌ک ئاماژه‌ی
پێکرا ئه‌وه دۆخی هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامیە. له دۆخێکی ئاوادا چاوه‌ڕوانی
به ئاکام گه‌یشتنی ڕاپه‌ڕین و سه‌رکه‌وتنی تاراده‌یه‌کی زۆر نابه‌به‌جێ دێته به‌رچاو.
ڕاپه‌ڕینێک که رێبه‌ڕایه‌تیه‌کی متمانه‌پێکراوو خاوه‌ن پلانی نه‌بێ و ڕووبه‌ڕووی
ڕژیمێکی دڕنده‌و دیکتاتۆر ببێته‌وه‌و که بێ سڵکردنه‌وه‌و بێبه‌زه‌ییانه جه‌ماوه‌ری
ڕاپه‌ڕیو داپڵۆسێ‌و قڵت و بڕیان بکات، ئاکامه‌که‌ی بێگومان شکست و پاشەکشە ده‌بێ. پاشه‌کشه‌یه‌ک که ئاکامه خراپه‌کانی بۆ خه‌ڵکی
وەزڵه‌هاتوو کوژران، گیران، به‌بریندار بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له گەنجوو لاوان و
ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاردانی دوای شکستی ڕاپه‌ڕین و چاوترسێنکردنی خه‌ڵک و گه‌لێکی دیکه‌یه.
ئەمە سه‌رەڕای ئه‌وه‌ی کە ئاکامی شکستی ڕاپه‌ڕین له به‌رژه‌وه‌ندی ڕژیم ته‌واو
ده‌بێت و لەلایه‌ک ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵکی چالاک، بزۆزو نه‌ترس یان گیانیان لێ ئه‌ستێندراوه،
یان گیراون یانیش ناچار به خۆ حه‌شاردان ده‌بن. بەم جۆرە ڕژیم بۆ ماوه‌یه‌کی دیکه
درێژه به‌ته‌مه‌نی خۆی ده‌دات. لە دۆخێکی وادا ئۆپۆزیشنیش بۆ ماوه‌یه‌کی باش
خۆراکی پڕوپاگە‌نده‌یان ده‌ست ده‌که‌وێ به بێ ئه‌وه‌ی ده‌رسێکیان وه‌رگرتبێت(
لانیکه‌م تا ئێستا).
بێگومان پڕۆپاگه‌نده
له‌سه‌ر بنەمای ئه‌و به‌ڵگە و دییەرانه‌ی که ده‌ست دژبه‌ران ده‌که‌ون بۆ ناساندنی
نێۆڕۆکی دژە مرۆڤانه‌ی ئه‌م ڕژیمه نه‌ک هه‌ر کارێکی به‌جێێە به‌ڵکوو ئه‌رکێکی
گرنگی ئۆپۆزیسیۆن و هه‌موو چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤانه. ئێمه ده‌زانین که ئه‌م
ڕژیمە نێۆڕۆکی سه‌ره‌ڕۆیانه‌و زۆردارنه‌ی
بۆ که‌س شاراوه نیه. لێرەدا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که بگوتری هێزه نه‌یاره‌کان
زیاتر که‌ڵکی ئامرازیی لێوه‌رده‌گرن زیاتر له‌وه‌ی ده‌رس وپه‌ندیی لێوه‌رگرن و
خۆیان بۆ درفه‌تی گونجاوی دادێ ئاماده بکه‌ن. ئه‌زموونی چل ساڵه‌ی خه‌بات دژی
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئه‌و ڕاستیه ده‌سەلمێنی که هێزه دژبه‌ره‌کان تا ئێستاشی
لەگەڵدا بێ ده‌رسیان وه‌رنه‌گرتووه. مەبەستی ئه‌م نوسینه به هیچ جۆر بێ هیوا
کردنی خه‌ڵک نیه به‌ڵکوو دەخوازێ په‌نجه بخاته سه‌ر ئه‌م ڕاستینه‌یە، که
پێویسته هه‌موو لایه‌ک بیزانێ.
