په‌یڤی من و «ئۆلیمپ دوگوژ»
نووسینی: د. روئیا تلووعی
به‌رایی
خاتوو «ئۆلیمپ دوگوژ» ئهستیَرهیهكی دیاری بزووتنه‌وه‌ی جیهانی ژنانه. له 1798دا له فهرِهنسه پهیـماننامهی مافـی ژنی برده كۆمۆنی پاریس. له‌و پهیـماننامهدا هاتبوو كه ئه‌گه‌ر ژن دهتوانیَ له سیَداره بدریَ ده‌بآ بیشتوانیَ بگاته كورسی په‌رله‌مان. خاتوو ئۆلیمپ دوگوژ له گیوتیـن درا و قه‌ت نه‌گه‌یشته كورسی په‌رله‌مان. ئیمرِۆ بزاڤی ژنان ده‌سكه‌وتی زۆری بووه كه بیَگومان ئه‌و ده‌سكه‌وتانه به‌رهه‌می تیَكۆشانی ژنانی ئازا وه‌ك خانـمی دوگوژ بووه.له‌م ده‌قه خه‌یاڵییه‌دا به بۆنه‌ی پهیڤیَك له‌گه‌ڵ «ئۆلیمپ دوگوژ»، ههلومهرجیَك كه ژنانی چالاكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تیَیدا ده‌ژین باس كراوه. بۆوه‌ی كه ژنانی چالاكی پارچهكانیتری كوردستان و هه‌روه‌ها ژنانی دانیشتووی هه‌نده‌ران ئاگاداری كیَشه و گرفته‌كانی ئیَمه بن و جیلی داهاتووی ژنانیش كاتیَك ویستیان بزاڤـ و چالاكیمان ههڵسهنگیَنن، بزانن ئیَمه له چ دۆخیَكی ناله‌بار ژیاوین و له قۆناغی تیَپهرِ بوون له سوننه‌ته‌وه به‌ره‌و مۆدیَرِنیته بارودۆخی ئیَمه چۆن بووه. له‌وانه‌یه كهسانیَك كه ئه‌م ده‌قه دهخویَننهوه یان له خۆیان بگرن یا له كه‌سانیتر. لیَرهدا مه‌به‌ست له هیچ كه‌سایه‌تی تایبه‌ت نیه و ههلومهرجهكهیه كه باس كراوه.زۆر ماندوو بووم. چاوهكانـم به زۆر هه‌ڵده‌هاتن. قامكهكانـم ئیتـر توانای نووسینی نه‌مابوو. پیَنووسهكهشم ماندوو بوو. مه‌ره‌كه‌بی ره‌شی لیَ ده‌تكا...كاتیَك ورده ورده په‌رده‌ی ناسكی خه‌و دایپۆشیم هه‌ر شیعری «شاملوو» به ده‌نگی «ناسر» له گویَچكهمدا ده‌زرنگایه‌وه.هیلاكی رهنـجیَكم، كه رهنـجی من نیهدانیشتووی خاكیَكم كه خاكی من نیهناسراوی ناویَكم، كه ناوی من نیهگریاوی ژانیَكم، كه ژانی من نیهزادهی لهزهتیَكم، له‌زه‌تی من نیهبه مهرگیَكیش ده‌مرم، كه مه‌رگی من نیه...له ناكاو تنۆكیَكی سوور تكایه سه‌ر لاپهرِهی كاغه‌زه‌كه‌م و تیَكهڵاوی ره‌شایی مه‌ره‌كه‌بی پیَنووسهكهم بوو. ره‌ش وه‌ك ژیانی هه‌رچی ژنی چه‌وساوه و سوور وه‌ك خویَنی ژنانی شۆرِشگیَرِ. ئه‌و دوو ره‌نگه تیَكهڵ بوون و كه‌وتنه ململانیَ، نه ره‌شه‌كه سووره‌كه‌ی بۆ دهسرِایهوه و نه سووره‌كه ده‌ره‌قه‌تی ره‌شاییه‌كه ده‌هات...سه‌رم حه‌وا دا. ژنیَك لای كورسیهكهمهوه وه‌ستا بوو و خه‌ریكی خویَندنهوهی نووسینه‌كه‌م بوو. برینیَكی سوور كه خویَنی لیَدهتكا له‌م لای ملیه‌وه تا ئه‌ولای ملی دیار بوو. رامام.
- ببورن ئیَوه؟زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و هه‌ر وا كه خه‌ریكی خویَندنهوه بوو وتی:
- نامناسی؟
- نا
- هم م م. به‌رده‌وام ناوم ده‌به‌ی و ههویَنی نووسینهكانتم.
- ئۆلیمپ دوگوژ؟؟؟؟؟!!!
فرمیَسكهكانـم بیَ ئیختیار له چاوهكانـمهوه سهررِیَژ بوون. سه‌یری كردم و دهستیَكی هیَنا به گۆناما و قه‌تیسی فرمیَسكمی سرِیهوه. نیگای زۆر میهره‌بان بوو. وتـم:
- ببوره ناتوانـم هه‌ست و سۆزم وهشارم، به عه‌یبیشی نازانـم. منم، ژن، مرۆڤ
ـ. ئاویَتهی خه‌م و شادی، عه‌قڵ و هه‌ست...
