تێپه‌ڕاندنی قۆناخێکی خوێندن
تێپه‌ڕاندنی قۆناخێکی خوێندن
له زانکۆ که‌متر خۆمان وه‌ک ژن و مێرد ده‌ناساند، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌هۆی نزیکیمانه‌وه پرسیاریان لێبکردینایه. زۆرتر وه‌یانده‌زانی که هاوڕێین و کاتێکیش ده‌یان زانی و ده‌مانگوت دوو منداڵیشمان هه‌یه، زۆر سه‌ریان سوڕده‌ما و ده‌یان گوت ژن ومێردیشن و ده‌شخوێنن و دومنداڵیشتان هه‌یه...واوو! به‌لای زۆرێک له ئینگلیز‌و ئوسترالیه‌کانه‌وه سه‌یر له‌وه‌دابوو که چۆن وه‌ڕزنابین له‌یه‌کتر، له زانکۆ هه‌ر پێکه‌وه و له‌ماڵیشه‌وه هه‌ر پێکه‌وه. له ڕاستیدا ئه‌م قۆناخه له‌ژیانمان هه‌م گرنگ بوو هه‌م پڕیش بوو له ئه‌زموون. به پێچه‌وانه‌ی هزرینی ئه‌و هاو زانکۆییانه‌شمان نه‌ک هه‌ر وه‌ڕز نه‌ده‌بووین به‌ڵکوو پێک‌وه‌بونمان هۆکارێکی گرینگیش بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌م ڕۆژه بگه‌ین و کێشه‌و چه‌ڵه‌مه‌کانی سه‌ر ڕێگاش به‌سه‌رکه‌وتوویی ببڕین، به‌واتایه‌کی دیکه له ژن و مێردێکی نه‌ریتیه‌وه ببینه هاوڕێش!
پاش سێ‌ساڵ هه‌وڵ وماندووبونی بێ‌وچان و ده‌ستوپه‌نجه نه‌رمکردن له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی ژیان، سه‌ره‌نجام توانیمان پێکه‌وه قۆناخی به‌کالۆریۆس له خوێندنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی (Bachelor of Arts “International Studies”) ببڕین و وێڕای سه‌دان خوێندکاری دیکه‌ی ئوسترالی و نا ئوسترالی له ئاهه‌نگی پێدانی به‌ڵگه‌نامه‌ێ ده‌رچووندا به‌شدار بین و به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌رچونه‌که‌مان وه‌رگرین. گه‌لێک به‌لامه‌وه گرنگ بوو که پاش ساڵانێکی زۆر دورکه‌وتنه‌وه‌م له خوێندن ئه‌م ڕۆژه ببیم و پله‌یه‌کی خوێندن ببڕم(کاتی خۆی که کوردستانم به‌جێ هێشت به‌دۆست و هاوڕێکانم گوت مه‌به‌ستمه که دڕێژه به‌خوێندن بده‌م و ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی چونم بۆ ده‌ره‌وه). بۆ سوه‌یلای هاوڕێ و هاوژینیشم ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێم که ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆی خوێندن بوو، سه‌ره‌تا که تازه هاتبوو بۆ ئوسترالیا کاتێک به ته‌نیشت زانکۆی ئه‌ده‌ڵاید یان زانکۆی ئێس ئه‌ی دا تێده‌په‌ڕین هه‌موو جارێک ده‌یگوت ملم بشکایه به‌س ئابێره‌دا به‌سه‌ر بکه‌وتمایه! به‌خۆشیه‌وه نه‌ک هه‌ر ملی نه‌شکا به‌ڵکو به‌سه‌رکه‌وتووییه‌وه توانی پله‌ی به‌کالۆریۆس ببڕێت و ئێستا خه‌ریکی ته‌واوکردنی ماسته‌ره‌که‌یه‌تی. دیاره له‌و ماوه‌دا که ئه‌و خوێندنه‌مان ته‌واوکردوه، ئێمه که‌سێکی ڕه‌به‌نی بێ منداڵ نه‌بووین، به‌ڵکو خاوه‌نی دوو منداڵی چاوگه‌شین که ئه‌رکی گه‌وره‌کردنی ئه‌وانیشمان له ئه‌ستۆ بوو، هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه به‌هۆی خوێندنه‌که‌وه نه‌مانتوانیبێ به‌شێوه‌ی پێویست باوکایه‌تی و دایکایه‌تی بکه‌ین، به‌ڵام له‌وه‌ی دڵنیام که باشترین هه‌وڵی خۆشمان داوه.
