گۆڤاری وێران: به‌رگریكردن له هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مڕۆ
فه‌رهاد پیرباڵ
واعزان كه این جلوه در محراب منبر می‌كنند
چون به خلوت می‌روند ان كاری دیگر می‌كنند
حافز شیرازی
ژماره‌ی یه‌كه‌می گۆڤاری “وێران” كاتێ له به‌هاری1994 بڵاوكرایه‌وه، هیچ گۆڤارێكی ئه‌ده‌بی ته‌نانه‌ت هیچ گۆڤارێكی ئه‌ده‌بیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریش ده‌رنه‌ده‌چوو. هه‌ر له‌و ساته‌وه گۆڤاری “وێران” به پاره‌ی خودی نووسه‌ره‌كانی، ڕۆڵی خۆی بینی و به‌گژ هه‌موو گه‌نده‌ڵی و واقیعه تاڵه‌كه‌ی ئه‌وكاتدا هه‌ڵشاخا، به‌رگریی له جوانی و به‌ها به‌رزه‌كان و ئازادیی تاكه‌كه‌سی كوردستان ده‌كرد له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ده‌بیاتێكی نوێ كه ڕۆحی هاوچه‌رخ ده‌رببڕێت. له ئه‌مڕۆشدا به‌هه‌مان شێوه، به كۆمه‌كی ده‌زگای “ئاراس”.
ستافی گۆڤاری “وێران” له‌كاتێكدا ڕێز له هه‌موو دین و له هه‌موو پێغه‌مبه‌ر و له هه‌موو ئیماندارێك ده‌گرێت »به دینی جوولهكهشهوه «؛ داوا له خه‌ڵك و خوێنه‌رانی خۆی ده‌كات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕ به‌و لێكدانه‌وه چه‌واشه و حیزبیانه نه‌كه‌ن كه گوایه گۆڤاری ناوبراو پێغه‌مبه‌ره‌كانی ڕیسوا كردووه و »گه‌نجه‌كان هان ده‌دات بۆ بێ ئه‌خلاقی«.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه به‌یاننامه توندوتیژه‌كه‌ی حیزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی له 2010. 04. 19 و مه‌لای هه‌ندێ له مزگه‌وته‌كان ده‌یده‌نه پاڵ گۆڤاری “وێران” هه‌ڵبه‌تا دیاره »وه‌ك خۆشیان له غودبهكانیاندا باسیان كردووه« په‌یوه‌ندیی به دوو خاڵه‌وه هه‌یه:
(1 بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكێكی عه‌ره‌بی به قه‌ڵه‌می عه‌للامه‌ی ناودار “شهاب ا‌لدین احمد التیفاشی” كه زانایه‌كی ئیسلامیی توونسیه و له‌ماوه‌ی ساڵانی 1185- 1253 واته له گه‌رمه‌ی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌بباسی و میرنشینی ئهییووبیهكاندا ئه‌و چیرۆكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.
جارێ پێش هه‌موو شتێك چیرۆكه‌كه چیرۆكێكی ئێرۆتیكه “نه‌ك سێكسی” چونكه ئێرۆتیكا و سێكس عه‌رز و عاسمان جیاوازییان هه‌یه، ئنجا عه‌للامه‌یه‌كی موسڵمانی توونسی نووسیویه‌تی نه‌ك چیرۆكنووسێكی عه‌لمانیی ئه‌مریكایی؛ ئنجاش له‌ناو دڵی خه‌لافه‌تی موسڵمانی عهبباسیهكانیشهوه هه‌ڵقووڵاوه نه‌ك له‌ناوجه‌رگه‌ی شارستانیه‌تی ڕووت و قووتی ئهوووپاییهوه؛ نۆ سه‌د ساڵ پێشتریش له توونس قبووڵكراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه و له 2007 یشدا جارێكی تر بڵاوكراوه‌ته‌وه و ته‌رجه‌مه‌ی سوێدیش كراوه. “تێبینییه‌كی جوگرافی بۆ حیزبی یه‌كگرتوی ئیسلامی: توونس وڵاتێكی موسڵمانه و ده‌كه‌وێته باكووری ناوه‌ڕاستی كه‌مێك ڕۆژئاوای ئهفڕیقا كه هه‌ر هه‌مووشیان موسڵمانن به‌و عه‌للامه موسڵمانهشهوه كه نووسه‌ری چیرۆكه‌كه‌یه”.
چیرۆكه‌كه له‌لایه‌ن وه‌رگێڕێكی كورده‌وه به‌ناوی “مه‌لا فارس” له سوێدییه‌وه ته‌رجومه‌ی كوردی كراوه و ناردراوه بۆ گۆڤاره‌كه‌مان و ئێمه‌ش بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه »ئه‌ده‌بیاتی Erotic « چیه، یان هیچ نه‌بێ بۆ ناساندنی ژانری ئێرۆتیكا و »چیرۆكی ئێرۆتیك« به خوێنه‌رانی كورد بڵاومان كردۆته‌وه. كورد مافی خۆیه‌تی بزانێ “ئه‌ده‌بیاتی ئێرۆتیك” چیه و چۆنه، له ئه‌ده‌بیاتی هه‌موو میلله‌تێكی سه‌ر زه‌میندا هه‌یه.
پێشچاوخستنی باری خراپ و خراپه‌ی شته‌كان یان ناساندنی زانست و هونه‌ره‌كان نابإ به (ده‌رچوون له ئادابی گشتی) لێك بدرێته‌وه.