- قه‌یناكه.هه‌ناسه‌یه‌كم ههڵكیَشا و برِیَك ئارام بوومه‌وه.
- راستی برینه‌كه‌ت هه‌ر خویَنی لیَ دهتكیَ!
- تاكو ژن نه‌گاته پیَگهی مرۆڤایه‌تی خۆی، برینم هه‌ر خۆش نابیَتهوه.
- ژن؟ ئاخخخ ژن... ژن. ده‌توانـم پرسیاریَك بكه‌م؟
- بۆ نا؟رووبهرِووم له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشت.
- ئه‌و كاته‌ی سه‌رتیان له گیوتیـن ده‌دا، پیَش مه‌رگت، چ ههستیَكت بوو؟نهختیَك بیـری كرده‌وه...
- ئیمان به درووستی كاره‌كه‌م و باوهرِ به خۆم، خه‌مبار نه‌بووم. ده‌مزانی له‌وه به دواوه به‌رده‌وام له میَژووی مرۆڤدا ده‌ژیم.وا بوو. راست بوو. خۆم له هه‌ر شویَنیَك كۆبوونه‌وه‌ی ژنان له‌سه‌ر مافه‌كانیان ده‌بینم هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌مه ده‌سكه‌وتی سه‌ره له گیوتیـن دراوه‌كه‌ی ئۆلیمپ دوگوژه. ئۆلیمپ نه‌مردووه. ئهندیَشهی ئه‌و ئیمرِۆ له میَشكی هه‌زاران ژنیتر دایه.هه‌ردووكمان چه‌ند چركه‌یه‌ك بیَدهنگ بووین و سه‌یری یهكتـرمان ده‌كرد، به‌ڵام نه من ئه‌وم ده‌دی و نه ئه‌و منی ده‌دی. هه‌ردوكمان نوقمی زه‌ریای ئهندیَشهكانـمان بووین.له‌ناكاو به خۆمدا هاتـمهوه و وتـم:
- راستی چۆن بوو هاتی؟
- چونكه پیَویستت به من بوو هاتـم.
- ده‌ی چۆن زانیت پیَویستم به تۆیه؟- بۆوه‌ی لهوپهرِی ته‌نیاییدا هه‌ستت كرد شانهیهكت دهویَ سه‌ری سه‌ر كه‌ی و گویَچكهیهك كه گویَت لیَ بگریَ و رۆحیَك كه لیَت تیَبگات.
- وایه، به‌ڵام ئه‌و شانه و رۆحه ده‌بوا پیاویَك بوایه به دڵی خۆم.- به‌ڵام هیچ پیاویَك لیَت تیَناگا. ته‌نیا رۆحی سه‌ركه‌شی منه كه دهزانیَ تۆی سه‌ركه‌ش و یاخی دهڵیَی چی. ئه‌وه زۆر سروشتیه كه ژنیَك شانه‌ی پیاویَكی دڵداری خۆی بویَ، به‌ڵام ئه‌و پیاوه‌ش رۆحی ئه‌و ژنه‌ی دهویَ یان جه‌سته‌ی؟نهختیَك بیَدهنگ و خه‌مبار بیـرم له‌و قسه‌ی كرده‌وه.- به داخه‌وه جه‌سته‌ی. ته‌نانه‌ت رۆحیشی بویَ، یه‌كه‌م بیـر له جه‌سته‌ی ده‌كاته‌وه. ده‌زانی خاتوو ئۆلیمپ، دهمهویَ ویَنهیهك بكیَشم. پیاویَكی بههیَز و به‌قه‌وه‌ت كه به حهزیَكهوه خه‌ریكی سه‌یری ماسیَڵهی قۆلی خۆیه‌تی، به‌ڵام كاسه‌ی سه‌ری میَشكی تیا نیه و خاڵیه. به دهستیَكی میَشكی خۆی كه ئه‌وه‌تا له‌به‌ر سیَبهندهیدا گرتووه و قاچیَكی خستۆته سه‌ر سه‌ری ژنیَك، وه‌ها به‌و قاچه سه‌ری ژنه‌كه‌ی گووشیوه كه ئه‌ندامی ژنه‌كه یه‌كسه‌ر له خاكدا چه‌قیوه و خه‌ریكه میَشكیشی دهفلیقیَتهوه.- چ رادیكاڵ فمیَنیستانه. دیاره دڵت له پیاوه‌كانی ده‌وروبه‌رت خویَنه.
