سی و چوار شه‌هیدی له سێداره‌دراوی گۆڕغرینی له‌بیرچوو
سی وچوار شه‌هیدی له سێداره‌دراوی ، گۆڕغه‌ریبی ، له‌بیرچوو
وریا ماملێ
دوای تێپه‌ربونی نیزیک به پێنج مانگ له شه‌هید کردن و له سێداره‌دانی 59 لاوی قاره‌مانی شاری مه‌هاباد، له ڕێکه‌وتی 12جۆزه‌ردانی ساڵی 1362ی هه‌تاوی واته (1983)زایینی دا ، ڕژێمی خوێنمژی ئێران، که نه‌یتوانی به له سێداره‌دانی ئه‌م پۆله قاره‌مانه، ئامانجه‌کانی بپێکێ، واته، ترساندن وهه‌ڕه‌شه کردن له جه‌ماوه‌ری به جه‌رگ و نه‌ترسی مه‌هاباد، تا ده‌ستبه‌رداری مافه‌ڕه‌واکانیان بن ، ئه‌م جاره‌ش ده‌ستی دایه تاوان و له ڕێکه‌وتی 19.06.1362 واته (10.09.1983)زایینی دا33 کیژ ولاوی بێ تاوانی تری، پێش له سێداره‌دانیان به زۆری ئه‌شکه‌نجه به‌رانبه‌ر به شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆن داینیشاندن تا دان به‌م تاوانانه دابنێن که هه‌رگیز ئه‌نجامیان نه‌دابوو ، پاشان جێگۆڕکێیان پێده‌که‌ن بۆ شاری ته‌ورێز و دوای له‌سێداره‌دانیان له گۆڕستانی به ناو ( وادی رحمت )، ته‌نیا بسته گڵکۆیه‌ک نیشانی بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌ده‌ن له‌جیاتی ته‌رمی پاکیان.
جێی ئاماژه پێکردنه کاتێک که‌س و کاری ئه‌م شه‌هیدانه، خوازیاری ته‌رمی ڕۆڵه‌کانیان ده‌بن، له لایان پاسدارانی دزێو و نزۆکی ڕژێم، داوای چه‌ند کیلۆ شیرنی و پاره‌ی ئه‌م تیره خه‌ڵاسه‌یان لێده‌کرێ که بۆ کووشتنی ڕؤڵه‌کانیان به‌کاریان هێنابو، به بیستنی ئه‌م داواکاریانه، که‌س و کاری شه‌هیده‌کان، له هه‌ڵمه‌تێکی بوێرانه‌دا له به‌ر ده‌م زیندانی ته‌ورێز، ده‌یکه‌ن به ناره‌زایه‌تی و پاسه‌وان و په‌نجه‌ره و ده‌رگای زیندان به‌رده‌باران ده‌که‌ن ، به‌م جۆره که شیشه‌ی گشت په‌نجه‌ره‌کانی ده‌شکێنن.
به یاره‌مه‌تی هه‌ندێک نیشتیمان په‌روه‌ر و که‌س و کاری ئه‌م شه‌هیدانه توانیم ناوی ژماره‌یه‌كی زۆرله‌م شه‌هیدانه بدۆزمه‌وه ، هه‌ندێکیش ته‌نیا ناوناسه‌که‌یان زانراون. هێشتا ناوی هه‌ندێكیان نه‌زانراون. بۆیه داوا له خزم و که‌س و کاری ئه‌م شه‌هیدانه ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ده‌زانن ئه‌م ناوانه که‌م و کوڕیان هه‌یه یا ناوی شه‌هیدێکی دیكه له‌م پۆله شه‌هیدانه ده‌زانن ، تکایه په‌یوه‌ندی بگرن تا بتوانین ناوه‌کان تۆمار بکه‌ین.