شتێکی دیکه که جێگه‌ی سه‌رنج و له‌وانه‌یه پرسیاریش بێت که ئێمه چۆن هه‌ردوکمان پێکه‌وه له‌و به‌شه‌دا وه‌رگیراین و ته‌واویشمان کرد. سوه‌یلا پێش من له زانکۆ وه‌رگیرا بوو له به‌شێک(ئه‌ندازیاری کۆمپیوته‌ر) ده‌یخوێند که دواتر تێگه‌یشت که حه‌زی لێ‌ناکات و نه‌وه‌دونۆ له‌سه‌دی ئه‌وانه‌ی له‌و به‌شه له‌وکاته‌دا ده‌یانخوێند پیاو بوون و دیار بوو ئه‌ویش جۆرێک هه‌ستی نامۆیی تێدا دروست ببوو، هه‌رچه‌ند فره‌ش هانمدا که ڕادێی و سه‌ره‌نجام به خوێندنیشت له‌و به‌شه ئه‌و تابوه ده‌شکێنێ که ژنیش ده‌توانن له به‌شی ئاواد بخوێنن و سه‌ریش بکه‌ون به‌ڵام ناهه‌قی نه‌بوو و منیش پشتگیری هه‌ربڕیارێکیم ده‌کرد که بۆخۆی پێ باش بێت و له سه‌رکه‌وتنی دڵنیا بێت. به‌هه‌رحاڵ بڕیاریدا جارێکی دیکه ناونوسی بکاته‌وه که له به‌شێک له‌به‌شه‌کانی زانستی مرۆڤایه‌تی و پۆڵه‌تیک وه‌ربگیرێت و به ڕێکه‌وت منیش هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره خۆم ناونوس کردبوو. ئێمه به چاوه‌ڕوانیه‌وه به‌ره‌و سه‌فه‌ری کوردستان و ئوروپا چوین. له کوردستانی ئازاد بوین له ڕێگای ئیمایله‌وه ئاگادارکراین که هه‌ردوکمان له به‌شی خوێندنی نێونه‌ته‌وه‌یدا جێگه‌یان داوینێ و ئێمه‌ش بێ سێ و دوو په‌سه‌ندمان کرد.
شتێکی دیکه که جێگه‌ی سه‌رنج و له‌وانه‌یه پرسیاریش بێت که ئێمه چۆن هه‌ردوکمان پێکه‌وه له‌و به‌شه‌دا وه‌رگیراین و ته‌واویشمان کرد. سوه‌یلا پێش من له زانکۆ وه‌رگیرا بوو له به‌شێک(ئه‌ندازیاری کۆمپیوته‌ر) ده‌یخوێند که دواتر تێگه‌یشت که حه‌زی لێ‌ناکات و نه‌وه‌دونۆ له‌سه‌دی ئه‌وانه‌ی له‌و به‌شه له‌وکاته‌دا ده‌یانخوێند پیاو بوون و دیار بوو ئه‌ویش جۆرێک هه‌ستی نامۆیی تێدا دروست ببوو، هه‌رچه‌ند فره‌ش هانمدا که ڕادێی و سه‌ره‌نجام به خوێندنیشت له‌و به‌شه ئه‌و تابوه ده‌شکێنێ که ژنیش ده‌توانن له به‌شی ئاواد بخوێنن و سه‌ریش بکه‌ون به‌ڵام ناهه‌قی نه‌بوو و منیش پشتگیری هه‌ربڕیارێکیم ده‌کرد که بۆخۆی پێ باش بێت و له سه‌رکه‌وتنی دڵنیا بێت. به‌هه‌رحاڵ بڕیاریدا جارێکی دیکه ناونوسی بکاته‌وه که له به‌شێک له‌به‌شه‌کانی زانستی مرۆڤایه‌تی و پۆڵه‌تیک وه‌ربگیرێت و به ڕێکه‌وت منیش هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره خۆم ناونوس کردبوو. ئێمه به چاوه‌ڕوانیه‌وه به‌ره‌و سه‌فه‌ری کوردستان و ئوروپا چوین. له کوردستانی ئازاد بوین له ڕێگای ئیمایله‌وه ئاگادارکراین که هه‌ردوکمان له به‌شی خوێندنی نێونه‌ته‌وه‌یدا جێگه‌یان داوینێ و ئێمه‌ش بێ سێ و دوو په‌سه‌ندمان کرد.
له زانکۆ که‌متر خۆمان وه‌ک ژن و مێرد ده‌ناساند، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌هۆی نزیکیمانه‌وه پرسیاریان لێبکردینایه. زۆرتر وه‌یانده‌زانی که هاوڕێین و کاتێکیش ده‌یان زانی و ده‌مانگوت دوو منداڵیشمان هه‌یه، زۆر سه‌ریان سوڕده‌ما و ده‌یان گوت ژن ومێردیشن و ده‌شخوێنن و دومنداڵیشتان هه‌یه...واوو! به‌لای زۆرێک له ئینگلیز‌و ئوسترالیه‌کانه‌وه سه‌یر له‌وه‌دابوو که چۆن وه‌ڕزنابین له‌یه‌کتر، له زانکۆ هه‌ر پێکه‌وه و له‌ماڵیشه‌وه هه‌ر پێکه‌وه. له ڕاستیدا ئه‌م قۆناخه له‌ژیانمان هه‌م گرنگ بوو هه‌م پڕیش بوو له ئه‌زموون. به پێچه‌وانه‌ی هزرینی ئه‌و هاو زانکۆییانه‌شمان نه‌ک هه‌ر وه‌ڕز نه‌ده‌بووین به‌ڵکوو پێک‌وه‌بونمان هۆکارێکی گرینگیش بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌م ڕۆژه بگه‌ین و کێشه‌و چه‌ڵه‌مه‌کانی سه‌ر ڕێگاش به‌سه‌رکه‌وتوویی ببڕین، به‌واتایه‌کی دیکه له ژن و مێردێکی نه‌ریتیه‌وه ببینه هاوڕێش!
له ماوه‌ی ئه‌وچه‌ند ساڵه‌دا به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه که تێیدا بووین به تایبه‌ت من له کۆمه‌ڵێک چالاکی سیاسی و بۆ نمونه نوسین دواکه‌وتووم و ته‌نانه‌ت نه‌متوانیوه به‌شێوه‌ی پێویست به پێوه‌ندییه‌کانم له‌گه‌ڵ دۆستان و هاوڕێیان و ته‌نانه‌ت خزمانم ڕابگه‌م. بۆیه هه‌ست ده‌که‌م داوی لێبوردنێکیان قه‌رزدارم و هیوادارم لێم ببوورن. جێی خۆیه‌تی لێره‌دا له یادم نه‌چێت که سپاسی هه‌موو ئه‌ودۆست و هاوڕێانه‌ش بکه‌م که هانیان داوین له به‌رده‌وامی خوێندن و نه‌سڵه‌مینه‌وه له ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کان. سپاسیش بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌مان که هه‌رده‌م چاوه‌وه‌ڕێ بیستنی هه‌واڵی ته‌واوکردنی ئه‌و قۆناخه‌ی خوێندنی ئێمه‌بوون له ناویشیاندا برای هێژاو خۆشه‌ویست کاک عومه‌ر که هانده‌رێکی هه‌میشه‌ییمان بوو.