- دڵم له كولتووری پیاوسالاری خویَنه. پیاوه‌كانی ئیَمهش په‌روه‌رده‌ی هه‌ر ئه‌و كولتوورهن. ژنانیشمان به هه‌مان شیَوه. من گله‌ییم له پیاوانی ئاسایی كۆمه‌ڵگاكه‌م كه‌متـره تا ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به رووناكبیـر دادهنیَن. ژنی چالاك له كۆمه‌ڵگای مندا رووبهرِووی دوو جۆر كیَشهیه. یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر ژن توانایی و چالاكی خۆی نیشان نه‌دات و بیَدهنگ له ناو كۆمه‌ڵگا ژیانیَكی ئاسایی بهریَته سه‌ر، پیَی دهڵیَن كۆمه‌ڵگای ئیَمه ژنی چالاكی نیه و پیَویستی به ژنانی چالاكه و تۆ ته‌نیا ژیانی ئاساییت هه‌ڵبژاردووه و هه‌ر دایكیَتی ده‌كه‌ی. باوهرِت به خۆت نیه. نازانی چیها دروشـمی رهنگاورِهنگی سه‌باره‌ت به پیَویستی چالاكی ژن بۆ ده‌ده‌ن كه هه‌ڵبه‌ت بۆ ژنی خۆیان قه‌ده‌غه‌یه. هه‌ر ده‌سته‌ش هه‌وڵ ئه‌ده‌ن خاوه‌ن ئیمتیازی شانازی چالاك كردنی ئه‌و ژنه، خۆیان بن و ئه‌و ژنه‌ش ته‌نیا له ژیَر چاودیَری ئه‌واندا چالاك بیَت و ئه‌كته‌ری شانۆی رۆشنبیـرنـمایی ئه‌و ئاغایانه‌ی بیَت كه به پرسی ژنیشه‌وه خۆیان ههڵدهكیَشن و رووناكبیـری خۆیان و ئهندیَشهیان به رۆژ و مودیَرِن نیشان ده‌ده‌ن. له راستیدا ئه‌و ده‌سته پیاوانه هه‌ر له بنهرِهتهوه باوهرِیان به پرسی ژن نیه و زیاتر مۆدپهرستـن. ئیمرِۆ كه مۆد، مۆدی ژن و فمیَنیسته و ئه‌و پیاوانه‌ش پیَیان باشتـره ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش بۆ خۆههڵكیَشان وهقۆزن. دووه‌م ئه‌گه‌ر ژن توانایی و چالاكی خۆی نیشان بدات، دوو ریَگای هه‌یه: سه‌ربه‌خۆ بیَت یان ژیَر ركیَف و چاودیَری پیاوان. ژنی چالاك ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ بیَت ئه‌وه دهبیَ فاتیحای شه‌ره‌ف و ئابرِووی خۆی بـخویَنیَ به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر چالاكی به‌رچاوی بیَت و هه‌ستی حه‌سوودی ئاغایان كه زۆر له حه‌سوودی ژنان زیاتره بورووژیَنیَ. چه‌كی پیاوسالاری بۆ ژن له‌م كۆمه‌ڵگادا یه‌كه‌م تۆمه‌تی شه‌ره‌ف و بیَ ئه‌خلاقیه.رووناكبیـرنـماكان به‌رده‌وام ئه‌و چه‌كه‌یان پیَیه و پرِیان كردووه له فیشه‌كی تۆمه‌ت. ناوچه‌وانی ژنیش به هۆی كولتووری 6 هزار ساڵه‌ی پیاوسالاریه‌وه، ئاماده‌ترین ناوچه‌وانه بۆ ته‌قه. ژن تاوانباری هه‌تاهه‌تاییه و كه‌سیش لیَی ناكۆڵیَتهوه بۆ؟ چونكه ژنه تاوانباره. چه‌كی «جاشی»ش بۆ ژنان كراوه‌ته مۆد. پیَم وایه ئه‌م چه‌كه له‌و چه‌كه‌ی پیَشوو مۆدیَرِنتـره. ئه‌گه‌ر ژنیَك به فیشه‌كی تۆمه‌تی بیَ ئه‌خلاقی ته‌نیا بریندار بوو و نه‌مرد، خومپاره‌ی «جاش» به دڵنیاییه‌وه، كاری ته‌واو ده‌كات. كه‌س ناپرسیَ گوناهی چالاكی ئه‌و ژنه چی بوو؟ سه‌ربه‌خۆیی؟به داخه‌وه، به داخه‌وه خاتوو ئۆلیمپ، كۆمه‌ڵگای من كۆمه‌ڵگایه‌كی ژیَردهسته و چه‌وساوه‌یه. ده‌سه‌ڵاتداران به هه‌موو جۆریَك ئیشیان له سه‌ری كردووه. له پارچه‌ی رۆژهه‌ڵات پاكتاوی باوهرِ به خۆ له‌و پاكتاوه ره‌گه‌زیه كه له باشوور كرا، زۆر كاریگه‌رتر بوو. له مه‌رگی «باوهرِ به خۆبووندا» هه‌رچی سفه‌تی خراپه، هی خۆمانه و هه‌رچی سفه‌تی چاكه، هی بیَگانهیه. ئازایه‌تی و جه‌ساره‌ت به تایبه‌ت بۆ ژن، بیَگانهیه. ترس و قایـمكاری سفهتیَكی خۆماڵیه. ئه‌گه‌ر جه‌سوور بیت و ئازا كه‌واته خۆماڵی نیت، بیَگومان هی ده‌سه‌ڵاتی و پاڵپشتت گه‌رمه. زیندانیَكی خه‌یاڵی له میَشكی هه‌موواندا ئاماده‌یه. باشتـره ده‌ستیان به كڵاوی خۆیانه‌وه بیَت با نه‌یبات، ئه‌گه‌ر نا له‌و زیندانه خه‌یاڵییه‌دا دهگیـریَن.