سه‌عوودیه‌کان هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده به پشتیوانیی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نن
سه‌عوودیه‌کان هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده به پشتیوانیی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نن. ئه‌وان 172 که‌س له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێوه‌گلان له پیلانێکی هه‌وایی له دژی ناوچه نه‌وتییه‌کان ده‌سگیر ده‌که‌ن.
له ئینگلیسییه‌وه: عهبدولواحیدی خه‌نده‌ڕه‌ش
27.04.2007
له نێو دهسگیرکراوهکاندا هاوڵاتیانی سه‌عوودی و بیانی ده‌بینرێن. به وته‌ی وته‌بێژی وه‌زیری نێوخۆی ئه‌و وڵاته مه‌نسوور ئه‌لتورکی گیراوه‌کان که‌سانی وایان له نێودایه که له‌سه‌ر به‌کارهێنانی فڕۆکه و ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی خۆکوژی له دژی هێما گشتییه‌کان، ده‌زگا و پاڵاوگه نه‌وتییه‌کان و ناوچه سه‌ربازییه‌کان ڕاهێندراون. یه‌کێکیان به‌رنامه‌ی وا بووه که خۆی بکا به گرتووخانه‌یه‌ک دا و زیندانییه‌کان ئازاد بکات. سه‌رچاوه‌که گوتی "ئه‌وان گه‌یشتبوونه دوا قۆناغه‌کانی ئاماده‌کاری و ته‌نیا ئه‌وه‌نده مابوو که سه‌عاتی سفر بۆ کاره‌کانیان ده‌سنیشان بکه‌ن."
یه‌کێک له کاناڵه ته‌له‌ڤیزیۆنییه ده‌وڵه‌تییه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆری له که‌لوپه‌ل و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی نیشاندا که له کیسه‌ی پلاستیکیدا له ژێر خۆڵی بیابان ده‌رهێنرابوونه‌وه. هه‌روه‌ها پتر له 32.4 میلیۆن دۆڵاریش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
سه‌رچاوه دژه تیرۆره‌کانی دێبکا فایل ده‌ڵێن ئهمهگهورهترین و ئاڵۆزترین بازنه‌ی تیرۆریستییه که تا ئێستا له عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی ده‌سگیر ده‌کرێت. ئه‌و بازنه تێرۆریستییه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری کراوه و په‌یوه‌ندیی هه‌بووه به سوپای پاسدارانه‌وه که هه‌وڵیانداوه له ڕێگای شیعه‌کانی سه‌عوودییه‌وه که له ئوستانه نه‌وتییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته نیشته‌جێن تۆڕی تێرۆریستی پێکبهێنن. هه‌روه‌ک له ئێراق کردوویانه، له عه‌ره‌بستانیش مه‌ئموورانی ئێرانی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ شانه‌کانی ئه‌لقاعیده دامه‌زراندووه.
وته‌بێژه‌که‌ی عه‌ره‌بستان ئاماژه‌ی به هه‌وت شانه‌ی ئه‌لقاعیده کرد که په‌یوه‌ندییان به توخمه بیانییه‌کانه‌وه هه‌بووه و که‌ڵکیان له تواناکانیان وه‌رگرتووه بۆ پیلاندانان و به‌ڕێوه‌بردن و مه‌شقکردن. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که گوتی که هه‌ندێک گومان‌لێکراو ناردراون بۆ وڵاتانی تر بۆ مه‌شق و ڕاهێنان له‌سه‌ر لێخوڕینی فڕۆکه به‌مه‌به‌ستی کاری تێرۆریستی له عه‌ره‌بستاندا.
دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو وه‌زیری نێوخۆ شازاده ناییف گوتبووی که وا لیستێکی تازه له ناوی تێرۆریستان خه‌ریکه ئاماده ده‌کرێت که نیشان ده‌دات ئه‌لقاعیده چالاکییه‌کانی خۆی له‌و وڵاته‌دا دهسپێکردووهتهوه. هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا ناوبراو ئاماژه‌ی به ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی زه‌بری سه‌ربازی له ئێران کرد له‌لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه و گوتی "هیوادارین شتی وا ڕوونه‌دات به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌که که ده‌بێ حیسابی بۆ بکه‌ین."