دووای ئه‌م ڕوونكردنه‌وه خێرایه، پرسیاری من له حیزبی توندوتیژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كه خۆیان مشه‌وه‌ش كردووه »به‌یاننامه‌یه‌ك« له‌دژی »ئه‌م مه‌سه‌له نیشتیمانییه چاره‌نووسسازه گرنگ و پڕ مه‌ترسییه« ده‌ربكه‌ن چونكه پێیان وایه ئه‌م چیرۆكه په‌یوه‌ندیی به ئه‌منی سێكسیی كوردستانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌مان پرسیار له‌و مه‌لایانه‌ی كه له غودبهكانیاندا ده‌یانه‌وێ نووسه‌رانی گۆڤاری “وێران” و ده‌زگای ئاراس له‌پێش چاوی خه‌ڵك ڕیسوا و ناشیرین بكه‌ن، ئه‌مه‌یه: ئایا كورته‌چیرۆكێك كه به زمانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن عه‌للامه‌یه‌كی موسڵمانی وه‌ك “شهاب ا‌لدین التیفاشی”، كه هه‌شت سه‌د ساڵ پێش ئه‌مڕۆ له ده‌وڵه‌تێكی موسڵمانی وه‌كو توونس ڕێگه‌ی پێ دراوه بڵاوبكرێته‌وه و سه‌رله‌نوێ له ساڵی 2007یشدا دیسان خرابێته‌وه پێش دیدی خوێنه‌ران. ئاخۆ له‌به‌رچی ئه‌مه ده‌بێته »بێ ئه‌ده‌بی« و هاندانی گه‌نجان بۆ به‌دڕه‌وشتی؟ ئایا گه‌نجانی ئه‌مڕۆی كوردستان هیچ فیلمێكی خیلاعی و هیچ فیلمێكی ناو مۆبایل و هیچ گۆڤارێكی خیلاعی شك نابه‌ن بۆ خۆیان ته‌ماشای بكه‌ن له گۆڤارێكی ڕۆشنبیریی وه‌ك “وێران” زیاتر له كوردستاندا؟ ئه‌مه له كاتێكدا گۆڤاری “وێران” له 1994 به‌ملاوه، به‌رده‌وام، هه‌موو دنیا ده‌یزانێ، گۆڤارێكی له سه‌دا سه‌د ئه‌ده‌بی بووه نه‌ك هی گه‌نجان و ئافره‌تان.
ئه‌گه‌ر ئێمه ڕێگه‌مان دابێت چیرۆكی ناوبراو یان گفتوگۆیه‌كه‌ی “ساقی قه‌هره‌مان” بڵاوبكرێته‌وه: هیچ نه‌بێ بۆ ئه‌وه بووه تا بزانین عه‌للامه‌یه‌كی ئیسلامیی توونس له‌و زه‌مانه‌ی خه‌لافه‌تی عه‌بباسیدا، هه‌روه‌ها نووسه‌رێكی ژنی ئێرانیی نیشته‌جێی ئامریكای فێمینیست Feminist و پۆرنۆ Porno چۆن بیریان كردۆته‌وه؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه خوێنه‌ری كوردیش، وه‌ك خوێنه‌ری هه‌موو وڵاتانی موسڵمان و عه‌ره‌ب، مافی خۆیه‌تی هیچ نه‌بێ بزانێ - بزانێ - كه “ئه‌ده‌بیاتی ئێرۆتیك” و پۆرنۆ Porno چیه و چۆنه. خوێنه‌ری كورد هه‌قی خۆیه‌تی بزانێ كه نووسه‌ری ژنی له‌م جۆره‌ش، فێمینیست Feminist و پۆرنۆ Porno هه‌ن كه ئاوها نائاسایی و ( (عه‌یب) ) بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئێمه به ژنی كورد بڵێین: ئێوه‌ش وه‌كو ساقی قه‌هره‌مان) فێمینیست Feminist و پۆرنۆ Porno (بیربكه‌نه‌وه. من یه‌ك بۆ خۆم به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ل فێمینیزمی توندڕه‌و و ئه‌م جۆره ئه‌ده‌بیاته‌ی پۆرنۆ Porno و بیروراكانی ساقی قه‌هره‌مان نیم، ته‌نانه‌ت دژیشیم، به‌لام زۆر پێویسته خوێنه‌ری كورد و ژنی كورد له‌م جۆره فێمینیزمه پۆرنۆیه و له‌م ته‌وژمه ناجۆره ئاگادار بن كه له‌ئه‌نجامی سانسۆری توندوتیژی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌سه‌ر ژن، له لایه‌كی تر له‌ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی شارستانیه‌تی رۆژئاوا به‌ره‌و خه‌ره‌نده‌كانی دارووخانی مرۆڤایه‌تی له ئه‌ورووپا، دروستبووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه عه‌للامه‌یه‌كی موسڵمان “نه‌ك جووله‌كه” شهاب ا‌لدین التیفاشی چیرۆكه‌كه‌ی نووسیوه، ده‌زگا و ده‌وڵه‌تێكی موسڵمانیش بڵاوی كردۆته‌وه؛ هه‌شت سه‌د ساڵ به‌ر له ئێستاش قبووڵی نه‌شری هه‌بووه. كه‌چی »حیزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی«. »ملكی اكپر من ملك؟«. ئه‌و عه‌للامه موسڵمانه توونسییه به كافر و مولحید له قه‌ڵه‌م ده‌دا؟ یانیش كه‌واته ئه‌م تۆمه‌ت و هه‌را نانه‌وه‌یه ته‌نیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه گۆڤاری وێران و نووسه‌ره‌كانی و ده‌زگای ئاراس به “بێ ئه‌خلاق” له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن؛.
ئه‌مه له‌كاتێكیشدا چیرۆكه‌كه، ڕاسته دوو جاران وشه‌ی “سمت”ی تێدا به‌كارهاتووه به‌ڵام ئه‌مه ناگاته ته‌نانه‌ت تنۆكێكیش له زه‌ریای ئه‌و هه‌زاران چیرۆكه ئێرۆتیك و خهلیعانهی كه مه‌لایه‌كی زانا و عه‌للامه‌یه‌كی شكۆمه‌ندی وه‌ك “علا ا‌لدین سه‌ججادی -گۆڕه‌كه‌ی پڕ له نوور و ڕه‌حمه‌ت بێ- له هه‌شت به‌رگه‌كه‌ی كتێبی”ڕشته‌ی مرواری”دا ده‌یانگێڕێته‌وه.
ئینسانی به ویژدان و خوێنه‌ری به‌ئه‌خلاقی كورد له مه‌لای ئه‌مڕۆی ناو غودبه‌ی مزگه‌وته‌كان و له حیزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌پرسێ: »ئه‌دی بۆچی به‌یاننامه‌یه‌كیش دژی مامۆستای زانا “مامۆستای هه‌موو مه‌لایه‌كانی كوردستان، علاالدین سه‌ججادی” ده‌رناكه‌ن، ئه‌و عه‌للامه موسڵمان و زانا گه‌وره‌یه‌ی كه هه‌شت به‌رگ كتێبی به ناوی “ڕشته‌ی مرواری” نووسیوه و ده‌یان چیرۆكی ئیرۆتیك و سێكسی، ته‌نانه‌ت سه‌دان چیرۆكی خیلاعی و نوكته‌ی خیلاعیش له‌باره‌ی خودی ژیانی سێكسیی مه‌لاكانی كوردستان ده‌گێڕیته‌وه؟ زیاتر له حه‌ڤده چیرۆك له كتێبی ڕشته‌ی مرواریی علاالدین سه‌ججادی دا هه‌ن، له به‌رگی دووه‌م و چواره‌م و پێنجه‌مدا، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن هه‌ندێ مه‌لاكانی كوردستان، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ »ماكه‌ر« پێویستیی سێكسیی خۆیان كوژاندۆته‌وه”. ئه‌دی ئه‌م چیرۆكانه‌ی علاالدین سه‌ججادی ئه‌ده‌بیاتی خیلاعی و پۆرنۆ Porno نین ?
