هه‌ڵبژێرانی یه‌که‌م کورد بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئێراق
دوای نزیک به دووساڵ له ڕوخانی ڕژیمی دیکتاتۆری به‌عسی ئێراق و پاش زیاتر له دو مانگ له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی مه‌یله‌و ئازاد له ئێراقی پاش سه‌دام حسێن، ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی خاکه‌لێوه‌ی2705 به‌رامبه‌ر به 6ی ئه‌پریلی 2005ی زایینی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ(228 ده‌نگ له کۆی275 ده‌نگ) جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئێراق هه‌ڵبژارد. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی تاڵه‌بانی له ئه‌نجامی پێداگری فراکسیونی کورده‌کان له پارلمانی ئێراق که له ڕووی هێزه‌وه دووهه‌من پاش شیعه‌کان و له سه‌ر بنچینه‌ی ڕێککه‌وتنی هه‌ردوو لیستی براوه‌ی کورد‌و شیعه هاته دی. دیاره پێشتر سه‌رکردایه‌تی سیاسی باشوری کوردستان له‌سه‌ر پاڵاوتنی به‌ڕێز تاڵه‌بانی وه‌ک پاڵێوراوی کورد بۆ یه‌کێک له دو پۆسته گرنگه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێراق له کۆبوونه‌وه‌ی 3ی فێبریوه‌ری 2005ی زاینی له هاوینه هه‌واری سه‌لاحه‌دین ڕێک که‌وتبوون. هه‌ڵبژاردنی تاڵه‌بانی سه‌ره‌تای دنه‌دانی گۆڕانێکی ههڵتهکێنهرو گرنگی هزری شۆڤێنیانه‌ی عروبه‌ی ناو جوگرافیای ناولێنراو به ئێراقه‌و سه‌رکه‌وتنێکی مێژووییشه بۆ بزوتنه‌وه‌ی ڕه‌واو مافخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان له ڕوژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمارێکی کورد له وڵاتێکی وه‌ک ئێراق له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا بۆ کورد و دۆست و دوژمنی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه جێی ڕامان و هه‌ڵوێسته‌و لێوردبوونه‌وه‌یه. ئێراقێک که له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و له‌ژێر تۆپزی و پاڵه‌په‌ستۆی ده‌سه‌ڵاته کۆلۆنیالیسته‌کانی به‌ر له هه‌شتا ساڵ له‌وه‌وپێش به لکاندنی به‌شێکی خاکی کوردستانیش پێیه‌وه، هاته دروست کردن. له‌و کاته‌وه کورد نه‌ک هه‌ر خۆشی تێدا نه‌دیوو هیچ ماف و ئازادیه‌کی پێ ڕه‌وا نه‌بینرا ته‌نانه‌ت سه‌روه‌ری و که‌رامه‌تیشی پێشێلکرا، له‌وه‌ش زیاتر هه‌وڵی توانه‌وه و سڕینه‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به خورتی و پیلانی شۆڤێنیانه جێبه‌جێ ده‌کرا. هه‌ر له‌ده‌ستپێکه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندیی که که‌مایه‌تیه‌کی بچوکی سوننه باڵی بهسهریداکێشابوو به‌شێوه‌یه‌کی چه‌وسێنه‌رانه نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌کانی ناو ئه‌و جوگرافیا ده‌ستکرده‌یان ده‌چه‌وسانده‌وه. به‌تایبه‌ت له په‌نجا ساڵ له‌وه‌وپێشه‌وه ئه‌م پیلان و خولیا داگیرکه‌رانه‌و شۆڤێنیانه به مکوری که‌وته واری جێبه‌جێکردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پاش ئه‌و مێژووه پڕ له چه‌وسانه‌وه و مه‌ینه‌تیه و به‌دوای ئه‌وه‌ی که گورزێکی جیهانی له‌و قه‌واره دێزه شۆڤێنی و دیکتاتۆڕه ڕه‌شه وه‌شێنراو له بنچینه‌وه ئه‌وه‌ی ناوی ئێراق و سه‌روه‌ری بوو هه‌ڵته‌کێنرا، جارێکی دیکه ده‌خوازرێ ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر بنچینه‌و بنه‌مایه‌کی نوێ چێبکرێتهوه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که باشوری کوردستانی لکێنراو به ئێراقه‌وه ماوه‌ی سێزده ساڵه خاوه‌نی نیمچه سهربهخۆییهکهو ده‌سه‌ڵات و پارلمان و ئاڵای خۆی هه‌یه‌و له هه‌موو ڕووییه‌که‌وه له ئێراق جیایه‌و که‌مترین وێکچوونیان هه‌یه. مه‌رجی ده‌ستپێکی چێبوونهوهی ئه‌و ئێراقهش به‌شداری کورده تێیدا.
