مام جه‌لال دژی "ئێعدامی سه‌دام" و لایه‌نگری لێدانی "پ ک ک"یه
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
ئه‌و کاته‌ی که عه‌ره‌به فه‌له‌ستینیه‌کان خه‌باتیان ئه‌کرد ، ده‌بو له کوردستان دا هه‌مو نوسینێک بۆ پارێزگاری له‌وان ده‌س پێ بکا ، نوسه‌ره‌کانمان هه‌ۆڵیان ئه‌دا که به پیزترین بابه‌ت سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستین بنوسن و به غه‌درلێکراوترین گه‌لی دنیایان له قه‌ڵه‌م بده‌ن ، هوزانه‌کانی ئێمه جوانترین و به ناوه‌رۆکترین هونراوه‌یان بو فه‌له‌ستین ئه‌هۆنیه‌وه...به‌ڵام فه‌له‌ستینیه‌کان به‌شێک بون له سه‌دام و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و نانه‌جیبترین پیاوانی سه‌دام له کوردستان دا که ڕۆحم و مروڤایه‌تیان به‌رانبه‌ر به ئێمه لا نه‌بو فه‌له‌ستینی بون...
جه‌عفه‌ری له کاتی سۆێندخۆاردن دا تێکستی سۆێند خۆاردنه‌که‌ی گۆڕا بو ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسیه‌کی ئێخلاقی به‌رانبه‌ر به کورد نه‌بێ ، و له کاتی پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه‌ی حکومه‌ته‌که‌شی دا هیچ قیمه‌تی بۆ وه‌زیره کورده‌کان دا نه‌نا و قه‌ت له یه‌ک جێگاش دا به زمانی دا نه‌هات که بڵێ عێراقی فیدراڵی ، هه‌ر که یه‌که‌م سه‌فه‌ریشی بۆ تورکیا کرد ، وه‌ک هه‌مو سه‌رۆکه دیکتاتور و کۆنه‌په‌ره‌ست و دژه کورده‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانی هێزه‌کانی پ ک ک ی کرد...
یه‌که‌م سه‌رۆکایه‌تی مام جه‌لال له ده‌ورانی حوکمی کاتی دا سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی کرد و له کانادا ئاڵای کوردستانی فڕێ دا و وتی لایبه‌ن ، لای به‌ن ، ئه‌وه چیه ؟ ئێمه عێراقین ده‌بێ ئاڵای عێراق دانێن ، من ترسام که ڕۆژێ له ڕۆژان ببینه پێشمه‌رگه و له‌گه‌ڵ هێزه داگیرکه‌ره‌کانی عێراقی دا شه‌ڕ بکه‌ین له ژێر فه‌رمانده‌ری مام جه‌لال دا...
هه‌مو دنیا ئه‌زانی که سه‌دام حسێن کارێکی وای نه‌کردوه بۆ ئه‌وه ببێ مروڤ به‌زه‌ی پێ دا بێ ، ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپایه‌کیش بپرسی سه‌دام چی لێ بکه‌ین ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی که به خه‌ڵکی کردوه به خۆی بکه‌نه‌وه ، که‌چی مام جه‌لال به پان و پۆڕیه‌وه ده‌ڵێ من محامیم و ناتوانم حۆکمی له سێداره‌دانی سه‌دام ئیمزا بکه‌م ، ئه‌و مامه‌یه‌ی که حوکمی ده‌یان ڕوڵه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ئیمزا کردوه و به بیری بیریشی دا نه‌هاتوه که ڕۆژێ له ڕۆژان محامی بوه...
مامه ده‌ڵی من قه‌ت نه‌م ویستوه کورد له عێراق جێا بێته‌وه و ناشمه‌وێ کورد سه‌ربه‌خۆ بێ... له هه‌شتاکانا مه‌لابه‌ختیار و هاوبیره‌کانی له ژێر ناوی ئاڵای شوڕش دا بڕوایان وا بو که عێراقی چیه‌تی باشتره له کوردایه‌تی و هه‌ر له به‌ر ئه‌و بیرکردنه‌ویه‌ش که‌وتنه به‌ر غه‌زه‌بی مام جه‌لال و حه‌پس کران ، ئازار دران ، بێ حۆرمه‌تیان پێ کرا ، ڕاونران و کوژران... نازانم هوی چیه ئه‌مڕو ئه‌و بیره دواکه‌وتوانه‌ی مه‌لا به‌ختیار له لای مام جه‌لال و سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی دا پیروزه و عێراقیان پێ گه‌وره‌تر و پیروزتره له کوردستان...