ئایا حیزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئه‌و مه‌لایانه‌ی كه له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا، له‌سه‌ر چیرۆكێكی كورتی ئێرۆتیك، فه‌توا له‌سه‌ر نووسه‌رانی زانا و ڕۆشنبیرانی تێكۆشه‌ر ده‌رده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ له‌پێش چاوی خزم و كه‌سوكار و قوتابییه‌كانیان ناشیرین و به‌دناویان بكه‌ن و “تیرۆری ده‌روونی” له‌ناو نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبیراندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه؛ ئاخۆ هیچ ئاگادارییه‌كیان له (حه‌یرانه‌كان) و له مێژووی شیعری كوردی و له مێژووی ئه‌ده‌بیاتی خۆیان هه‌یه كه چه‌ند لێوانلێون له ئه‌ده‌بیاتی عه‌شق و غهڕامیات و غه‌زه‌ل و ئێرۆتیكا و ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌بیاتی خهلیعیش؟ئایا حیزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئه‌و مه‌لایانه‌ی، كه له ئه‌وان زۆر توند‌وتیژتر له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا دێن فه‌توا له‌سه‌ر شاعیر و نووسه‌رانی گه‌وره‌ی ئه‌م میلله‌ته ده‌رده‌كه‌ن و وا ده‌كه‌ن كه گه‌نج و خوێنده‌وار و خه‌ڵكی كرێكار و ماندووی كوردستان، مامۆستای زانكۆ و ڕۆشنبیره‌كانی خۆیان له‌به‌رچاو بكه‌وێت و ده‌زگایه‌كی چاپه‌مه‌نیی وه‌ك ده‌زگای “ئاراس” و “سه‌رده‌م” به كافر و »بێ لغاو« و بێ ئه‌خلاق به‌دناو بكه‌ن و هه‌ندێكیش له‌و خه‌ڵكه ساده و به‌له‌نگازانه دووای گوێگرتن له غودبهكانی ئه‌و مه‌لایانه بخه‌نه سه‌ر هه‌وای ئه‌وه‌ی كه به‌ته‌له‌فۆن ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه جاڕس بكه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ بكه‌ن؛ ئاخۆ ئه‌و حیزبه یه‌كگرتووه ئیسلامییه و ئه‌و مه‌لایانه هیچیان له به‌رهه‌مه ئێرۆتیك و سێكسییه‌كانی مه‌لا خدری شاره‌زووری “نالی” و “ئه‌حمه‌د نالبه‌ند” و “مه‌لای جه‌زیری” و “شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی” و “وه‌فایی” و هتد.. خوێندۆته‌وه؟ كه هه‌ر هه‌مووشیان مه‌لای زانا و شكۆمه‌ند و جێی شانازیی هه‌موو ئیسلام و كوردستانیشن؟
ئایا ئه‌و مه‌لایانه‌ی كه له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا فه‌توا له‌سه‌ر شاعیر و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رانی دڵسۆزی ئه‌م میلله‌ته ده‌رده‌كه‌ن و دووای ئه‌وانیش حیزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی دێت »به‌یاننامه‌یه‌كی توندوتیژ«، بۆ ترش و خوێ، به‌سه‌ر فهتواكانیاندا ده‌كا؛ خۆی له خۆیدا ئه‌م (دانه به‌رێ) و هه‌ڕه‌شه و تهشهیركردنهی نووسه‌ران، ترس و تۆقاندن و تیرۆر نیه؟ ئه‌مه تیرۆركردنی ده‌روونیی نووسه‌ران نیه كه به شێركۆ بێكه‌س و ده‌زگای سه‌رده‌م و ده‌زگای ئاراس بگوترێت كه پێویسته لغاو بكرێن؟ ئه‌مه هه‌ڕه‌شه كردن نیه له ڕۆشنبیران و له ژیانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری و كولتووریی »ئه‌م وڵاته بێ ساحێبه« و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كانی؟ ئه‌مه تیرۆر و تۆقاندن نیه؟
ئه‌م نه‌ریته ناشیرینه‌ی هێرش كردنه سه‌ر نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندان له‌ڕێگه‌ی غودبهكانهوه، به‌ناوی دیموكراسی و دین و مزگه‌وته‌وه، »كه له هه‌موو جیهانی ئیسلامدا ته‌نیا و ته‌نیا له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا هه‌یه و میراتی ئه‌و ساڵانه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ژێر زه‌بری تیرۆریسته ئیسلامییه‌كاندا ده‌یناڵاند« گه‌وره‌ترین تیرۆر و سامناكترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌نووسان.
من زۆر خۆم به شه‌رمه‌زار و بێ نرخ ده‌زانم كه له‌ژێر سایه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی جه‌نابی مه‌سعوود بارزانیدا و له سه‌رده‌می حكوومه‌تی د، به‌رهه‌مدا ئه‌م هه‌موو ترس و تۆقاندن و تیرۆره دژی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیران به چاوی خۆم ده‌بینم؛ چونكه شه‌رمه‌زارییه بۆ سه‌رده‌م و حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وانیش.
ئه‌م نه‌ریته ناشیرینه‌ی هێرش بردنه سه‌ر نووسه‌ران له‌ڕێگه‌ی غودبه و مزگه‌وته‌كانه‌وه ترسناكترین تیرۆری ده‌روونییه بۆ سه‌ر ژیانی نووسه‌ر و ڕۆشنبیران. به‌كارهێنانی وشه‌ی “لغاو” بۆ ده‌زگای سه‌رده‌م و بۆ شێركۆ بێكه‌س كه گوتوویانه “پێویسته لغاو بكرێن”، (لغاو!) لێكچوواندنێكی چه‌نێك مه‌ده‌نیانه‌یه بۆ ده‌زگایه‌كی ڕۆشنبیری و چاپ كه ده‌یه‌وێ خزمه‌تی خه‌ڵك بكازۆر هیوادارم كه‌سێك هه‌بێت ئه‌م قسانه‌ی من بگه‌یه‌نێته جه‌نابی سه‌رۆكی كوردستان “مه‌سعوود بارزانی” و جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت د. به‌رهه‌م ساڵح و ئاگاداریان بكاته‌وه له مه‌ترسیی “غودبه‌ی مه‌لاكان” و فه‌توای ترسناكی یه‌ك له‌دووای یه‌كی ناو مزگه‌وته‌كان به‌ناوی دین و مزگه‌وته‌وه دژی شاعیر و ڕووناكبیرانی ئه‌مڕۆ له كوردستاندا. ئه‌مه‌ش زۆر جاران، وه‌كو ئێستا، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر بچووكترین تێكستی ئێرۆتیك، كه مێژووی گۆرانی و ئه‌ده‌بیاتی كورد لێوانلێوه له‌م جۆره تێكست و بابه‌تانه.