ئه‌م چه‌شنه بیـركردنهوه و ئه‌م قایـمكاریه وای كردووه تاك باوهرِی به خۆی نهمیَنیَ و جه‌ساره‌تی هیچ ئازایه‌تیه‌كی نهبیَ، نه‌كا بگیـریَ. تاكی رووناكبیـری ئیَمه ئاماده نیه هیچ شتیَك له پیَناو باوهرِهكانیدا دابنیََت. هه‌زار ئاڵوگۆرِیش له هه‌لومه‌رجی وڵاته‌كه‌دا بووبیَ په‌رده‌ی ترس وه‌ها چاوی به‌ستووه هه‌ر هیچ نابینیَ و هیچ ههلیَك ناقۆزیَتهوه. ئاماده نیه بیـركاتهوه كه ئه‌گه‌ر زیندانیش هه‌یه زیندانی ئیمرِۆ به هۆی زه‌ختی نیَونهتهوهیی وه‌ك زیندانی دویَكه نیه. ده‌سه‌ڵاتیش زۆر زیره‌كه و خه‌یاڵیشی ئاسووده‌یه؛ تا كاتیَك میللهتیَك وای به‌سه‌ر هاتووه كه خۆی خۆی له‌ناو ده‌بات، ده‌سه‌ڵات پیَویست ناكا به گرتن و زیندان كردن و قاره‌مان دروست كردن خۆی تووشی كیَشه بكات. ئازاكانیش هه‌ر به ده‌ست خودی هاورِیَكانیانهوه له‌ناو دهبریَن و تیـرۆری كه‌سایه‌تی دهكریَن. سیسته‌م ته‌نیا ئاگاداری چالاكی حیزبی و ته‌شكیلاتیه. مه‌ترسی ئه‌وه نهبیَ، چالاكی بزاڤی فه‌رهه‌نگی له‌م ماوه‌دا سهلـماندوویهتی جیَگای هیچ نیگه‌رانی نیه و خۆی، خۆی تیـرۆر ده‌كات. ته‌نانه‌ت «كریس كۆچرا» كه له‌م ماوه‌یه‌دا سهفهریَكی ئه‌م ناوچه‌ی كرد و له كۆتایی وتاری خۆی كه له گۆڤاریَكی فهرِهنسیدا بڵاوی كردۆته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌م پرِژوبڵاویه له نیَو بزاڤی رۆشنبیـری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، جیَگای هیچ مه‌ترسی بۆ كۆماری ئیسلامی نیه.- ده‌ی كه‌واته ژنی چالاكی سه‌ربه‌خۆ له كۆمه‌ڵگای تۆدا گیوتینهكهی ئاماده‌یه. باسی ژنی چالاكی ژیَر چاودیَری پیاوانـم بۆ بكه، تكایه!- پیاوانی به‌ناو رووناكبیـری ئیَمه، سه‌دان ده‌سته و گرووپن. گرووپگه‌لی 4-3 نه‌فه‌ری. برِیَكیشیان خۆیان خستۆته سه‌نگه‌ری بڵاوكراویهكهوه. ههركامیشیان خۆیان به زاناترین خه‌ڵكی كوردهواری و باقیه‌كه‌ی به نه‌زان و نه‌فام و نۆكه‌ری سیسته‌م ده‌زانن. پیاوانی ئه‌م گرووپانه‌ش له‌ناو یهكتـردا زۆر دوورِوون. هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له قه‌ڵه‌م شـمشیَریَكیان ساز كردووه بۆوه‌ی سكی یهكتـرینی پیَ ههڵدرِن و یهكتـرین به بیَرِهحـمانهترین شیَوه له‌م پانتا به‌ده‌ر كه‌ن. هه‌ركه‌س له خه‌یاڵی خۆیدا ریَبهریَكی كاریزماتیكی به توانایه و دهبیَ ئه‌و ده‌رفه‌ته برِهخسیَ كه وه‌ك قارهمانیَك كۆمه‌ڵگای خۆی رزگار بكات و ئهوانیتـریش یا له‌گه‌ڵ ئه‌ون یان دوژمنی ئه‌و. ژنانیش له بازنه‌ی ئه‌وان به‌ده‌ر نیـن. ژنی چالاك ئه‌و ژنه‌یه كه هاوبیـری ئه‌مانه، ئه‌گه‌ر نیه، جاش و بیَ ئه‌خلاق و بیَسهواده. ژنانیَك كه ژیَر ركیَفی ئه‌م گرووپه پیاوانه‌دا چالاكن، ئامرازیَكن بۆ شهرِی پیاوان. به هۆی به ژیَر ده‌سته بینیـن و ئامیَری سیكسبینینی ژن، ژنی هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له لایه‌ن دهستهكهیترهوه تۆمه‌تباره به بیَ ئه‌خلاقی و پیَوهندی له‌گه‌ڵ پیاوانی ده‌سته‌ی خۆی. جا خوا نه‌كات دووبه‌ره‌كی بكهویَته گرووپی پیاوان و ئه‌ندامی ژن له‌م گرووپه‌دا ناچار بیَ، لایهنیَك ههڵبژیَریَ. هه‌ر ئه‌و ژنه‌ی كه له لایه‌ن گرووپی خۆیه‌وه چالاكتـرین و ئازاترین ژن بووه، له‌ناكاو دهبیَته خراپتـرین ژنی جیهان و ئه‌مـجاره هاورِیَكانی ده‌یكوتن و ناوخراپی ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه كه ماوه‌یه‌ك له نزیكه‌وه یاریكاریانی كردووه و چاكی ده‌ناسن! به‌ڵام قه‌ت دان نانیَن به تاوانی سه‌ره‌كی ئه‌و ژنه، واته مافـی هه‌ڵبژاردنی لایهنیَك له‌و دوو لایه‌نه. به رای ئه‌م پیاوانه: هه‌ركه‌س له‌گه‌ڵ ئیَمه نیه، دژ به ئیَمهیه. هه‌مووی له یه‌ك به شك و گومانن.- كه‌واته كۆمه‌ڵگای تۆ تووشی «وه‌همی پیلانه». ئه‌و به‌ڵایه‌ی كه توتالیتاریزم وه‌ك تاعوون بڵاوی ده‌كاته‌وه و وشیاری و باوهرِ و متمانه دهكوژیَ.- له راستیدا وایه. جا بزانه ده‌ردی ژن چه‌نده دژوارتره؟ سیسته‌می پیاوسالاری خۆی له خۆیدا ژنی خنكاندووه، دیارده‌ی «وه‌همی پیلانیش» تیَكرِا ژن له گۆرِ ده‌كات و ته‌واو.