خۆپیشاندانه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ پشتیوانی له جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوو ئه‌و ڕاستیه زیاتر سه‌لماند
که جەماوەری ڕاپه‌ڕیوو بۆ ئه‌وه نابی پشت به‌م هێزه که‌م ته‌رخەمانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن
ببەستن. ئەوەی ئێمه بینیمان خۆپیشاندانه‌کانی ده‌رە‌وه‌ی وڵات به شێوه‌یه‌ک
بوون که ده‌رفه‌تی ڕه‌نگاوڕه‌نگی تێدا نه‌بوو. یان پانئێرانیست و شاپه‌ره‌سته‌کان
به دروشم و ئاڵای خۆیانه‌وه، یان موجاهێدین و هاوپه‌یمانه‌کانیان و یانیش
کوردستانیه‌کان(که ئه‌مانیش نایه‌کگرتوو) و نه‌ته‌وه کانی دیکه به جیا چالاکیان
نواند. هه‌رچه‌ند کۆمه‌ڵێک هه‌وڵ له ناو ئێرانیه‌کان و کوردستانیه‌کانیشدا درا بۆ
ئەوەی هه‌مووان پێکه‌وه بە جیاوازییه‌کانیانه‌وه به‌شداری بکه‌ن، به‌ڵام لە یه‌ک
دوو شوێن نه‌بێ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. ئه‌وە پیشانده‌ری ئه‌وه‌یە که هێزه ئێرانیه‌کان
به تایبه‌ت شاپه‌ره‌ست و موجاهێدینەکان نموونه‌یه‌کی جیاواز له ڕژیممان پێ نیشان
ناده‌ن و ته‌نانه‌ت لە بێ ده‌سه‌ڵاتیشدا بەرگریکاری ئێرانی یه‌کپارچه، یه‌ک نه‌ته‌وه‌و
یه‌ک ئاڵان و ڕه‌نگاوڕه‌نگی و پلۆرالیزمی سیاسیی و ئیتنیکیان له ناو سنوره
سەپێندراوه‌کانی ئێران لا په‌سه‌ند نیه.
هۆکارێکی دیکه‌ی
سەرنه‌که‌وتنی خۆپیشاندانه‌کان توندوو تیژییه. بە دڵنیاییه‌وه ڕژیمی تاوانباری
کۆماری ئیسلامی هه‌موو هه‌وڵێک دەدا که کۆمه‌ڵانی ناڕازیی و توڕه والێبکات که
ده‌ست بۆ توندوتیژی ببەن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی هیزه داپڵۆسێه‌رەکان ئاواڵە بکات بۆ
سه‌کوت و داپڵۆسینی خه‌ڵک. سه‌ره‌تا وا پێده‌چوو که خۆپیشاندانه‌کان ڕێکخراون و
به به‌رنامه‌و به‌شێوه‌ی مەده‌نیانه ده‌چنه پێش، به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو که ده‌رکه‌وت
شتێکی ئه‌وتۆ له گۆڕێ نیه. ته‌نیا خه‌ڵک له ڕێگای گروپه‌کانی ئیترنێته‌وه
بڕیاریاندا ئوتۆمبیلەکانین له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌کیه‌کان بکوژێننه‌وه به نیشانه‌ی
ناڕەزیه‌تی له‌به‌رانبه‌ر گرانکردنی سێ هێنده‌ی به‌نزین. به‌سه‌ره‌نجدان به
دووهۆکاری یەکه‌م و دوهه‌م، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که جه‌ماوه‌ر به شێوه‌ی
ناڕیکخراو ده‌ستی به خۆپیشاندان کرد. هێزه‌کانی ئۆۆزیسیۆن له ڕێگای دوره‌وه هه‌ر لایه‌نه‌و به‌شێوه‌یەک
له‌گه‌ل خۆپیشانده‌ران ده‌دوا و هانی
جەماوریانده‌دا. ڕژیمیش له ڕێگای دەست وپێوه‌نده‌کانیه‌وه جەماوه‌ری ناڕازی بۆ
توندووتیژی هاندا، به جۆرێک جه‌ماوه‌ر
خزێندرایه ناو توندووتیژییه‌وە. ئه‌مەش ده‌ستی ڕژیمی ئاواڵه‌کرد که بتوانێ
خێراتر جەماوه‌ر داپڵۆسێ و قڵت و بڕیان بکات. بێگومان کاتێک جه‌ماوه‌ر ده‌ست بۆ
داموده‌زگاو دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی و ئاسایشی ده‌به‌ن، ئه‌وه ئاماژه‌یه‌کی
ڕوونه که خه‌ڵک هیچی نەماوه که ترسی له‌ده‌ست دانی هه‌بێ، بۆیه‌ش به بێ ترس
دروشمی مردن بۆ خامه‌نه‌یی و کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێنه‌وه‌و هێرش دەکەنە سه‌ر هێزه
به‌کرێگیراوه‌کان و داموده‌زگا و به تایبه‌تیش بانکه‌کان. لێره‌دایه جێی به‌تاڵی
ئۆپۆزیسیۆنێکی کارامه‌و گه‌لی به ڕوونی بەدیار ده‌که‌وێ. هێزه‌کانی دژبه‌ری ڕژیم
گه‌ره‌ک بوو به وریاییه‌وه هانی جه‌ماوه‌رییان بۆ مانه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام و
دورکه‌وتنه‌وه له توندوتیژی و پێکهه‌ڵپڕژان له‌گه‌ڵ هێزه به‌کرێگیراوو به‌ناو
ئاسایشپارێزه‌کان بدەن، به‌جۆرێکی وا که هه‌م په‌ره به مانگرتن و هاتنه‌سه‌رشه‌قام
بدرێ و بەرفراوان بکرێ، هه‌میش هەوڵ بدرێ شێوازەکانی دیکه‌ی ناره‌زایه‌تی به‌کار
بهێنن، مانگرتن. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی
ڕژیم به‌هانەی نه‌که‌وێتە ده‌ست که ده‌ستی
خۆ ی بۆ توندوتیژی زیاتر ئاواڵه ببینێ. هیچ گومان له دڕنده‌یی ڕژیم نیه، به‌ڵکوو ڕژیم پێویستی به هۆکارو پاساو هه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی وا نیشانبدات که ئه‌وه‌ی ڕویدا نه‌ک ناڕه‌زایە‌تی جه‌ماوه‌ر به‌ڵکوو
گێره‌شێوێنیە. له هه‌مانکاتدا به پێی پێویست ده‌نگوباسەکان نه‌گوازرانه‌وه بۆ خه‌ڵکی
ناوه‌وه‌و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی تا وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌و سات به ساتی
ڕوداوەکان ببیننن و به‌ڕۆژ بکرێنه‌وه. لێردایه که ده‌ورو کاریگه‌ری هه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی
گه‌لی و جێی متمانه به‌دیارده‌که‌وێ، که له‌کاتی خۆیدا زانیاری و ڕێوێنی به جه‌ماوه‌ر
بگه‌یه‌نێ و ڕوداوه‌کان بە ئاقاری په‌ره‌پێدان و به‌رین بوونه‌وه‌ی ناڕەزایه‌تیه‌کان
ڕێبه‌ری بکات.