ساڵێك به‌ر له ئه‌مڕۆش، هه‌مان ئه‌و مه‌لایانه و داواكاریی گشتی، به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مڕۆ، منیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه من له كتێبی (سوڵتانه عوسمانییه‌كان) دا ڕه‌سمی خیلاعیم بڵاوكردۆته‌وه و شكایه‌تیان لێكردم، كارێكی وایان كرد كه من به كافر و مولحید و بێ ئه‌خلاق پیشانی ڕۆڵه‌كانی میلله‌ته‌كه‌م بدرێم و قوتابیه‌كانم له زانكۆ لێیان ده‌پرسیم: »مامۆستا، ڕه‌سمی خیلاعیت نهشركردووه؟«؛ خه‌ڵكی تریش هه‌بوو به‌ته‌له‌فۆن دیسان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كردم. پاشان كاتێ هه‌ر زوو تێگه‌یشتن كه خۆیان نه‌یانزانیوه فه‌رق له‌نێوان تابلۆی هونه‌ری و ڕه‌سمی خیلاعی بكه‌ن، شكایهتنامهكهیان له دادگا سه‌حب كرده‌وه و بێ ئه‌وه‌ی به ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك - هیچ نه‌بێ له‌به‌ر خاتری قوتابیه‌كانم- داوای لێبوردنیشم لێ بكه‌ن چونكه كه‌ڕامه‌تی ئه‌ده‌بیی منیان شكاندبوو و، وه‌ك ئه‌م جاره‌ی ئێستا، منیان به “به‌دڕه‌وشت” و “عه‌به‌سی” و “بێ ئه‌خلاق” و “مولحید” و كافر پیشان دابووه قوتابی و ڕۆنگۆڕ و شورتی مروور و دراوسێ و خزم و خوێنه‌ره‌كانم. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه بێ ئه‌وه‌ی تۆزقالیكیش چیه له سیسته‌می هونه‌ر و ناوه‌رۆكی ئه‌ده‌ب تێ بگه‌ن، ده‌یانه‌وێ تیرۆر بلاوبكه‌نه‌وه و به ناهه‌ق نووسه‌ران ناشیرین بكه‌ن یان به‌كوشتنیان بده‌ن و ئاواره‌ی ئهورووبایان بكه‌ن. سه‌یر له‌مه‌دایه، ئه‌م هه‌موو كاره‌ساته له كوردستاندا روو ده‌دا كه‌چی (یه‌كیه‌تیی نووسه‌رانی كورد) كه به (یه‌كیه‌تی عارهقخۆرانی كورد) مه‌شهووره، ته‌نانه‌ت فززهیهكیان – نه به باش نه به خراب – لێ نایه‌ته ده‌ره‌وه: بۆ خۆیان دانیشتوون ته‌نیا ئیواران عاره‌قی خۆیان ده‌خۆنه‌وه.. بیگومان منی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ به هه‌موو شیوه‌یه‌ك حه‌زده‌كه‌م كه (یه‌كیه‌تیی نووسه‌رانی كورد) پشتی (به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كگرتوو) بگرن! – ئه‌گه‌ر قسه‌یان كرد!
ئه‌مه‌تا ئه‌مڕۆش، وه‌ك ساڵێك به‌ر له ئه‌مڕۆ، به هه‌مان شێوه‌ی تۆمه‌تبار كردنی كتێبی (سوڵتانه عوسمانییه‌كان) م، هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌بێته‌وه له كوردستانی دیموكرات و ئازاد و یاسا سه‌روه‌ردا به‌رامبه‌ر به من و به شاعیرگهل و نووسه‌رگه‌لێكی دڵسۆز كه ده‌یانه‌وێ له‌ڕێگه‌ی ئه‌ده‌بیاته‌وه خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوواییش وێنه‌ی كچی كافرۆش پڕی ماڵه‌كانمان بوو، سه‌رجه‌م په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان و سه‌رجه‌م كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان و سه‌رجه‌م وه‌رشه‌ی نیگاركێش و پهیكهرتاشهكانی كوردستان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش پڕن له‌و جۆره تابلۆ و په‌یكه‌ر و فۆتۆگرافه ئێرۆتیك و ڕووتانه‌ی وه‌ك ئاده‌م و حه‌وا له‌كاتی ده‌ركرانیان له به‌هه‌شتدا.
كه‌واته، بۆچی ده‌بێ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و تابلۆ و ته‌ختیت و گڕافیكه هونه‌رییانه حه‌ڕام و كوفر و ئیلحاد بێت و نیشانه‌ی بێ ئه‌خلاقی و له‌خشته‌بردنی گه‌نجان بێت؟ سه‌رجه‌م په‌یمانگه و كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان و تاقیگه‌كانی كۆلێژی پزیشكی، پڕن له په‌یكه‌ری ڕووت و به‌ده‌نی ڕووت و گڕافیكی ڕووت. ئایا ئه‌وانیش (سه‌رجه‌م په‌یمانگه و كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان و تاقیگه‌كانی كۆلێژی پزیشكی) دابخرێن؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه دووه‌م جاره كه به‌ناوی دین و غودبه و مزگه‌وته‌وه، داواكاریی گشتی و هه‌ندێ له مه‌لاكان و حیزبی یه‌كگرتوو هاتوون له‌لای خوێنه‌ر و خزم و قوتابی و شورتی مرووره هاوڕێكانم، منی ئیماندار به مولحید و بێ ئه‌خلاق و كافر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.. بۆیه.. ئه‌مڕۆ، به ڕاشكاوی و به ده‌نگی بڵنده‌وه ده‌یڵێم: به‌یاننامه توندوتیژه‌كه‌ی حیزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌لایانه‌ی كه له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا به فیتی “مه‌لا به‌شیر” به‌رده‌وام ناوی من و گۆڤارهكهمیان به بێ ئه‌خلاق و كافر و به‌دڕه‌وشت و مولحید تاوانبار كردووه، كارێكی وایان كرد كه له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌دان خه‌ڵكی ئیمانداری به‌له‌نگاز و خه‌ڵكی “غه‌ڵه‌ت تێگهیهندراو” له‌و خه‌ڵكه خۆشه‌ویستانه‌ی كه له مزگه‌وته‌كانه‌وه گوێیان له غودبه‌ی ئه‌و مه‌لایانه بووه له‌باره‌ی من، بێن به ته‌له‌فۆنه‌كانیان گاڵته به ئه‌خلاق و كهڕامهتم بكه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان به‌ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیشم لێ بكه‌ن.