- باشه ژنان له ناو خۆتاندا چۆنن؟- چۆن بیـن باشه؟ له وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه توتالیتاریزمی ئایدیۆلۆجیك، پیاوسالاری پته‌وتر له هه‌موو شویَنیَكی جیهان كردووه، ژن كۆیله‌یه و به‌س. ده‌سته‌یه‌كی زۆر له ژنان به چاره‌نووسی خۆیان رازین و له‌گه‌ڵ نه‌ریته‌كان سازاون. توندوتیژییان له‌گه‌ڵ دهكریَ و دڵیان به زیَرِ و مۆدی جل و به‌رگ و چاولیَكهری و رقه‌به‌رایه‌تی مادی خۆشه. جیاوازی ده‌سته‌ی ژنانی كارمه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه ته‌نیا له كاركردندایه و هیچیتـر. ژنانی هه‌ژارتری كۆمه‌ڵگاش كه هه‌ر به هه‌ناسه زیندوون. ده‌سته‌یه‌كی كه‌م له ژنان خه‌ریكی چالاكیـن. چالاكی زۆرینه‌ی ئه‌م ده‌سته له ژیَر چاوهدیَری پیاواندایه و زۆر ئاگایان له خۆیانه دڵی پیاوسالارانیان لیَ عاجز نهبیَ. فارس وته‌نی: «بیَدهنگ بیَن و بیَدهنگ برِۆن كه پشیله شاخیان لیَنهدات.» ئاخر تووشی شاخی پشیله بوون دهبیَته هۆكاری ئه‌و ئازارانه‌ی لهمهوپیَش بۆم باس كردی.
- كه‌واته له‌م كه‌شوهه‌وایه‌دا ژنان ناویَرن خۆیان له شاڵاوی چالاكی بده‌ن؟
- وایه. هه‌موو ژنان تاقه‌تی راوه‌ستاوی له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو تۆمه‌ت و بیَ ئابرِوو كردنه‌یان نیه. ئه‌و چه‌ند ژنه‌ش كه له پانتاكه دان، یان گاڵته‌یان پیَدهكریَ كه خاوه‌نی بیـرورِای نهریتیـن و هیَشتا فكره‌كانیان له دیَهاتهكاندا ماوه‌ته‌وه، یا ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رووی خۆشیان به پیاوان نیشان دابیَ ئیتـر...حه‌سوودی و چاولیَكهری و ریَگا گرتن له سه‌ركه‌وتنی جیلی نویَش، له گرفته‌كانی سه‌ركه‌وتنی ژنانه له لایه‌ن خودی ژنانه‌وه. به تایبه‌ت له لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌ی كه هه‌ر ناوی بیَ كرده‌وه‌ن و نه تاقه‌تی كاریان هه‌یه و نه تاقه‌تی بینینی كه‌سیتر.- بارودۆخی ژنانی نووسه‌ر چۆنه؟ژنانی ئیَمه زیاتر خه‌ریكی شیعرن و نووسه‌رمان كه‌مه و لیَكۆڵهرمان هه‌ر ئیَگجار كه‌مه. پیاوان جارجار نازناوی ژنانه ههڵدهبژیَرن، به‌ڵام زوو ئاشكرا دهبیَ و قه‌ڵه‌میان پیاوانه‌یه. به داخه‌وه نازناوی ژنانه بۆ كاتیَك به‌كار ده‌به‌ن كه ناویَرن ده‌ركه‌ون.هه‌روا بۆم وتی باوهرِ به‌خۆ له كۆمه‌ڵگای ئیَمهدا زۆر نزمه. هه‌ر ژنیَك بنووسیَ دهڵیَن پیاو بۆی دهنووسیَ. بوونی ژنیان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر قه‌بووڵ نیه و ناچیَته میَشكیانهوه. وای لیَهاتووه كه سه‌رگه‌رمی پیاوانی رۆشنبیـر بۆته دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پیاو خائینانه‌ی كه پیَیان وایه بۆ ژنان ده‌نووسن. رووناكبیـریش بیَتام بووه. بۆته ویتی ویتی.- چۆن؟- زۆر شوكر به ژنانی نه‌ریتی كه بۆ ویتی ویتی به‌ناوبانگ بوون. پیاوانی به ناو رووناكبیـری ئیَمه له‌وانیش پیَشكهوتووترن. ته‌واوی بوختان و تۆمه‌ته‌كان بۆ كۆمه‌ڵی رووناكبیـر هه‌ر له ناو خۆیانه‌وه دیَ. ئه‌و كاته‌ی كه بۆ تۆمه‌ت لیَدان و سه‌رنـج دانی ژیانی تایبه‌تی یه‌كتـر بهفیـرِۆ ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر بیانـخستایه سه‌ر راڤه و لیَكۆڵینهوه له كیَشهكان و داهیَنان، گرفتیَكی ئه‌م كۆمه‌ڵگا پرِ كیَشهیهیان چاره‌سه‌ر ده‌كرد. زۆر جیَی داخه ستوونیَكی سه‌روتاری رۆژنامه‌یه‌ك به كار دهبریَ بۆ هیَرش كردنه سه‌ر رۆژنامهوانیَكیتر و تۆمه‌تبار كردنی به‌سه‌ر سپراوی و... هتد. ته‌نیا به‌هۆی رقیَك كه له گیَرِانهوهی راست یا درۆی قسه‌یه‌ك به‌دی هاتووه! یان ته‌واوی كاتی به نرخی چه‌ند رۆژنامه‌وان بۆ باسی ژیانی تایبه‌تی ئه‌م و ئه‌و به تایبه‌ت ژنان به فیـرِۆ دهچیَ. به‌رده‌وام خه‌ریكی كوتانی چالاكانیترن، نه‌كا كهسیَك له‌وان پیَشتـر كهویَ.