ئێستا که عێراق شێواوه و نه ئیمریکا و نه هێزه‌کانی عێراقی ناتوانن هێمنایه‌تی جێگیر بکه‌ن زور ناشازه که هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رکوتکردنی لایه‌نی دیکه‌ی کوردی بکه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی مام جه‌لال ده‌ڵێ ئێمه له پ ک ک خۆش نابین و ڕێگا ناده‌ین هیچ لایه‌نێک خاکی عێراق دژی دراوسێکانمان به کار بێنێ...
مام جه‌لال ده‌بو له بیری بێ که ئه‌و وه‌ک کوردێک ئێستا سه‌روکی عێراقه و کوردیش پشتی ئه‌ویان بۆ ئه‌و پۆسته گرتوه و هیچ عه‌ره‌بێک پێی خۆش نیه که ئه‌و له‌وی دایه ، هه‌ربویه نابێ ئه‌وه‌شی له بیر بچی که ڕه‌نگه هه‌تا هه‌تایه ئه‌م با له‌م کونه‌وه نه‌یه ، له‌و حاڵه‌ش دا ئه‌وا کورد پشتی یه‌ک ده‌گرن ، پاشان له‌وه ناچی بونی پ ک ک هیچ پێوه‌ندیه‌کی به ئاڵوزیه‌کانی عێراقه‌وه هه‌بێ ...
سه‌یر له‌وه دایه مام جه‌لال دژی له سێداره دانی سادام حسێن ، هاتنه سه‌رکاری هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی (قاتڵی ڕێبه‌رانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، دوکتور قاسملو و دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی یه) و هه‌وڵی ئاشتبونه‌ه‌ی عه‌ره‌به‌کان ئه‌دات و له ئاست فڕ‌ت و فێڵه‌کانی جه‌عفه‌ری دا بێده‌نگه که‌چی هه‌وڵی له به‌ین بردنی پ ک ک ئه‌دات وه‌ک هێزی پاراستی گه‌ل له باکوری وه‌ڵات و ئه‌وه‌ش واته گۆێ نه‌دانه داوا و داخوازه‌کانی گه‌لی کورد هه‌ر وه‌ک چون سه‌روکه داگیرکه‌ره‌کان به‌رانبه‌ر به کورد و خه‌باته‌که‌ی جوڵاونه‌ته‌وه و هه‌ڵۆێستیان گرتوه .
مام جه‌لال دیپلوماتێکی گه‌وره‌یه و خاوه‌ن خه‌باتێکی دور و درێژه له پێناو ئازادی دا ، ئه‌و هه‌ڵوێست و قسه کردنانه‌ی بچوکی ئه‌که‌نه‌وه و که‌سایه‌تی و خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌که‌ویته ژێر پرسیار و له مێژوو دا قه‌زاوه‌تی خراپی له‌سه‌ر ئه‌کرێ . مام جه‌لال ئێستا زانایانه یان نه‌زانانه ڕه‌وڵی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی گرتوه‌ته ئه‌ستوی خۆی و له پێناو عه‌ره‌ب و عێراقی عه‌ره‌بی دا ئاماده‌یه سه‌ری خه‌باتگتڕانی کورد ببڕێ به‌و شه‌رته‌ی له سه‌ر کورسی سه‌روک کۆماری بمێنێته‌وه...
050627
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
کاتێک که مام جه‌لال تاڵه‌بانی بو به سه‌رۆک کۆماری عێراق ، یه‌ک عه‌ره‌ب شاێی نه‌گێڕا ، عه‌گال به‌سه‌رێ هه‌ڵ نه‌په‌ڕی و هیچ وه‌ڵاتێکی عه‌ره‌بی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی به قازانجی فیدراڵی لێک نه‌دایه‌وه...
ئه‌و کاتانه‌ی که سه‌دام حسێن خه‌ریکی بن بڕ کردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان بو عه‌ره‌بێک نه‌یوت که ئه‌وانه‌ش مروڤن بو وایان لێ ئه‌که‌ن و وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی و سه‌رکرده‌کانیشیان شانازییان به سه‌دامه‌وه ئه‌کرد که له به‌رانبه‌ر دوژمنانی عه‌ره‌ب دا ڕوحمی نیه ، ئاخر ئه‌وان واته عه‌ره‌به‌کان له میسر ، سوریه یان سعودیه بن خۆیان به عه‌ره‌ب ئه‌زانن و ئێمه‌ش به دوژمن دائه‌نێن.