به‌شێكی زۆر له گه‌نج و قوتابی و خه‌ڵكی به‌سته‌زمانی گوێگری غودبه‌ی ناو ئه‌و مزگه‌وتانه، به‌هۆی ئه‌و به‌یاننامه توندوتیژه و به‌هۆی فه‌توای ناوزڕێنی ناو غودبهكانی مزگه‌وته‌كانه‌وه، وێڕای ته‌شهیر و هه‌ڕه‌شه، به‌رده‌وام تا ئه‌مڕۆش هاتوون به ته‌له‌فۆن گاڵته به كه‌ڕامه‌تی خۆم و به كه‌ڕامه‌تی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریی منێك »نووسه‌رێك« ده‌كه‌ن كه سه‌رجه‌م ژیانم ته‌رخان كرد بۆ خزمه‌تكردنی مێژووی ئه‌ده‌بیات و ته‌رجومه و شانۆ و هونه‌ر و مۆسیقا و كولتووری نه‌ته‌وه‌كه‌م؛ ته‌شهیركردن به منێك كه به‌قه‌ده‌ر به‌ژنی هه‌ر مه‌لایه‌كی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی به‌دناویان كردووم، تهئلیفات و ته‌رجومه و ڕۆمان و شانۆنامه و كتێبم چاپكردووه له‌باره‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌ته‌كه‌م؛ منێك كه به‌قه‌ده‌ر هه‌ر هه‌موو باره‌گای حیزبی یه‌كگرتوو كتێب و ئه‌رشیفخانه و كتێبخانه‌م پێشكه‌ش كردۆته گه‌نجه‌كان و قوتابیانی وڵاته‌كه‌م.
من كه له سه‌رجه‌م گۆڤاری (وێران) دا نه هیج شیعر و نووسینێكم، نه هیج تهرجهمهیهكیشم بلاوكردۆته‌وه: نه‌ده‌بووایه مه‌لایه‌كانی غودبه به هیج شێوه‌یه‌ك له غودبهكاندا ناوی من بهێنن به‌لام چونكه ئه‌مڕۆ مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندیی به شیعر و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاته‌وه هه‌یه له‌م ولاته به‌سته زمانه‌ی مندا بۆیه به ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم له‌پێناو به‌رگریكردن له ئازادیی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات و راده‌ربرین، هه‌روه‌ها له‌پێناو به‌رگریكردن له كه‌رامه‌ت و ئیمان و ئه‌خلاقی به‌رزی خۆم و ئه‌و هاوڕإ نووسه‌رانه‌م كه به ناره‌وا كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی حیزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی و مه‌لاكانیان، هاتم ئه‌م وتاره بنووسم.
به ده‌نگی بڵند ده‌یڵێم: ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵه و نادروسته‌ی كه ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی ڕۆشنبیریی ئه‌وقاف و داواكاریی گشتی و لیژنه‌ی دینی له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا بۆ ئه‌ده‌بیات و شیعر و هونه‌ره جوانه‌كان هه‌یانه، تێگه‌یشتنێكی جاهیلانه‌یه. لێكدانه‌وه‌كانیان بۆ هونه‌ر و شیعر و ئه‌ده‌بیات ئیفلیج و نادروسته چونكه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نیه به فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر و میتافۆره‌كانی شیعر و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌میشه نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و شاعیره‌كان زۆر به‌ئاسانی و زوو زوو ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كه‌نه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی پاشانیش داوای لێبوردنیان لێ بكه‌ن. ئه‌مه وا ده‌كا هه‌ر كه‌سێك سبه‌ینێ سووك و ئاسان بێت شكایه‌ت له كه‌سێكی تر بكا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ نموونه سبه‌ینان نانی به‌یانی ناخوا.
سیسته‌می دین جیاوازه له سیسته‌می هونه‌ر و میتافۆره‌كانی. سیسته‌می دین جیاوازه له سیسته‌می ئه‌ده‌بیات و شیعر و میتافۆرهكانیان: “المعنی فی قلب الشاعر” حه‌وت ساڵه گوتراوه. زۆربه‌ی مه‌لاكانی ئه‌مڕۆ و لیژنه‌ی ئه‌وقاف و حیزبه ئیسلامییه‌كان له‌م ڕاستییانه تێ ناگه‌ن: حوكمی دین و پێوه‌ری دین ده‌خه‌نه جێگه‌ی حوكمی ئێستاتیك و پێوه‌ره هونه‌رییه‌كانه‌وه. ئه‌مه كاره‌ساته، جه‌هاله‌ته، له تیرۆر و حه‌ماقه‌ت زیاتر هیچی تر به‌رهه‌م ناهێنێ.
من به‌ڕاشكاوی و به جیددییه‌وه ده‌ڵێم: ئه‌م مه‌لا و غودبهخوێن ئه‌ندام لیژنانه‌ی ئه‌وقاف و ئه‌م كادیره حیزبییه ئیسلامییانه، ئه‌گه‌ر زۆر زۆر باوه‌ڕیان وایه كه لێكدانه‌وه هونه‌ری و ته‌ئویلاته شیعرییه‌كانی خۆیان “ته‌ئویلاتی مه‌لا و غودبهخوێن و كادیره حیزبییه ئیسلامییه‌كان” له ته‌ئویلات و تێگه‌یشتنه‌كانی من ڕاستتر و دروستتره له‌باره‌ی ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر و شیعر و فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر كه ئیختیساسی منه، ئه‌وا به جیددی ده‌ڵێم من هیچ مانیعی ئه‌وه نیم له‌وكاته‌دا با ئه‌وان “ئه‌و مه‌لا و كادیره ئیسلامییانه” با بێن له‌جیاتی من شیعر بنووسن و وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر له (كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان) دا بڵێنه‌وه و منیش له‌و كاته‌دا له‌جیاتی ئه‌وان ده‌چم ده‌بمه مه‌لا له مزگه‌وتێك.