دروستکردنی کیان و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئامانجی سه‌ره‌کی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازو نه‌ته‌وه‌یی کورد بوه‌و ئه‌مڕۆ له هه‌موو کاتێک زیاتر هزری نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌ی سه‌ندوه‌و ئه‌و ڕاستیه‌ی که تاکه زامنی پاراستنی ماف و ئازادییه‌کانی کوردان و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان له دروستکردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییدایه، وه‌ک ڕۆژی روناک دیاره‌و هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ش دێ کورد ناتوانێ له داهاتووی ئاسوده‌یی خۆی دڵنیا بێت و له تێکۆشان بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی واز ناهێنێ. بۆیه‌ش پێش هه‌موو شتێک درانی پله‌ی سه‌رۆک کۆماری به کورد له ئه‌نجامی مشتومڕێکی زۆر و پێداگری فره‌ی نوێنه‌رایه‌تی کوردی له به‌غا، ده‌توانرێ له‌خزمه‌تی گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته‌وه دابنرێ. به‌واتایه‌کی دیکه ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ده‌بێ کوردان چ له باشور‌و چ له به‌شه‌کانی دیکه‌ی داگیرکراوی کوردستان زیاتر مکور بکات که وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجی سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆری نه‌ماوه پێویستی به تێکۆشانی ژیرانه‌و یه‌کگرتوانه‌ی زیاتر هه‌یه.
هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌تڤانێکی کۆنه‌کاری کورد که نزیک په‌نجاساڵه له‌دژی ڕژیمی فه‌رمانڕه‌وای ئێراق له شه‌ڕدایه‌و یه‌کێک له گرنگترین ئامانجه‌کانی مافی دیاریکردنی چاره‌نوس بووه چ ده‌گه‌یه‌نێ و مانای چیه؟ ئایا کورد به‌م ده‌سکه‌وته ڕواڵه‌تیه ده‌بێته‌وه ئێراقی و واز له هزری سه‌ربه‌خۆیی خوازی ده‌هێنێ؟ پێشه‌کی ده‌بێ بێژم که کورد هه‌روه‌ک ئێراقی نه‌بووه له‌مه به‌دواش نابێت. کورد خاوه‌نی وڵاتی خۆیه‌تی و خه‌ڵکی وڵاتی خۆی ده‌مێنێته‌وه و به به‌شداری له سترۆکتۆری ده‌سه‌ڵات له یه‌کێک له‌و وڵاتانه که به‌زۆر خراوه‌ته پاڵی ناسنامه‌ی ڕاستینه‌ی نه‌ک ون ناکات به‌ڵکو له‌و دۆخه بۆ تۆخکردنه‌وه‌ی کوردستانیبوونی که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆییش به‌گوڕتر له پێشوو دهدۆمێ.