- پیاوان به قه‌ڵه‌میش ریَگری له ژنان ده‌كه‌ن؟- بهڵیَ. جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ژنیَك ده‌ركه‌وت و ناوبانگیَكی ده‌ركرد، خیَرا به حه‌سوودی جهویَك دژ پیَی ساز دهكریَ و دهكهویَته سه‌ر زمان، جاری واشه به قه‌ڵه‌م سووكایه‌تیشی پیَدهكهن.
- بۆ خۆت رووی داوه؟- بهڵیَ، به‌ڵام من هه‌ر وڵامیشیان ناده‌مه‌وه. نامهویَ ته‌نووری ویتی ویتی داخ كه‌م و مه‌وداری ئه‌وه بده‌م ویبلاگنووسیَكی بیَ ناونیشان خۆی به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ من و شهرِهوڵامی من زل كاته‌وه و ناوبانگیَك بۆ خۆی دروست كات. ژنانیتریش نه‌مدیوه وڵامی ئه‌و شتانه بده‌نه‌وه.
- هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوان له‌گه‌ڵ هه‌موو ژنانی چالاك به هه‌مان شیَوهیه؟
- نا، جیاوازه. تاكو ژنیَك ناوبانگی نهبیَ یا لهژیَر ركیڤی ئه‌وان دهرنهچووبیَ و ئه‌وان بتوانن بیكه‌نه ئامرازی رووناكبیـرنـمایی خۆیان و فشه به كیَشهی ژنه‌وه بكه‌ن كاریان پیَی نیه. كیَشه له‌و كاته‌وه ساز دهبیَ كه ژن خۆی بیَ و ناوبانگیَك ده‌ركات.
- باشه ئه‌م پیاوه رووناكبیـرانهتان خۆیان خاوه‌نی هزر و ئهندیَشهی سه‌ربه‌خۆ و داهیَنانن؟
- داهیَنان و تیۆری و ئهندیَشهی نویَ سازكردنـم نه‌دیوه، مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن لای رۆماننووس یان شاعیـرانیَك. كۆمهڵناسهكانـمان كه دایم ناوی فۆكۆ و هابرماس و پوپر و نیچه و... له سه‌ر زمانیانه و وهرگیَرِی قسه‌كانی ئه‌وانن، جاری وایه بیـرۆكهگهلی فه‌رامۆشكراوی ئه‌ورووپا وه‌ك بیـری نویَ ده‌كه‌ن به نوسخه بۆ كۆمه‌ڵگای خۆمان كه خه‌ریكه تازه له سوننه‌ته‌وه تیَدهپهرِیَت به‌ره‌و مۆدیَرِنیته و هیَشتا قاچی له قورِاوی سوننه‌ت ههڵچهقاوه و به ته‌واوی نه‌یتوانیوه یه‌كه‌م هه‌نگاویش ههڵیَنیَ.بیـرۆكه‌ی نویَ دهبیَ خاوه‌ن تیَبینیهكی قووڵ و هزرانه له دۆخی كۆمه‌ڵگای خۆمان بیَت و بتوانی هیَزیَك بۆ پیَشكهوتن به‌دی بیَنی.
- ده‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م پیاوه رووناكبیـرانه له‌گه‌ڵ ژنانی بنه‌ماڵه‌ی خۆیاندا چۆنه؟
- به راستی جیَگای پیَكهنینه یا خود گریان. ژنی هیچیان مافـی بوون له بواری چالاكیان نیه. كابرا له ماڵه‌وه له ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌دات و له ده‌ره‌وه باسی فمیَنیزم و چالاكی ژن ده‌كات. دانه‌یه‌ك دیَت نووسینی فارسی ژنیَك وهردهگیَرِیَ به كوردی و له‌ولاوه جنیَو دهنووسیَ بۆ ژنی هاووڵاتی خۆی. وتـم فمیَنیزمیان كردۆته ئامرازی خۆههڵكیَشان و رووناكبیـرنـمایی. شانۆی پیَوه ده‌كه‌ن.