به قوڕئان ئه‌م قسه‌یه به‌ڕاست ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌وان، خۆیان له منی پسپۆری له بواری (فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر) به نووسهرتر و هونهرناستر ده‌زانن و ده‌یانه‌وێ پیشه‌ی نووسه‌ری موماره‌سه بكه‌ن، با بێن له‌جیاتی من مێژووی هونه‌ر و مێژووی ته‌رجومه و مێژووی شانۆ و مێژووی ئه‌ده‌بیات و مێژووی مۆسیقا و مێژووی كوردستان بنووسنه‌وه و شیعر بنووسن و چیرۆك بنووسن و ته‌نانه‌ت گۆڤارهكهشم “گۆڤاری وێران” هه‌ر خۆیان به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن؛ منیش له‌وكاته‌دا ده‌چم له مزگه‌وتێكی نزیك گه‌ڕه‌كه‌ی خۆمان ده‌بمه مه‌لا، یان ده‌بمه كادێرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كگرتووی ئیسلامی؟ ئایا ئه‌مه ده‌كرێ؟
ده، كه‌واته، واز له مامۆستا و هونه‌رمه‌ند و دارتاش و نووسه‌ر و ئاسنگه‌ر و شاعیر و پزیشك و ڕۆشنبیر و بازرگانه‌كان بێنن: هه‌ر كه‌س با كاری خۆی بكا. نان بۆ نانه‌وا، گۆشت بۆ قه‌ساب.مه‌لا به‌شیر، كه ئه‌ویش پایه‌ی په‌رله‌مانیه‌كه‌ی خۆی هه‌ر له ئێستاوه به‌هۆی سووئی ئیستیفاده له پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه خسته خزمه‌ت ئیسلامی سیاسیی توندوتیژه‌وه و گوایه دكتۆرایشی له ئه‌ده‌ب وه‌رگرتووه؛ هیوادارم ئه‌گه‌ر ئه‌م قسانه‌ی من ڕاست نیه له‌باره‌ی ئه‌وه ئاواته‌خوازم له‌و مه‌لا غودبهدهرانه بگه‌یه‌نێت و به گوێچكه‌ی “هاوفیكره یه‌كگرتووه‌كانی” بچرپێنێت و تێ‌یان بگه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی شهاب ا‌لدین التیفاشی و شیعره‌كه‌ی زانا خه‌لیل به كوفر و ئیلحاد بژمێردرێت، ئه‌وا پێویسته سه‌رجه‌م هه‌شت به‌رگه‌كه‌ی “ڕشته‌ی مرواری”یش بسووتێنین و بشچین به قسه‌ی ئه‌و مه‌لایانه، مه‌لایه‌كی زانای وه‌ك “علا ا‌لدین سه‌ججادی” به كافر و مولحید له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین. جگه له‌مه‌ش زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی و شێخ ئه‌حمه‌دی جه‌زیری و مه‌لای گه‌وره و ئه‌حمه‌دی نالبه‌ند و حاجی قادری كۆیی و ده‌یان نووسه‌ری كلاسیكی دیكه‌مان بخه‌ینه ناو دادگای په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و داواكاریی گشتییه‌وه شكایه‌تیان لێ بكه‌ین و گۆڕه‌كانیان هه‌ڵبده‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تیش مه‌لا خدری شاره‌زووری ناودار به “نالی”، چونكه له شیعری “مه‌ستووره”دا له سێ لاپه‌ڕه‌ی فراواندا باسی ته‌نیا یه‌ك شوێنی ژن ده‌كا: باسی دوڕ.. عه‌وره‌تی ئافره‌ت.
هه‌موو نیوه‌ڕۆیه‌كی ڕۆژی هه‌ینی، خه‌ڵكی هه‌ژار و به‌له‌نگازی كوردستان هه‌ڵته‌ك هه‌ڵته‌ك به‌سته‌زمانانه ده‌چنه غودبه‌ی مزگه‌وته‌كان بۆئه‌وه‌ی بیر و گیان و ده‌روونیان كه‌مێك ئارام ببێته‌وه و له‌وێ به‌هۆی مه‌لاكانه‌وه فێری ئه‌وه بكرێن كه چۆن چێژ له ئه‌ده‌بیات و جوانی و نیعمه‌تی خودا و هونه‌ر و كتێب وه‌ربگرن؛ نه‌ك وایان لێ بكرێت چیرۆك و گۆڤار و شیعر و ده‌زگای چاپ و كولتووریان له‌پێش چاو بكه‌وێت و بكرێن به دوژمنی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی خزمه‌تی میلله‌تی خۆیان ده‌كه‌ن.
(2 هۆی دووه‌م كه وایكردووه هه‌ندێ مه‌لا دیسان له غودبهكانیاندا گۆڤاری “وێران” تۆمه‌تبار بكه‌ن ئه‌وه‌یه كه له هه‌مان گۆڤاردا ڕێگه‌مان به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعرێك داوه به ناونیشانی “فرمێسكی سووری پێغه‌مبه‌ره‌كان” نووسراوی شاعیری به‌هره‌مه‌ند “زانا خه‌لیل”. كه من به یه‌كێك له جوانترین شیعره‌كانی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی ده‌زانم.
شیعره‌كه هه‌ر له ناونیشانه‌كه‌یه‌وه دیاره كه شاعیر چه‌نێك بۆ حاڵی سه‌ختی به‌شه‌ریه‌ت و مرۆڤایه‌تی، غه‌مگین و په‌رۆشه پرسیارێكی گوماناوی: ئه‌م شیعره، دوو جاران پێش ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، جاری یه‌كه‌م له دیوانی سه‌ربه‌خۆی شاعیر، دووه‌م جار له گۆڤاری “شیعر” كه له بنكه‌ی “نما” له هه‌ولێر له 2008 ده‌رده‌چوو. پرسیاره گوماناوییه‌كه ئه‌مه‌یه: بۆچی ئه‌وكاته دوو جاران له‌سه‌ر یه‌كتر هیچ مه‌لایه‌ك و هیچ حیزبێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی باسی نه‌كرد و فه‌توای له‌سه‌ر ده‌رنه‌كرد، بۆ؟؟ به‌ڵام كاتێك له گۆڤاری “وێران”دا و له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی “ئاراس”ه‌وه بڵاوكرایه‌وه، ئه‌م هه‌را و قیامهتهیان له‌سه‌ر دروستكرد؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، زۆر ئاشكرایه. مه‌به‌ستێكی حیزبی و سیاسی و شه‌خسی له‌پشته‌وه‌ی ئه‌م هه‌رایه هه‌یه“هه‌ر بۆ زانیاریی زیاتریش، هه‌مان شیعری ناوبراو ته‌رجه‌مه‌ی فه‌ڕه‌نسی كراوه و له گۆڤاری Action Poetique، له پاریــــس، كه Henri DELUY سهرنووسهرهكهیهتی، له سێپته‌مبه‌ری 2009 له ڕێزی شیعره كوردییه هه‌ره جوانه‌كان نرخێندراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه”.