ده‌کرێ بێژین دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له ئێراقی ئه‌مڕۆدا له به‌ینی پێکهاته ئاڵۆزه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا تاڕاده‌یه‌ک کۆتایی به ناوه‌ندیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کپارچه ده‌هێنێ که نزیک به هه‌شتا ساڵه کورد و عه‌ره‌بی شیعه‌ی به توندترین شێوه خستبووه په‌راوێزه‌وه و ده‌رفه‌ت و مه‌ودایه‌کی نوێی له‌و ئێراقه‌دا هێناوه‌ته‌دی که هه‌شتا ساڵ له‌وه‌وپێش به تۆپزی باشوری کوردستانی پێوه لکێنرا. ئه‌و ده‌رفه‌ت و مه‌ودایه‌ی که وڵاتی ئێراق له لایه‌ن ته‌نیا که‌مایه‌تیه‌که‌وه به‌ڕێوه نه‌چێ و به‌ڵکو تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌شێوه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه پێکه‌وه‌ییان هه‌ڵبژاردوه‌و بڕیاری جیا بوونه‌وه نه‌دراوه، پێکه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی ئێراق و ئه‌وانی دیکه به هاوبه‌شی و یه‌کسانی له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا پشکدار بن. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له ڕاستیدا ده‌کرێ وه‌ک ده‌ستپێکی گۆڕکردنی هه‌میشه‌یی هزری شۆڤێنیانه‌ی عاره‌بی بێت. هه‌ر له‌و کاته‌شدا ئه‌و ڕاستیه‌ی زیاتر سه‌لماند که نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌ک هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی کاریگه‌رو به‌هێزه بۆ گۆڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، به‌ڵکوو ئه‌م نه‌ته‌وه داینه‌مۆی ئه‌م گۆڕانه‌شه. گۆڕان و هه‌ڵته‌کاندنی سیسته‌مه دیکتاتۆڕهو تۆتالیتێره‌کان که ساڵانێکی دورودرێژه له‌سه‌ر سنگی نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌کان و گه‌لانی له ئازادی بێبه‌ش سینگیان داکوتاوه. هه‌ر بۆیه‌شه ئاساییه که وڵاتانی درواسێ و دیکتاتۆڕه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به ئه‌سپایی و به‌ترسه‌وه له‌و هه‌نگاو و پێشکه‌وتنانه بڕوانن که ئه‌مڕۆ له ئێراق بوونه ڕاستی و هیچ هێزێک ناتوانێ به‌ری پێبگرێ.
لێره‌وه وه‌ک ده‌ستپێکی ڕوانین ده‌توانیین بێژین که هه‌ڵبژێرانی تێکۆشه‌رێکی کورد بۆ سه‌رۆک کۆماری له ئێراق گه‌لێک په‌یامی پێیه. هه‌روه‌ک له پێشه‌وه گوتم گۆڕکردنی شۆڤێنیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی تاک نه‌ته‌وه‌یی ماڵئاوایی کرد‌و به‌سه‌رچوو. له‌و شوێنانه‌ی هێشا حاشا له بوونی کورد ده‌کرێ، هێشتا به ده‌یان فێڵ و ده‌هۆی بێجێ ڕێ له ئازادی و گه‌یشتن به‌مافه‌کانی ده‌گیرێ، ڕێ له به‌شداری له ده‌سه‌ڵات و حکومداری و فه‌رمانڕه‌وایی ده‌گیرێ ئیتر باوی نه‌ماو ئه‌و فێڵ و شێر‌و ڕێوی هێنانه‌وه‌یه له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه له هیچ کۆڕ‌و کۆمه‌ڵێک به پولێک ناکڕدرێ. په‌یڤین له‌سه‌ر کورد و ناوهێنانی کورد و دانیشتن له‌گه‌ڵ کورد ئیتر به‌و فۆڕم و شێوه نزمه‌ی به‌ر له چه‌ند ساڵ که مێژویه‌کی دورودرێژه به‌رده‌وامه، کۆتایی هات. ئه‌و ڕاستیانه‌ی که پێشتر به‌ڕاستی نه‌گۆڕ داده‌نران وه‌ک سنوره ده‌ستکرده‌کان، بێبه‌شی و چاوله ده‌ستی کورد‌و به خه‌ون زانینی سه‌رۆک کۆمار بوونی کوردێک ئه‌مڕۆ چیدیکه به ڕاستی نه‌گۆڕ ناژمێردرێن و گۆڕاوو هه‌ڵته‌کاون. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی که پێیوابوو دیموکراتیزه‌کردنی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له خه‌ونێک زیاتر نیه به‌ره‌و به ڕاستیی بوون ده‌چێت. کلیلی به دیموکراسی بوونی ڕۆژهه‌ڵات چاره‌سه‌ری پرسی کورده به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌واو به‌وشێوه‌ی بۆخۆی خوازیاریه‌تی. ئه‌مڕۆ ده‌بینین سه‌ره‌تای چاره‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه له باشور به‌ڕێوه‌یه و به‌سه‌رۆک کۆمار بوونی تاڵه‌بانیش ئه‌و ده‌ستپێکه‌یه.