هه‌روەک ئاماژه‌ی
پێکرا ئه‌مجاره هه‌ندێک له شاره گه‌وره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستا هاوته‌ریب له
گه‌ڵ شاره‌کانی ئێران به‌شداریان له ناڕه‌زایه‌تیه‌کاندا کرد. سه‌رهه‌ڕای ئه‌وه‌ی
هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌تایبەت چوار حزبی ناو ناوه‌ندیی هاوکاری هه‌ر
چه‌ند دره‌نگ به‌ڵام چه‌ند ڕاگه‌یەندنێکیان بڵاوکردەوە، که داوای به‌ده‌وامیان له
خۆپیشاندەران ده‌کرد و ڕێنوێنیان ده‌کردن که خۆ له توندوتیژی بپاێزن، به‌ڵام هەم خۆ لە توندوتیژی نه‌پارێزراو هه‌میش به‌رده‌وام
نه‌بوو. جێی پرسیار بوو کە خۆپیشاندنه‌کانی ئه‌م جارە زۆربه ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانی نه‌گرته‌وه. بۆ وێنه جگه له مەریوان و کامێران و سنه شارەکانی وه‌ک
مهاباد، شنۆ، بانه ، خانێ، نەخەده، ورمێ، سەقزو سەرده‌شت که به شێوه‌ی نه‌ریتی
جێ پێگەی زۆربه‌ی حزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتن و بەشێکی زۆر له ڕێبه‌رانی ئه‌م حزبانه
خه‌ڵکی ئەم شوێنانه‌ن، کەچی ئەم جاره
بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه کە حزبه‌کانی ڕۆژهه‌لات چ ده‌ورێکیان
له‌م بزاڤە توڕه‌و ناڕەزایەتیانەدا هه‌بوو. ئه‌گه‌ر بڕیار بوو کوردستانیان به‌شداری بکه‌ن
و حزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات جێ په‌نجه‌یان له ڕێکخستن و هاندان و ڕێنوێنی کردنی جه‌ماوه‌ر
هەیه بۆچی شاره‌کانی ڕۆژهه‌لات و لانیکه‌م ئه‌و شار‌و شارۆچکانه‌ی که پێگه‌ی نەریتیی ئه‌م حزبانه‌ن، ته‌ڤلی نه‌بوون و نه‌هاتنه مه‌یدان.
ئه‌گه‌ریش نا ده‌رسه‌کان ئه‌م جاره چین و چۆن ده‌کرێ بزاڤه جه‌ماوه‌رییه‌کانی
رۆژهه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کی باشتر ڕێک‌بخرێن و ڕێبه‌ری بکرێن؟ چۆن ده‌کرێ ڕێ له زیانی زۆری گیانی بگیرێ؟ که‌ی و چۆن و له چ دۆخێدا تەڤلی خۆپیشاندن و ةاره‌زایه‌تیه‌کانی ئێران ببن. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و
ڕاستیانه‌ی باسکران، ئایا ده‌رسه‌کانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه چین و چۆن ده‌کرێ جه‌ماوه‌ر
به متمانه‌وو هیوا به داهاتوویه‌کی ڕوون بێتە سه‌ر شه‌قام و کۆڵنەدەرانه له به‌رانبه‌ر
دڕندایه‌تی ڕژیم خۆڕاگری بکات؟
سه‌بارەت به ئۆپۆزیسیۆنی ئێران:
وه‌ک له‌سه‌ره‌وه
ئاماژه‌ی پێکرا، یه‌کێک له ده‌رسه‌کانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه ئه‌وه‌یه که هێزه‌کانی
دژبه‌ری رژیم پرشوبڵاوون. بێگومان ئه‌وه‌ش ده‌زانین کە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له
ڕووی ئامانج و تێڕوانینیان بۆ ئێرانی پاش ڕووخانی کۆماری ئیسلامی زۆر لێک جیاوازن،
بەڵام هێشتا ده‌کرێ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک خاڵی هاوبه‌ش و بۆ قۆناخی تێپه‌ر له‌ده‌وری
یه‌ک کۆببنەوە. بۆ وێنه ئۆپۆزیسیۆن ده‌توانێ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بگه‌نه
ڕێککەوتن:
١- دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی
کاتی بۆ دوای ڕوخانی ڕژیم و تا کاتی هه‌ڵبژاردن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ک که نوێنه‌رایه‌تی
هه‌موو ئۆپۆزیسیۆن و پێکهاته‌کان بکات.