له شیعره‌كه‌یدا شاعیر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یگوتووه كه ئه‌مه باس و خواسی ڕاسته‌قینه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كانه، نه‌هاتووه تۆژینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كان بنووسێت، واته له چوارچێوه‌یه‌كی مه‌عریفی و ئه‌كادیمیدا كاره‌كه‌ی نه‌كردووه و به پێوه‌ری لۆژیك و په‌خشان دیدی خۆی ده‌رنه‌بڕیوه؛ به‌ڵكو شاعیر ویستوویه‌تی ته‌نانه‌ت له شتێك بدوێ كه ئه‌سڵه‌ن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دینه‌وه نیه: ئاواره‌یی خۆی و جیله سه‌رگه‌ردانه‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ست زوڵمی ڕژێمی ێه‌دام و واقیعی ناهه‌مواری كوردستانه‌وه باس كردووه.
زانا خه‌لیل له شیعره‌كه‌ی خۆیدا باسی ئاواره‌بوون و ده‌ربه‌ده‌ربوونی گه‌نجه‌كانی نه‌وه‌ی ساڵانی هه‌شتا ده‌كات كه چۆن باری ناهه‌مواری جه‌نگ و واقیعی كوشنده‌ی عیراق ئه‌و هه‌موو گه‌نجه جوان و مرۆڤه دڵچاكه “یه‌عقووب ئاسا” و “ئاده‌م ئاسا” و “مووسا ئاسا” و نووح ئاسایه‌ی، ئاواره‌ی ئه‌ورووپا كرد و سه‌رگه‌ردانی كردن و تووشی كاری خراپی كردن.
میتافۆری ناوی هه‌ر یه‌ك له پێغه‌مبه‌ره‌كان واتای مرۆڤی سه‌رگه‌ردانی واقیعی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌یه‌نێ: جه‌مال غه‌مبار، دلاوه‌ر قه‌رداغی، به‌ختیار عه‌لی، لاله عه‌بده، ڕزگار شێخانی، به‌ڕۆژ ئاكره‌یی، عبدالله په‌شێو، ئازاد نانه‌كه‌لی، فه‌رهاد شاكه‌لی.. كه چۆن به‌ده‌ست جه‌نگ و ناهه‌موارییه‌كانی ئه‌مڕۆوه له ئه‌وروپا سه‌رگه‌ردان بوون و ژیانیان لێ تێكچوو، ئه‌مڕۆ له كوردستان و له ئه‌وڕووپاش سه‌دان كه‌س و گه‌نجی ئاواره هه‌ن ناویان مووسا و عیسا و ئیبراهیم و ئیسماعیله كه‌چی قۆڵبڕ و دز و حهشیشهفرۆش و ڕووت و ڕه‌جاڵ و پیاوكوژیشن. ئه‌م ناوانه ته‌نیا ڕه‌مز و میتافۆرێكن بۆ ئه‌و مرۆڤه ده‌ربه‌ده‌ر و دوورهوڵاتانهی كه ناهه‌مواریی ژیان و واقیعی كوشنده‌ی ئه‌مڕۆ، وه‌ك پێغه‌مبه‌ره‌كان، ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیانی كردوون. بهرگریكردنێكه له كه‌ڕامه‌تی مرۆڤی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر ، كه له‌سه‌ر هه‌ق و به‌ناچاری دهربهدهركراون، ده‌ربڕینێكی ئینساندۆستانه‌یه له‌باره‌ی تراژیدیای مرۆڤی ئاواره‌ی هه‌لاهه‌لابووی ده‌ست جه‌نگ و سیسته‌مه گه‌نده‌ڵه‌كانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات، شیعره‌كه‌ی زانا خه‌لیل، هه‌ر له ناونیشانه‌كه‌یه‌وه “فرمێسكی سووری پێغه‌مبه‌ره‌كان” دیاره كه شاعیر چه‌نێك بۆ حاڵی سه‌ختی به‌شه‌ریه‌ت و مرۆڤایه‌تی، غه‌مگین و په‌رۆشه.
ئه‌م دیده شاعیرانه بهشهردۆستییهی زانا خه‌لیل، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌لاكانه‌وه ده‌ستخۆشی لێ بكرێت و ئافه‌رینی پێ بگوترێت، كه‌چی به‌داخه‌وه له‌ناو غودبهكاندا ده‌یانه‌وێ ئه‌م كوڕه گه‌نجه شاعیره ڕیسوا و ناشیرین بكرێت، وه‌ك شێركۆ بێكه‌س و ده‌زگای سه‌رده‌م »لغاو« بكرێت.
ئه‌مه‌یه به‌دبه‌ختیی كورد: حیزبه ئیسلامی و مه‌لاكانمان له شیعر و مێتافۆری شیعر و له زمانی شیعر تێناگه‌ن و دێن قه‌ومه‌كه‌ی خۆیان به كافر و مولحید له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن وابزانم ئه‌ركی شاعیرانیش ئه‌وه نیه كه بچین ده‌وره‌یه‌ك بۆ مه‌لاكان بكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی فێری “ئێستێتیكا”ی شیعر و میتافۆری شیعریان بكه‌ین.
من هه‌رگیز هیچ هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری و مۆسیقاژه‌ن و شاعیرێك یان پهیكهرتاشێكم نه‌دیوه هیچ ڕۆژێك هاتبن خۆیان ههڵقورتاندبێته ناو دینه‌وه و ته‌فسیری ئایه‌تێكی قوڕئانیان كردبێت. كه‌واته مه‌لاكانیش به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له میتافۆری شیعر و له كردنه‌وه‌ی ڕه‌مزه‌كانی شیعر تێناگه‌ن، ئه‌و مه‌لایانه‌ی له هونه‌ر تێناگه‌ن و لێكدانه‌وه‌ی ماناكانی هونه‌ر كاری ئه‌وان نیه، پێویست وایه “مادام تخوونی دنیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ده‌كه‌ون” پێویست وایه به پێوه‌ری دین و حوكمی دین هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات هه‌ڵنه‌سه‌نگێنن.