- تاك و تاكگه‌ری له كۆمه‌ڵگای تۆدا چۆنه؟
- لیَره ته‌نیا شتیَك بایه‌خی نیه تاك و ئازادیهكانیهتی. تاكی ئیَمه نابیَ بۆ خۆی بژی، دهبیَ بۆ نه‌ریته‌كانی كۆمهڵگاو به پیَی یاسا نووسراو و نه‌نووسراوه‌كانی بژی. بزانه تۆ ته‌نانه‌ت ناتوانی عاشق بیت، هه‌ر وه‌كو «شاملوو» دهڵیَ: «دهبیَ عه‌شقت له ویَژخانی ماڵه‌كه‌ت وه‌شاری.»تاك دایم لهژیَر چاودیَریه. ناتوانیَ خۆی بیَ و ئاسووده بیَ. ناچاره ده‌روونی و رواڵه‌تی له یه‌ك جیاواز بیَ. تۆ عاشقی به‌ڵام دهبیَ شانۆی دوژمنی بكه‌ی. تاوانی عه‌شق بیَ ئابرِووییه به تایبه‌ت بۆ میَینه.
- باشه ئه‌م كولتووری پیاوسالاریه له‌و پیاوانه كه چوونه‌ته هه‌نده‌ران چی؟ هه‌ر به‌رده‌وامه؟- به داخه‌وه لای زۆریان هه‌ر به‌رده‌وامه. ژنكوژی به تۆمه‌تی شه‌ره‌ف له كوردی ئه‌ورووپا هیَشتا دهبیندریَ. ژنی گه‌نج و كه‌مته‌مه‌ن خواستـن له ناو وڵات له هۆی به‌دبینی به ژنانی كوردی ده‌ری وڵات یا فره‌ژنی هه‌ر هه‌یه. ته‌نانه‌ت له ته‌كنۆلۆجیاش كه‌ڵكی دروست وه‌رناگرن. وهنهبیَ ژن هه‌ر له‌ناو وڵات له لایه‌ن پیاوه‌وه ریَی لیَ بگیـریَ، له «چه‌تی ئینتهرنیَت»یشدا ریَگا بۆ ژن و پیاوی سووك ئاوه‌ڵایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنانی خاوه‌ن بیـروبرِوا بیانهویَ ژووریَكی خۆیان ههبیَ، ئه‌وه‌ی هیَرشی سیاسی و ئه‌خلاقیه سه‌ریان دهكریَ. نـموونه‌ی ئه‌م هیَرشه له لایه‌ن چه‌ند پیاوی كوردی ئهورووپانشیـن بوو له سه‌ر ژووری «هیَزی ژنانی كورد» و «ژنانی تهوانـمهندی فارس». ڤایرووسی نه‌خۆشی «وه‌همی پیلان» كوردی ده‌ری وڵاتیشی نه‌خۆش خستووه. وه‌ك بڵیَی كورد بۆته دوو ده‌سته، ئه‌وه‌ی چۆته ده‌ر، كورده باشه‌كه‌یه و ئه‌وه‌ی له ناو وڵاته كورده جاشهكهیه! یان ناو وڵاتیش دوو ده‌سته‌یه ئازا جاشه و قایـمكار باشه! ده‌زانی چۆنه خاتوو ئۆلیمپ؟ ژیانی كۆمه‌ڵاگای من بۆ پیاو دژواره و بۆ ژن دوو ئه‌وه‌نده دژوارتره.
- به راستی زۆر بۆتان به داخم. پیَم سه‌یره ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌شدا بۆ من به‌م دژواریه، له‌وانه‌یه رووی نهدابیَ. ئیَستا سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مه و خهڵكانیَك ئه‌وه‌نده به ناخۆشی و دواكه‌وتوویی ده‌ژین! سه‌ری من بۆ پهیـماننامهی مافـی ژن له گیۆتیـن درا، به‌ڵام زیاتر له دووسه‌د ساڵ دوای من هیَشتا بیَمافـی ژن به‌رده‌وامه و ژنانیَك له وڵاتگهلیَكی ئه‌م جیهانه به‌و شیَوه دهچهوسیَنهوه. ئایا هه‌موو پیاوانی رووناكبیـری ئیَوه هه‌ر به هه‌مان شیَوه له‌گه‌ڵتان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن؟
- نا، نه‌ك هه‌مووی. نابیَ مافـی تاقمیَك كه به راستی یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن پیَشیَل بكریَ، به‌ڵام به داخه‌و له‌ناو وڵات ده‌گمه‌نن. ئه‌وه‌ی له ده‌ری وڵاتیش هانده‌رمانه نازانـم بۆ ژنی خۆشی وایه یا نه؟ به‌ڵام پیاوانی زۆر باش و هانده‌ر و هاریكاریشمان هه‌یه.چه‌ند چركه‌یه‌ك هه‌ردووكمان بیَدهنگ بووین. رواڵه‌تی ئولیمپ وای نیشان ده‌دا كه به قووڵی بیـر له قسهكانـم ده‌كاته‌وه. بیَدهنگیم شكاند و وتـم:
- سهرتـم هیَنایه ئیَش. له كۆمه‌ڵگای من ژن بوون دژواره، به‌ڵام به هه‌موو كیَشهكانیهوه، هه‌ر شانازی ده‌كه‌م كه ژنیَكی كوردم. به هه‌ر حاڵ بۆ بوون و بۆ ژیان ئامانـجگهلیَكم هه‌یه كه هه‌وڵیان بۆ بده‌م.