٢- به‌ڕوونی
بڕوابوونیان به هه‌ڵبژاردنێکی دیمۆکراتی ده‌رببڕن و گه‌رەنتی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک
بتوانێ ئازادانه له‌سه‌ر داهاتووی خۆیان
بڕیار بدەن.
٣- لە سه‌ر ئه‌وەی که خه‌ڵك ئازادن چ سیسته‌مێک بۆخۆیان هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌خسێندرێ که له ڕێفراندۆمێکی ئازاد‌دا ده‌نگ به سیسته‌می جێی په‌سه‌ندی خۆیان دەده‌ن دڵنیایی به کۆمەڵانی خەڵک بدەن
٣- لە سه‌ر ئه‌وەی که خه‌ڵك ئازادن چ سیسته‌مێک بۆخۆیان هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌خسێندرێ که له ڕێفراندۆمێکی ئازاد‌دا ده‌نگ به سیسته‌می جێی په‌سه‌ندی خۆیان دەده‌ن دڵنیایی به کۆمەڵانی خەڵک بدەن
٤- په‌سه‌ندکردنی
جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و به دیاریکراوی مافی ژنان و که‌مایه‌تیە ئیتنیکی، دینی
و مه‌زهه‌بیه‌کان.
٥- بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی
ناو سنوری سەپێندراوی ئێران دڵنیا بن له ئه‌گه‌ری ڕوخانی ڕژیمدا مافه‌کانیان ده‌سه‌لمێندرێ،
پێویستە هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی ئێران به ڕوونی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌کانی ناو ئه‌م سنوره سەپێنراوه‌دا
بەفەرمی بناسن. ئه‌م سه‌لماندن و دیانپێنانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م نه‌ته‌وانه
شێلگیرانه‌و به دڵنییایی له داهاتووی خۆیان ته‌ڤلی خه‌باتی هاوبه‌ش ببن بۆ
ڕوخانی ڕژیمی سه‌ره‌ڕۆو دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران.
٦- بە لەبەرچاوگرتنی فرەچه‌شنی و جیاوزییەاکان، پلانی
هاوکاری و پێکەوە کارکردن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناوه‌وه‌ی وڵات دابڕێژن.
سه‌باره‌ت به هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش پێویستە:
لە سه‌ره‌تایی
هاتنه‌سه‌ر کاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ئه‌وکات
چه‌پی ڕادیکاڵ، دێموکرات و دینی بوون، خاڵی ناکۆکیان فره‌تر بوو، به‌ڵام ئێستا و
پاش ئەزموونکردنی شەڕی خۆ بەخۆو دوژمنایه‌تی کردنی یه‌کتر وێده‌چی تاڕاده‌یه‌ك ئەقۆناخه‌یان
تێپه‌ڕاندبێ و له دۆخی ئێستا ململانێیه‌کی توڕه له نێوان هێزه‌کان دا به‌دیی ناکرێ.
سه‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا گیانی یه‌کتر قەبووڵنه‌کردن و ناتۆره لەیەکدی دان بوونی هه‌یه.