ڕاسته که ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک کۆمار ده‌سه‌ڵاتێکی سنورداره‌و به‌سه‌رۆک کۆمار بوونیش له ئێراق ئامانجی بزاڤی ڕزگاری خوازی کورد نیه. به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه که پاش سه‌دان ساڵ کوردێک ده‌بێته سه‌رۆک کۆمار له لایه‌ک سه‌نگ و قورسایی کورد بۆ گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له سترۆکتۆری ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌که‌دا ده‌رده‌خات و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌و ته‌وقه شکێنرا که ڕێی له به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی کورد ده‌گرت. له‌وه‌ش زیاتر ئه‌وده‌سکه‌وته ده‌کرێ ببێته ئامرازێکی ڕێخۆشکه‌ر که کورد له باشوری کوردستان به هه‌موو ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیه‌کانی بگات و مافی ڕه‌وای دیاریکردنی چاره‌نوسی بسه‌لمێنرێ و سه‌روه‌ری سیاسی خۆی وه‌ده‌ست بهێنێ. وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و سه‌روه‌ری سیاسیه‌ی که ئه‌مڕۆ له باشور به جێگیرکردنی فێدرالیزم له ئێراق و ڕاستکردنه‌وه‌ی دیموگرافیاو جوگرافیای کوردستان‌و هاوبه‌شی کردنی به‌شێوه‌ی یه‌کسان وه‌ک دوو نه‌ته‌وه له ئێراق ناو‌کی بڕاوه. هه‌ربۆیه‌ش ده‌کرێ بڵێین به‌شداریی کورد له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا به‌و قورساییه‌ی که هه‌یه‌تی به‌شێک له‌و مافه دیموکراتیکهیه که ده‌بێ هه‌ی بێت. کورد ئه‌مڕۆ به‌شێکه له ستروکتوری ده‌سه‌ڵات له عێراقدا، به‌و پێ و دانگهش هیچ کێشه‌یه‌ک له عێراق به بێ به‌شداریی کورد چاره‌سه‌ر ناکرێت.
ئه‌م هێزو توانایه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان له باشور و ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌باره مێژووییه‌ی که له‌و به‌شه‌ی کوردستان هاتۆته پێش بێگومان کارتێکه‌ری له‌سه‌ر خه‌بات و داخوازی پارچه‌کانی تری کوردستان دهبێو ته‌نانه‌ت کار ده‌کاته سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه‌ش که کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه. به‌جۆرێک که له‌لایه‌ک بزوتنه‌وه‌ی دیموکراسی‌خوازی و نه‌ته‌وه‌یی کوردان له به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستاندا زیاتر‌و زیاتر په‌ره‌ده‌گرن و خۆ بۆ گۆڕانه‌کان ئاماده‌ده‌که‌ن و تاڕاده‌یه‌کیش ڕۆڵی پێشه‌نگایه‌تی له وڵاتانه‌دا ده‌گرنه ئه‌ستۆ و له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌سه‌ڵاتداره دیکتاتۆڕه‌کانی ئه‌و وڵاتانه ناچار ده‌مێنن که به‌شێوه‌یه‌کی دیکه له گه‌ڵ ڕوداوو پێشهاتوو داخوازیه ڕه‌واکانی کوردان و بزوتنه‌وه‌ی دیموکراسی خوازی و گۆڕانخوازیدا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.