ئه‌م شه‌هیده قاره‌مانانه ئه‌مانه‌بوون:
1.قادر بایه‌زیدی
2.جه‌عفه‌ر عیسمه‌تی
3 . نه‌جات ماملێ(ره‌حیم)
4.علی تۆکمه‌چی
5.قادر کاکه‌مه‌می
6. فایه‌ق که‌ریمی
7.یۆنس پیره‌دوخت
8.جه‌عفه‌ر ڕه‌مه‌زانی
9.مه‌عسوم سه‌رهه‌نگی
10. که‌ریم پێغه‌مبه‌ر نیژاد
11.نه‌سرین کاڵ
12.عه‌لی سه‌لامی
13.حه‌سه‌ن جه‌ننه‌تی
14. محمه‌د جه‌ننه‌تی
15.خۆشناو قازیزاده.
16.ڕه‌سوڵ ره‌شیدی
17.ناسر هیندوه‌ش
18.محه‌ممه‌د سه‌بزه‌چی
19.سه‌ید ئیبراهیم سه‌ید محه‌مه‌دی
20.مه‌حمود ئیبتیدا
21.سوله‌یمان پیرۆتزاده
22.عه‌لائه‌دین حوسه‌ینی
23.عوسمان به‌توڕاک
ڕاسته، دوژمن، دوژمنه و ناوی خۆی به خوی خۆیه‌وه ،کوشتنمان به مافی خۆی ده‌زانێت و له‌م ڕێیه‌شدا ، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێت ئه‌یکات و بێباکه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جه‌رگ بڕه به‌لای زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌م شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه ، له‌ده‌ست دانی ڕۆڵه‌کانیان نه‌بوو، به‌ڵکو ڕه‌خنه‌ی ئه‌وانبوله‌که‌مته‌رخه‌می، لایه‌نه کوردیه‌کان سه‌باره‌ت به ڕۆڵه‌کانیان ،که دبوایه به‌م جۆره‌ی که پێویست بوو تیشک بدرێته سه‌ر دۆخی ئه‌م شه‌هیدانه و بییانکه‌ن به ده‌رسی قاره‌مانه‌تی بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو، هه‌ر وه‌ها هه‌وڵیان دابا ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیانه، وه‌ک( جینۆساید)خوێندنه‌وه‌ی بۆ کرابایه تا هه‌رچی زیاتر ڕووی چه‌په‌ڵی ڕژێم به دوونیا بناسێندرێ.
له سێداره‌دانی به کۆمه‌ڵی، مڕۆڤی دیل و بێ‌تاوان ، تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تی وپێچه‌وانه‌ی بڕگه‌کانی کۆنوانسیۆنی(ژێنێڤ) ه ، ئایا ئه‌مانه به‌س نین تاکو بتواندرێ، بۆ جارێکی تریش ده‌مامک له ڕوی ڕه‌شی ڕژێمی ئێران لابدرێ؟
مێژوی هه‌رچه‌ند تاڵ، به‌ڵام پڕ له شانازی کورد ، ئه‌م ڕاستیه حاشا هه‌ڵنه‌گره ده‌سه‌لمێنێ ، که ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هیچ کات له شه‌هید دان بۆ خاک و نیشتیمانی سڵی نه‌کردۆته‌وه ، به‌روه‌و پیلی سێداره‌چونیش، بۆته داره داره‌ی کوردایه‌تیان . له کوردستان، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵانه‌ی که خاوه‌ن شه‌هید نین ، محاڵ دێته به‌ر چاو و کوولتوری شه‌هیدپه‌روه‌ری له ناو کورد، بۆته دێوه‌زمه‌ی گییانی دوژمنان .
هیچ دایکه شه‌هیدێک خه‌می ڕۆڵه‌ی خۆی به‌ته‌نیا شان وه‌به‌ر نادات که ده‌بینێت ده‌یان ، سه‌دان و هه‌زاران دایکی شه‌هیدی تر له جیرانه‌تی، یان له کۆڵان و شار و گۆندی ئه‌و، هه‌ن، که شوێنی هه‌مان برین له ناو دڵ و ده‌رونیان دا به‌سه‌دان قات قوڵتره.