- نانا به پیَچهوانهوه، سه‌رم نه‌هاته ئیَش. ئیَستا دهمهویَ بزانـم «بیـری گشتی» له كۆمه‌ڵگای تۆدا چۆنه؟
- له كۆمه‌ڵگایه‌كی ژیَردهسته و چه‌وساوه كه خاوه‌نی هیچ ئازادی و تاكگه‌ری نیه، بیـری گشتی به ئاسانی دهگۆرِیَ و جیَگای متمانه نیه. هه‌ر پرۆپاگهندهیهك دهتوانیَ فكریَكی نائازاد ببزویَنیَ و دژ به شتیَك بیورووژیَنیَ یان به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندی تاقمیَك رایانكیَشیَ. پرۆپاگهندهیهكیتر دهتوانیَ ئه‌م دۆخه به ته‌واوی پیَچهوانه كاته‌وه. له نه‌بوونی دیـموكراسی و ئازادی و تاكگه‌ری، بیـری تاك سه‌ربه‌ست نیه و بیـری گشتیش به هه‌مان شیَوه. زۆربه‌ی ژنانی ئیَمهش به داخه‌وه نه له بیـر و نه له برِیاردا سه‌ربه‌ست نیـن.- بزووتنه‌وه‌ی ژنان له كۆمه‌ڵگای تۆدا چۆنه؟
- به پیَی پیَناسهی نویَی بزووتنه‌وه ده‌توانـم بڵیَم: بزووتنه‌وه‌یه‌ك له ژنانی ئیَمهدا له 1919وه له ئارادایه، به‌ڵام هیَشتا ئه‌و چالاكی و ئه‌كتیڤ بوونه‌ی پیَویستی خۆی نیه. بزووتنه‌وه‌ی ژنی كورد به هۆی دۆخی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تی كورده‌وه ناتوانیَ جیاوازی له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بیَت و نابیَ دوای ئه‌ویش كهویَ. بیـرمهندانیَكی پیَویسته كه بتوانن تیۆری كارسازی بۆ دارِیَژن.
- وایه ئیَوه ریَگایهكی دوور و دریَژ و دژوارتان له‌به‌ره.زۆرمان قسه كردبوو. خه‌و له سه‌رم به ته‌واوی پهرِیبوو. ده‌مه‌و به‌یانی بوو. ئولیمپ وتی:
- دهبیَ برِۆم.
- سوپاس بۆ هاتنت. پیَم وایه ئه‌وه‌ی له دهروونـمدا قورسایی ده‌كرد بۆم ههڵرِشتی. به راستی رۆحم سووك و ئازا بوو. ئیَستا هه‌ست ده‌كه‌م وه‌ك مه‌ل ده‌توانـم بفرِم. هیَزیَكی نویَم هه‌یه.زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و وتی:
- كه‌واته ئیتـر پیَویستیت به شانی پیاوی دڵخوازت نه‌ما؟پیَكهنیم و وتـم:
- ئه‌و شانه هه‌میشه بۆم خۆشه. نكووڵی لیَ ناكه‌م، به‌ڵام شانیَك بیَت كه لیَم تیَبگات. من ژنـم، مر‌ۆڤم، كوردم، خۆمم. نكووڵی له خۆم ناكه‌م.ئۆلیمپ ریَ كه‌وت و من به شویَنیا چووم. خویَنی برینی ملی هه‌ر ده‌تكا. كاتی ماڵئاوایی لای كانیهكهوه، رووبهرِووی یه‌ك وه‌ستا بووین. دوو ژن، دوو هاوده‌رد. ده‌ستی راستم برد بۆ ملی و خویَنی ملیم سرِیهوه. دامووكا و ده‌سته‌یه‌ك چیمه‌نی له ئه‌رد چنی و خستیه ده‌ستی چه‌پم. چیمه‌نه سه‌وزه‌كه‌م له ده‌ستی چهپـمدا گووشی. ئۆلیمپ وتی:
- ماڵئاوا.
- ماڵئاوا، پیَم وانیه چاره‌نووسی منیش له تۆ باشتر بیَت. ماڵئاوا.ئۆلیمپ دوگوژ ون بوو. هه‌تاو ده‌رهات و رۆژیَكی نویَ سه‌ری هه‌ڵدا. ده‌ستی راستم هیَشتا له خویَنی ئۆلیمپ سوور بوو و ده‌ستی چه‌پم به چیمهنهكان سه‌وز ببوو.لای كانیه‌كه دانیشتم كه ده‌ستم بشۆم، ویَنهی هه‌تاو كه‌وته ئاوی رووناكی كانی. هاتـم بیگرم، كه روانیم ده‌ستی سوورم، ئاویَكی سپی و روون له‌گه‌ڵ ویَنهی هه‌تاو و دهستیَكی سه‌وز. لای خۆم وتـم نیشتمانه‌كه‌م خۆشم دهویَی. كیَشهی منی ژن له كیَشهی تۆ جیاواز نیه. من هه‌ر به شانازیه‌وه ژنیَكی كوردم.