بەرواڵه‌ت دوو کۆمه‌ڵە و دو دیمۆکرات ناوه‌ندێکی هاوکاریان دامەزراندوە، ده‌کرێ وه‌ک
ئه‌زمونێکی کاری پێکه‌وه‌یی چاوی لێبکرێ، به‌ڵام ڕوونه که ئه‌م ناوه‌نده وه‌ڵامده‌ر
نه‌بووه نیه. جگه له‌م چوار هێزه هێزی
دیکه‌ش هه‌ن که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ناوەنده‌ن. خەبات، په‌ژاک، پاک و چه‌ند
هێزێکی دیکه. هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات په‌ژاک وه‌ک درێژکراوه‌ی په‌که‌که ده‌بینن و
نایانه‌وه‌ی وه‌ک هێزێکی سیاسی تایبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵات هەڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه پەژاک له چالاکی خۆی به‌رده‌وامه و نایشارێته‌وه که ئه‌وان
ڕێباز‌و فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆیان کردۆته بنەمای تێکۆشانیان. هێز یان ڕەوتێکی دیکە کە
له پاشماوه‌کانی لقی کوردستانی چریکه فیداییه‌کانی کانی هۆویەت پێکهاتوون، سه‌ره‌تا
وه‌ک یشک و پاشان وه‌ک پاک درێژه‌یان به تێکۆشانی خۆیاندا. ئه‌مان بڕوایان وایه
که سه‌ربه‌خۆیی تاقه ڕێی چاره‌سه‌ریە. هێندێک له هێزه ئێرانیه‌کانیش له
کوردستان لقیان هه‌یە، که له ناویاندا کۆمه‌ڵە ڕیکخراوی کوردستانی حزبی کومونیستی
ئێران به هێزترینیانه، هه‌یه. له ڕاستیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێگه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م
حزبه زیاتر له کوردستانه زۆرەتر حزبی کۆمۆنیست به لقی ئێرانی کۆمە‌ڵه ده‌ناسرێ
و زیاتر له کوردستان شوێندانه‌رن.
به گشتی هێزه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خاڵی هاوبه‌شیان زیاتره له خاڵێ ناکۆک، لەگەڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا
نه‌یانتوانیوه سه‌باره‌ت به کاری هاوبه‌ش یان پێکهێنانی ناوه‌ندێک که بتوانێ
وزه‌و توانای هه‌موان له ده‌وری یه‌ک کۆکاته‌وه پێك بێن. ئه‌م پڕشوو بڵاوییه‌ش
بۆته هۆی به فیڕۆدانی وزه‌وتوانای خه‌باتکارانه‌و دڵساردی جه‌ماوه‌ری گه‌لی
کوردستان. هه‌ر بۆیه وه‌ک ئه‌رکی هه‌نووکه‌یی و پێویستیه‌کی گرنگی ئه‌م قۆناخه‌ی
خه‌باتی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵات، هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات پێویسته هه‌وڵ بده‌ن بۆ:
١-پێکهێنانی ناوه‌ندێک
که هەموو هێزه کوردستانیه‌کانی ڕۆژهەڵات له ده‌وری خۆی کۆ بکاته‌وه. ئه‌وه‌ی
ئێستا هه‌یه، "ناوه‌ندی هاوکاری حزبه‌کانی کوردستانی ئێران"ه. ئه‌م
ناوه‌نده نه وەڵامده‌ره‌وەی دۆخی ئێستایه‌و نه هه‌موو هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانی له خۆ گرتوه. بۆیه‌ش پێویسته هه‌رچی زوتره دیالۆگێکی کوردستانیانه
له نێو هێزه‌کانی ڕۆژهه‌كاتی کوردستان ده‌ستپێبکات و تا دره‌نگ نه‌بووه له‌سه‌ر
هاوبه‌شیەکان له‌ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه.
٢- ڕێکەوتن له‌سه‌ر
به‌رنامه و ستراتیژیه‌کی هاوبه‌ش بۆ پاش
ڕوخانی ڕژیم که ڕەنگدانه‌و‌ەی مافه‌ڕەواکای خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لە
دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆیاندا بێ.