مه‌لاكان، كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی حیزبه ئیسلامییه‌كان، به مه‌لا بهشیریشهوه كه ده‌یه‌وێ سووئی ئیستیفاده له په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی خۆی بكات، مافی ئه‌وه‌یان به هیچ شێوه‌یه‌ك نیه كه وه‌كو جاران خۆیان له‌به‌رده‌م خه‌ڵك وه‌ك “دووازده عیلم” پێشان بده‌ن و له‌ڕێگه‌ی پێوه‌رێكی به‌رته‌سكی دینه‌وه بێن به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و شاعیر و ڕۆشنبیران به كافر و مولحید و بێ ئه‌خلاق له قه‌ڵه‌م بده‌ن.
جاران مه‌لا »دووازده عیلم« بوون؛ خه‌ڵك پشتیان ئێشابا ده‌چوونه لای مه‌لا: به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌چنه لای پزیشك. ژنی خۆیان ته‌ڵاق دابا ده‌چوونه لای مه‌لا: به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌چنه لای قازی و دادگا. خه‌ونیان دیبا ده‌چوونه لای مه‌لا: به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌چنه لای فاڵچی و پافلۆڤ و فڕۆید...به‌م شێوه‌یه، ئه‌مڕۆ، كاتی هاتووه كه هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتیش وه‌ك زانستی پزیشكی و خه‌ون و یاسا و زانسته‌كانی تر سه‌ربه‌خۆیی خۆی و كه‌ڕامه‌تی خۆی وه‌ده‌ست بهێنێته‌وه و ئۆتۆنۆم بژی.
له‌جیاتی ئه‌م فه‌توا و غودبه توندوتیژانه‌ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژانی جومعان، كادیره ئیسلامی و مه‌لاكانیش، ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كه‌ن بێنه ناو مه‌حفه‌لی نووسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ندانه‌وه، به‌خێر بێن: ده‌توانن وه‌كو به‌هه‌شتی “مه‌لای جه‌زیری” و “نالی” و “مه‌لای گه‌وره” و “علا و ا‌لدین سه‌ججادی” وه‌ك ده‌یان مه‌لای نووسه‌ری گه‌وره‌ی دیكه، با ده‌ست بده‌نه قه‌ڵه‌م و كتیب بنووسن یان له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كاندا بنووسن: به پێوه‌ری ئه‌ده‌بیات »نه‌ك به پێوه‌ری غودبه و فه‌توا« بكه‌ونه ده‌مه‌قاڵی و ڕه‌خنه و باس و خواسی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاته‌وه. ئه‌وكاته دنیای ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر له‌سایه‌ی ڕه‌خنه و بۆچوونه‌كانی ئه‌وانه‌وه، بێگومان، ڕه‌نگینتر و گهشاوهتریش ده‌بێ. له‌وه خۆشتر؟ له‌وه خۆشتر له‌گه‌ل مه‌لایه‌ك باسی نیكۆس كازانتزاكی و دیكارت و كانت و ئه‌دۆرنۆ و هیگل بكه‌ین؟!
به‌ڵام غه‌یره‌ز ئه‌مه، كه‌واته، ئه‌م مه‌لایانه ده‌یانه‌وێت به‌زۆریی زۆرداره‌كی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و شاعیران ڕاكێشنه ناو مه‌یدانی ئیختیساسی خۆیانه‌وه كه دینه، ڕایانكێشنه شه‌ڕێكی ناچار دژی خۆیان و غودبهكانیان. كه ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر ناشایسته‌یه.
من به ڕه‌وانیه‌وه ده‌یڵێم: ناوزڕاندنی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان له‌ناو غودبهكانی ڕۆژی هه‌ینیدا كه ماوه‌یه‌كی زۆره بۆته مۆدێل، له بێ ئاگاداری و تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌و مه‌لایانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه له‌هه‌مبه‌ر سیسته‌می شیعر و فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر و ماناكانی هونه‌ری هاوچه‌رخ”.ئه‌م مۆدیله‌ی فه‌توا ده‌ركردن له‌پێناو ناوزڕاندنی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی دڵسۆزی میلله‌ت، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت، وا له شاعیر و ڕووناكبیران ده‌كات كه ئه‌وانیش چیتر هیچ ڕێز و حورمه‌تێك بۆ مه‌لای غودبهكان نه‌هێڵنه‌وه كه من یه‌ك بۆ خۆم هه‌رگیز ته‌مه‌ننای ئه‌مه ناكه‌م.
بۆیه له دڵه‌وه و به ڕێز و حورمه‌ته‌وه به هه‌موو ئه‌و مه‌لایانه ده‌ڵێم كه ناوی من و زانا خه‌لیل، نووسه‌رانی دیكه‌ی گۆڤاری “وێران” و ده‌زگای ئاراسیان هێناوه؛ ئاواته‌خوازم: با شه‌ڕی نێوان ڕووناكی و تاریكی، شه‌ڕی نێوان نوور و جه‌هاله‌ت نه‌كه‌نه شه‌ڕی نێوان نووسه‌ر و مه‌لاكان.
هه‌ر لێره‌شه‌وه، ئاواته‌خوازم لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، سكاڵانامهكهی خۆی دژی گۆڤاری “وێران” له دادگا بكشینێتهوه: بۆئه‌وه‌ی بتوانین له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی گۆڤاره ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بییه‌كاندا به‌ئاشكرا، نه‌ك له‌و شوێنه‌ی كه جێگه‌ی تۆمه‌تبار و تاوانبارانه، درێژه به گفتوگۆی ڕه‌خنه‌گرانه بده‌ین.
ئاواته‌خوازم.له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم بۆ ئه‌و مه‌لا زانا و مه‌لا ڕۆشنبیره مه‌زنانه‌ی كه به‌درێژایی مێژووی كورد هه‌ندێكیان تا ئه‌مڕۆش، بڵێسه‌ی داهێنان و ڕووناككردنه‌وه‌ی كولتوور بوونه له كوردستاندا؛ كه به‌بێ ئه‌وان ئه‌مڕۆشمان نه‌ده‌بوو.