له چاوی دوژمنی داگیرکه‌ر دا ، گوله‌باران کردن و له سێداره‌دان و تێرۆر کردن، ڕێی چاره‌سر کردنی کێشه‌ی کورده ،به‌ڵام ڕاسه‌قینه‌کان ئه‌مه‌یان ده‌رخستووه که ئه‌م ڕێگه‌چاره‌یه هه‌رگیز نه‌ی توانیوه چۆک به کورد و داوا ڕه‌واکانیان دا بنێ، ئه‌گه‌ر رۆڵه‌کانی ئه‌مڕۆیان شه‌هید کردوین، ڕۆڵه‌ی سبه‌ی ،قین ئه‌ستورتر و به وره‌تر هاتونه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌باته‌وه.
شاراوه نییه ، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئیران، هه‌ر له یه‌که‌م رۆژه‌کانی ده‌سته‌ڵاته‌وه ،به فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی، خوێنی کوردی به حه‌ڵاڵ زانی . تاکه تاکه، کۆمه‌ڵ به کۆمه‌ڵ ، ژن یا پیاو ، مناڵ یا پیر، ته‌ندروست یا په‌ککه‌وته ، به بێ لێکۆڵینه‌وه و بێ تاوان، تیره‌بارانی ده‌کردن یا له سێداره‌ی ده‌دان .
له گشت ماڵ و کۆڵان و شه‌قامی، شار و گووندی ووڵاتم، گرتن وئه‌شکه‌نجه و له سێداره‌دان (به محه‌نج)بو، به ئێستاشه‌وه.
هه‌ر دۆینێ بو، جه‌للادانی کۆماری جه‌هلی ئیسلامی کۆرپه‌ی شیره‌خۆره، جوان وپیر، ژن و پیاوی ته‌نانه‌ت باڵنده و سه‌گ و پشیله‌ی (قاڕنێ ) و ( قه‌ڵاتان )یان، له خوێن گه‌وزاندین.
هه‌ر دۆینێ بو،له کۆڵانه‌کانی شاری نه‌غه‌ده‌ی شه‌هیدم ده‌تتوانی ته‌رمی ده‌یان باوک و کوڕ و دایک و کیژانی کوردی، لێ کۆ وه‌که‌ی.
هه‌ر دۆینێ بو، ڕۆڵه‌کانیان به پۆلی 59 که‌سی(مه‌هاباد) 38که‌سی(مه‌هاباد له ورمێ) و33که‌سی(مه‌هاباد له ته‌ورێز) و15که‌سی(قوروه) و 11 و 8 و 7 و...، دانه دانه‌ی ناوچه‌کانی تری وڵاتیان لێ ده‌گرتین و له سێداره‌یانده‌دان .
هه‌ر دۆینێ بو،ڕێبه‌رانی سه‌رکرده، قاسملو و شه‌ره‌فکه‌ندی وسه‌دان پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌رزیان لێ تێرۆر و ده‌رمانداو ده‌کردین .
به هه‌ندێک سه‌رنجدان له بارودۆخه‌که، ده‌بینین که فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی بۆ ساتێکیش ڕاوه‌ستانی بۆ نییه.
ئه‌وه‌تا چالاکوانانی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی ، رۆژنامه‌نوسان و داکۆکانی مافی مرۆڤ و مامۆستایانی قوتابخانه‌کانمان ، یه‌ک به‌دوای یه‌ک بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ر ده‌رده‌چێ و له سێداره ده‌درێن، ته‌نیا به تاوانی بیرکردنه‌وه‌ی جییاواز یا داوا کردنی مافی ره‌وا.
له‌یادمان نه‌چێت، له یادچوونی هه‌ر گیراوێک یا شه‌هیدێکی کورد، دوژمنی داگیرکه‌ر هانده‌دات تا هێڵه‌سوره‌کان زۆرتر ببه‌زێنێ و زیندانه‌کانی فراوانتر بکات تا ڕۆڵه‌ی داهاتووشمان وه‌ک خۆمان شه‌هید بکات.
به هیوای ئه‌م ڕۆژه‌ی که ڕیزه‌کانی نه‌ته‌وه‌کامان پته‌وتر و یه‌کگرتوتر به‌ره‌نگاری داگیرکه‌ر ببنه‌وه به جۆره‌ێک که شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی گه‌له‌که‌مان دڵحه‌ساوه بن.