٣- پلانی جێگرەوە (ب) بۆ دۆخێک که هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن یان ده‌سه‌ڵاتدارانی
داهاتووی ئێران مافه‌کانی نەتەوەکانی ناو سنوری سەپێندراوی ئێرانیان نه‌سه‌لماندو
ده‌ستی ده‌ستیان پێکردو سه‌ره‌نجام وه‌ک ڕژیمی کۆماری ئیسلامی به هەڕه‌شەو هێرشی
سەربازی وڵامی داخوازییه‌کانی گه‌لی ئێمه بده‌نەوە. بۆ وێنه له‌ئه‌گه‌ری ڕێکنه‌کەوتن
و ده‌سته‌به‌رنه‌بوونی مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گەلی ئیمە
له ڕێگەی ڕێفراندۆمه‌وه برێار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆی بدا.
٤- هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات
هه‌موویان خاوه‌نی هیزی پێشمه‌رگه‌ن. هێزی پێشمه‌رگه نیشانی داوه که ده‌توانی
له کاتی پێویستدا به له‌خۆبووردوویه‌وه به‌رگری له مافه‌کانی گه‌له‌که‌یان بکه‌ن.
ئه‌م هێزه پێویسته له یه‌که‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییدا یه‌کبگرێ و وه‌ک یه‌کهێزی یه‌کگرتوو
ئاماده بکرێ بۆ پاراستنی نەتەوەکه‌مان و مسۆگەرکردنی مافه‌کانی.
٥- ڕێککەوتن له‌سه‌ر
ستراتیژێکی هاوبه‌ش بۆ کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ل ئۆپۆزیسیۆنی ئێران. گرنگه که هێزه
کوردستانیه‌کان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئامانجه هه‌نووکه‌ییه‌کانی هێزه
سیاسیەکانی کوردستان چین، پیویسته هێزه‌کانی
ئۆپۆزیسیۆنی ئێرن به‌فه‌رمی دیان به مافی چاره نووس بۆ نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی
ناو سنوری سه‌پێنراوی ئێران‌دا بنێن.
٦- به‌له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌وه‌ی که گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمان له ماوه‌ی چل ساڵ ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له خه‌بات و به‌رخۆداندا
بوه، ڕژیمیش کوردستانی وه‌ک خاکێکی داگیرکراو میلیتاریزه‌کردوه و هه‌میشه
ئاماده‌ی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بوه له دژی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتوو خه‌باتگیڕ. هه‌ربۆیه
پێویسته به وشیاریه‌وه پلان بۆ چالاکی مه‌ده‌نی و خۆپیشاندان و ناڕەزایه‌تی ده‌ربڕین
دابنرێ. ئه‌مه‌ش له لایه‌ک لە پێناوی ئه‌وه‌ی دەرفه‌ت نەدرێته هێزه دڕنده‌و سه‌رکوتگه‌ره‌کان
که گیانی ڕۆڵه‌کانی گه‌ل بستێنن، له‌ولایتریشه‌وه ئه‌مه واده‌کات که خۆ
پیشانده‌ران بتوانن به‌رده‌وام بن لە ناره‌زایه‌تی و چالاکیه مه‌ده‌نیه‌کانیان.
٧- هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات
پیویسته زۆر ڕاشکاو بن له وتوێژو هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ هێزه ئێرانیه‌کان و به
بیانووی ئه‌وه‌ی که ئێستا کاتی نیه، چاوپۆشی له مافە ڕەواکانی نه‌ته‌وه‌که‌یان
نه‌که‌ن. گه‌ره‌که به ڕوونی و ڕاشکاوانه هه‌ر هاوکاری وپێکه‌وه کارکردنێک به
دیان پێانان و ڕاشکاوانه په‌سه‌ندکردنی مافی ڕه‌وای دیاریکردنی چاره‌نوسه‌وه
گرێبدرێ. پێویسته ئه‌و په‌یامه زۆر به ڕوونی به گوێێ هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆندا
بدرێ، که گه‌لی ئێمه جیاوازی نێوان ڕژیم و ئۆپۆزیسیۆن له شێوازی ڕوانیاندا بۆ
چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به‌تایبه‌ت پرسی کورد له ڕۆژهه‌ڵات ده‌بینن.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home