روئیا تلوعی
ڕاستیه‌کان له زمانی دوکتور روئیا تلوعی ه‌وه سه‌باره‌ت به‌و کاته‌ی له چاڵه ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا به‌ند کرابوو
kurdish weblog
تۆنی بلێری سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا که ئێستا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه، له چوارچێوه‌ی لێدوانێکی دا له واشنگتۆن سه‌باره‌ت به کێشه نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کان کوتی: ئاسایشی کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌سته به گۆڕانکارییه‌کان له ئێران‌دا.
رۆژی 24-5-2006 ئه‌سوات عێراق له کاتی ئه‌نجامدانی چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی ناوه‌نده‌که‌مان سه‌باره‌ت به‌و پیشانگایه‌ی به نیازین بۆ 18 پاکیزهکهین بکه‌ینه‌وه ، هاوکات چه‌ند پرسیارێکیشیان کرد له به‌ڕێز حازمی یوسفی نوێنه‌ری ینک له قاهیره ، له وه‌ڵامدا به‌ڕێز حازم یوسفی بێده‌ربه‌ستانه به‌رامبه‌ر به مه‌ترسیدارترین به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌نفال لێدوانێکی ترسناکی دا ، به‌وه‌ی میسر لایه‌ن نییه له‌م تاوانه و هه‌وڵه‌کانی چاک کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندی میسری کوردی ، بۆیه ده‌ست ههگرتن له گه‌ڕان به دوای چاره‌نووسی ئه‌و کچانه باشتره . ئه‌بێت ئێمه په‌یوه‌ندی کوردی میسریمان بۆ چی بێت له‌سه‌ر مێژووییه‌کی پڕ له تاوان دامه‌زرابێت .
ناوه‌ندی چاک له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی بۆ شه‌رمه‌زارکردنی ده‌وڵه‌تی میسری ، ده‌یه‌وێت پیشانگایه‌کی پۆسته‌ر له سه‌ر دۆزی 18 کچه‌که له سایتی چاک بکاته‌وه ، ئه‌و پۆسته‌رانه وه‌ک هه‌ڵمه‌تی بایکۆتکردنی میسر له بواره‌کانی (( ئابووری ،سیاسی ، فه‌رهه‌نگی ، گه‌شت و گوزار ، په‌یوه‌ندی )) له لایه‌ن کورده‌وه به‌کارده‌هێنرێت دژ به حکوومه‌تی میسر .تکایه نووسینی سه‌ر پۆسته‌ره‌کان به زمانه‌کانی کوردی- عه‌ره‌بی- ئینگلیزی بن .به‌شداری ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ندان له‌م هه‌ڵمه‌ته گوڕ و تین ده‌به‌خشێت به چالاکییه‌کانمان .له کۆتاییدا په‌یمان به ئێوه‌و به ته‌واوی پاشماوه‌ی قوبانیان و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ین تاکو به‌ده‌ست هێنانی داخوازه‌کانمان به‌رده‌وام بین له‌م هه‌ڵمه‌ته ، له نیوه‌ی ڕێدا به نیوه‌چڵی ده‌ست به‌رداری مافه‌کانمان نه‌بین .بۆ ناردنی پۆسته‌ره‌کان