سه‌رده‌م و قۆناخی پیلانگێڕان و ساتوسه‌ودا له‌سه‌ر کورد گۆڕاوه‌و چیدیکه ئه‌و بازنهداخراوهی که به‌ده‌وری کورد‌و خاکی کوردستانه‌وه ته‌وق کرابوو گوڕ‌و هێزی نیه‌و وا پسێنراوه که چیدیکه کۆبوونه‌وه ده‌وریه‌کانی وڵاتانی داگیرکه‌رو دوژمن به ئازادی کورد ناتوانن ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی پێشویان هه‌بێ. به‌واتایه‌کی دیکه چیدیکه ئه‌و کۆبوونه‌وانه ناتوانن له پێناوی پیلانگێڕان دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ستکه‌وتێک بۆ خۆیان وه‌ده‌ست بهێنن و ئه‌وه‌ی ته‌نیا ده‌توانن بیکه‌ن ته‌نێ هه‌وڵدانه بۆ خۆپاراستن له کاریگه‌ریه‌کانی شه‌پۆلی دیموکراسی و گۆڕانکاریه‌کانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا که ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ده‌ستی کورد جێبه‌جێ ده‌کرێ. گومانیش له‌وه‌دا نیه که دیکتاتۆڕان گه‌ر هه‌وڵیش بده‌ن و خۆیانیش چیڕ بکه‌نه‌وه ناتوانن بۆ هه‌میشه خۆ له شه‌پۆلی به‌هێزی گۆڕان به‌ره‌و دیموکراسی و کۆمه‌ڵگای شارستانی بپارێزن دره‌نگ یان زوو ئه‌و شه‌پۆله ده‌یانگرێته‌وه و به‌ره‌و هه‌ڵدێر پاڵده‌نرێن. هه‌روه‌ها شنه‌بای دیکتاتۆڕ ته‌زێنی ئه‌و ئاڵۆگۆڕانه‌ی که خه‌ریکه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ته‌نێته‌وه، ده‌رفه‌تی بۆ پیلان و نسکۆیهكی وه‌کوو ساڵی 1975 بۆ هیچ هێزێک نه‌هێشتۆته‌وه که جارێکی تر یاری به کورد و کێشه‌که‌ی بكه‌ن. ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌ی پێشوو، به‌شێکی به‌رچاو له هێزه‌کانی ئێراقی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تین که پێویستیان به کورد هه‌یه. ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی که کێشه‌ی کورد له قۆناغی ساتوسه‌ودا پێکردنه‌وه به‌ره‌و هاوکێشه‌بوون چووه‌و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی به‌هێزی و کاریگه‌ری کورده له ئاڵوگۆڕه‌کان و توانای ئه‌م نه‌ته‌وه بۆ گوڕدان به شه‌پۆلی پێشوازی له دێمۆکراسی و تێکقرمان و پێچانه‌وه‌ی سیسته‌می چه‌وسێنه‌رو دیکتاتۆڕه‌کان.
له‌بیرمان نه‌چێ که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له زۆر بواردا پێشکه‌وتن ده‌بینرێ و ڕۆژ به‌ڕۆژ سه‌رکه‌وتنی نوێ نسیبی گه‌له‌که‌مان ده‌بێ به‌ڵام گه‌لێک کێشه‌ی سه‌ره‌کیی و چاره‌نووسسازی کوردستان وه‌کوو گێڕانه‌وه‌ی که‌رکووک و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بۆ باوه‌شی نیشتمان، کێشه‌ی فیدرالیسم و چاره‌نووسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌کراون ئه‌مانه ئه‌و کێشانه‌ن که له‌پاش وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌سکه‌وته‌وه ده‌بێ ببنه ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و قۆناخه کورته‌ی له‌به‌رده‌م نهتهوهکهماندایهو گه‌ره‌که به‌خورتی له پێناوی وه‌ده‌ستهێنان و مسۆگه‌رکردنیان یه‌کگرتوانه تێکۆشانی بۆ بکرێ. که‌واته لێره به‌ولاوه سه‌نگه‌ری ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گۆڕه‌پانی خه‌باتی گێڕانه‌وه‌ی به‌شه دابڕاوه‌کانی باشوری کوردستان بۆسه‌ری و ڕاستکردنه‌وه‌ی دیموگرافی و چه‌سپاندنی فێدراڵی و سه‌پاندنی مافی سروشتی چاره‌نوس و تێترینجاندنی له ناو ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ئێراقه.
هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه به باشی ده‌زانین که خودی کورسی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی نیه گه‌ر ئه‌م کورسی و پله‌و پایه بۆ خزمه‌تی پڕۆسه‌ی دیموکراسی و سه‌لماندنی مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان له باشوری کوردستان و ڕاستکردنه‌وه‌ی دیموگرافی و جوگرافی باشوری کوردستان که‌ڵکی لێوه‌ر نه‌گیرێ. دیاره له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردودا چه‌ندین جار ئه‌و وشه‌یه له زاری به‌ڕێز تاڵه‌بانیه‌وه بڵاوبۆته‌وه که ئامانجی ئه‌وان وه‌ده‌ست هێنانی کورسی نیه و مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که زیاتر‌و زۆرتر مافه‌کانی کورد وه‌ده‌ست بهێنن و ده‌ستکه‌وته‌کانی کوردستان بپارێزن و په‌ره‌یان پێبده‌ن.
ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ به هه‌ڵبژێرانی به‌ڕێز تاڵه‌بانیشه‌وه بۆ سه‌رۆک کۆماری ئێراق وه‌ده‌ست هاتوه نه‌هێنیه‌که‌ی ته‌نێ بۆ دوو ڕاستی ده‌گه‌ڕێته‌وه. یه‌کیان خه‌باتی نه‌پساوه‌و ماندوونه‌ناسانه‌ی گه‌له‌که‌مان بۆ ئازادی و ڕزگاری له ماوه‌ی نیوسه‌ده تێکۆشان و خه‌باتی خوێناویدا و سوربوون و پێداگری ئه‌م نه‌ته‌وه بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کانی و نه‌پرینگانه‌وه له هه‌ر تێکۆشان و خه‌باتێک بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌یه. دوههمیشیان، به‌رهه‌می یه‌کیه‌تی و یه‌کڕێزی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستانه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا و به تایبه‌ت هاوهه‌ڵوێستی هه‌ردوو هێزی سه‌ره‌کی باشوری وڵات، پارتی و یه‌کیه‌تیه.
بێگومان فاکته‌ری گرنگی په‌ره‌پێدانی ده‌سکه‌وته‌کان و پاراستن و وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سکه‌وتی زیاتر هه‌ر یه‌کیه‌تی و یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌یه. بۆیه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ک ئه‌رکه که له پێناوی گه‌یشتن به ئامانج و خۆزگه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان و بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه، گه‌ره‌که هه‌وڵی موکم کردن و به‌هێزکردنی گیانی یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ین.
له کۆتاییدا پڕ به‌دڵ ئه‌و ده‌ستکه‌وته مه‌زنه له هه‌موو تاکێکی کورده‌واری پیرۆز ده‌که‌م و وه‌بیر سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستانیش ده‌هێنمه‌وه که گه‌ل هه‌روا چاوه‌ڕوانی یه‌کخستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه. هیچ هۆیه‌کی ڕێتێچوو نیه بۆ وه‌دوا خستنی ئه‌و پڕۆسه‌یه و ئه‌و ورده بیانوانه‌ش که بۆ وه‌دوا خستنی هێزی پێشمه‌رگه‌و شالیاره‌تی ئابوری ده‌هێنرێته‌وه ته‌نیا هه‌وڵی وهدواخستنه ده‌چێته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حزبیه‌وه که هیچ تاکێکی گه‌ل کڕیاری نیه!.
20ی خاکه‌لێوه‌ی 2705