كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Sunday, September 21, 2008

خه‌باتی چه‌کداری و نه‌هامه‌تییه‌کانی*

خه‌باتی چه‌کداری و نه‌هامه‌تییه‌کانی
*
شێرکۆ کرمانج


ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌وڵدانێکه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ یه‌کێک له‌ هۆیه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕشه‌کانی گه‌لی کوردستان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان، ئه‌ویش په‌یڕه‌ویکردن بووه‌ له‌ خه‌باتی چه‌کداری وه‌ک شێوازێکی خه‌بات بۆ ڕزگاری نیشتیمان. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ته‌رکیزی له‌سه‌ر ده‌کرێت ئاکامه‌ خراپه‌کانی ده‌ستبردنی حیزب و ڕێکخراوه‌ کوردستانییه‌کانه‌ بۆ خه‌باتی چه‌کداریی. پاش ده‌ستنیشانکردنی ئاکامه‌ خراپه‌کانی خه‌باتی چه‌کداری، شێوازه‌کانی دیکه‌ی خه‌بات وه‌ک به‌دیلێک بۆ خه‌باتی چه‌کداری پێشنیازده‌کرێن. ئایا خه‌باتی چه‌کداری له‌لایه‌ن نه‌یارانی کوردستانه‌وه‌‌ سه‌پێنراوه‌‌ یان لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان به‌خۆیان هه‌ڵیانبژاردوه‌؟ ئه‌مه‌ پرسیارێکه‌ له‌ درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا تیشکی ده‌خرێته‌ سه‌رو گفتۆگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت. گرنگی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ تاکو ئێستا له‌ باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌م شێوازی خه‌باته‌ له‌لایه‌ن پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) و پارتی ژیانه‌وه‌ی کوردستان (پژاک) و چه‌ندین لایه‌نی دیکه‌ که‌م تا زۆر په‌یڕه‌وی لێده‌کرێت. له‌ هه‌مانکاتدا ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و پێکدادانیش هه‌یه‌ له‌نێوان حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان. بۆیه‌ له‌م ڕۆژه‌دا پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به‌و شێوازه‌ی خه‌بات گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان.