وتووێژی كوردستان ڕاپۆرت له گه‌ڵ شێركۆ كرمانج
شێرکۆ کرمانج: ته‌نیا ئایدیالیسته‌کان و ئایینیه‌کانن باوه‌ڕیان به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ خه‌وش وه‌ک کۆماره‌که‌ی ئه‌فلاتون وبهههشتهکهی ئیسلامییه‌کان هه‌یه
سازدانی: سۆران عەزیز
كوردستان راپۆرت: گرنگترین ترسناك ترین ئەو تەحەدایانەی رووبەڕووی خێزانی كورد دەبێتەوە چین؟ بەڕای تۆ سەرچاوەی كێشەو قەیرانەكانی كۆمەڵایەتی ئێمە لەكوێدایە لەخێزان یاخود لەسەرجەم ئەو سیستەمە پەروەردیە كۆمەڵایەتیەی لەسایەیدا دەژین ؟
شێركۆ: له راستیدا، ژیان بۆ خۆی پرۆسه‌یه‌کی کێشه ئامێزه. واته ژیان بێ کێشه نابێت و کۆمه‌ڵگه‌کان له قۆناغی جیاجیای ژیانیان رووبه‌ڕووی کێشه‌ی نوێ ده‌بنه‌وه. كێشهکانیش به‌پێی قۆناغه‌کانیان سه‌رچاوه‌ی جیایان هه‌یه، هه‌ندێکیان کۆن هه‌ندێکیش نوێ. به‌ڵام ده‌کرێت ئێمه ده‌ست له‌سه‌ر چه‌ند سه‌رچاوەیه‌کی سه‌ره‌کی بۆ کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دانێین. کێشه‌ی هه‌ره سه‌ره‌کی هه‌م له خێزان هه‌م له سیسته‌مه په‌روه‌رده‌ییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی کوردستان، له هه‌ردووکیان، غیابی دیموکراسییه. مه‌به‌ستیشم به‌شداریپێنه‌کردنی ئه‌ندامانی خێزانه یان کۆمه‌ڵگه له پرسه‌کانی ناو ماڵ و کۆمه‌ڵگه‌دا. باشتره هه‌ندێک نمونه‌ی ساده بهێنینه‌وه، مه‌سه‌له‌ن کێشه‌ی ژن به ژنه، گه‌وه‌ره به بچوک و چه‌ند ژنیی هه‌ر هه‌موویان زاده‌ی بێ مافکردنی کچه یان ژنه له بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی. من ده‌مه‌وێ بڵێم که ئه‌م کێشانه‌ی که ئاماژهمپێکردن له راسیتدا بۆ خۆیان کێشه نین که‌چی دهرئاوێشتی کێشه‌یه‌کی دیکه‌ن، که غیابی دیموکراسی و پێشێلکردنی مافی کچ یان ژنه له بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی. پێمباشه باس له کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگەی کوردی بکه‌م که کوشتنی ده‌یان کچ و کوڕی کوردی لێکه‌وتۆته‌وه. ئه‌ویش به‌کارهێنانی مۆبایله، دیاره من مه‌به‌ستم به‌خراپ به‌کارهێنانی مۆبایل نیه ئه‌مه‌یان خۆی کێشه‌یه‌کی دیکه‌یه. من باس له به‌کارهێنانی مۆبایل ده‌که‌م وه‌ک وه‌سیله‌یه‌کی په‌یوه‌ندی له‌نێوان کچ و کوڕانی هه‌رزه‌کار و لاوی کورد. تا ئێستا وه‌ک ئه‌وه‌ی بیستومانه چه‌ندان کچ و کوڕ کوژراون یان ده‌ربه‌ده‌رکراون یان سوتێندراو‌ن یان خۆیان سوتاندوه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا مۆبایل کێشه‌یه یان دڵداری یان سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که؟ ئه‌وه‌ی راستی بێت زۆر که‌س مۆبایل تاوانبارده‌که‌ن، به‌ڵام له راستیدا مۆبایل ئامێرێکی بێهه‌ست و بێگیانه و له‌م کێشه‌یه‌دا هیچ مه‌حه‌لی نیه له ئیعراب. کێشه‌که په‌یوه‌ندی به نادیموکراتیی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیی و په‌روه‌رده‌یی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیه‌وه هه‌یه. سیسته‌مێک که رێگه له ده‌ربڕینی هه‌ستی ناسکی کچان و کوڕانمان ده‌گرێت، سیسته‌مێک که دڵداری زینده‌به‌چاڵ ده‌کات. سیسته‌مێک که هه‌ستی ده‌رونی، ویژدانی سێکسی کچان و کوڕانمان خه‌فه ده‌کات. که‌واته ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که بێمافکردنی کچان و کوڕانه، زه‌وتکردنی ساده‌ترین مافی لاوانه له رابواردن و که‌یفوه‌رگرتن له ترۆپکی ته‌مه‌نیان.
كوردستان راپۆرت: سەرەرای چەندین قەیران و كێشە لەنێو خێزانی كوردی كەچی ئەم كێشانە نەبونەتە گوتراوی فیكری بابەتی دیالۆگ لەسەر كردن و لێدوانی كلتووری مشتومڕی سیاسی و كۆمەڵایەتی ئاشكرا لەكوردستان داخۆ رەگەكانی ئەم بێدەنگییە لەكوێدایە؟
شێركۆ: ره‌گی بێده‌نگی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له زاڵی عه‌قڵییه‌ت و به‌ها (قیم) عهشایرییهکانه، له زاڵی عه‌قڵییه‌تی پیاو سالارییه، له زاڵیی به‌ها کۆنه‌پارێزه ئایینییه‌کانه، هه‌وروه‌ها وه‌ک له پرسیاری پێشتر ئاماژه‌مپێکرد له غیابی موماره‌سه‌ی دیموکراسییه هه‌م له ناو خێزان هه‌م له ناو سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که. جا با بۆنمونه باس له عه‌قڵییه‌ت و به‌ها عه‌شایرییه‌کان بکه‌ین. له‌وانه‌یه هه‌ندێک که‌س بڵێن کوا عه‌شیره‌ت باوی ماوه، سه‌رده‌می ئه‌م سیسته‌مه به‌سه‌رچوو. له راستیدا ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی نزیک ببینه‌وه. چونکه، راسته بونیه‌ی عه‌شیره‌تیی تا راده‌یه‌ک به تایبه‌تی له شاره گه‌وره‌کانی کوردستان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه یان له‌رزۆک بووه، به‌ڵام بونیه‌ی عه‌شیره‌ت له‌گه‌ڵ عه‌قڵییه‌تی عه‌شائیری دوو شتی لێکجیان. ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت به‌ها و پراکتیز وعه‌قڵییه‌تی عه‌شایریی زاڵترین شێوازی بیرکردنه‌وه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیی و کۆڵه‌که‌ی هه‌ره سه‌ره‌کی زۆربه‌ی هه‌ر زۆری دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه؛ چ خێزان بێت چ حیزب چ په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. پرسیار ئه‌وه‌یه جا ئه‌مه چ په‌یوه‌ندی به بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی هه‌یه له‌سه‌ر کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی. من حه‌زده‌که‌م به نمونه قسه بکه‌م، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که ئه‌ندامێک له ئه‌ندامه‌کانی ژن به شه‌ره‌ف و ناموس حیسابکات و ئاماده‌بێت گیانی خۆی بخاته سه‌ر چه‌قۆ بۆ پاراستنی ئه‌م ئه‌ندامه و له قسه‌کردنی رۆژانه‌دا هیچ ئاماده نه‌بێت ته‌نانه‌ت ناوی بێنێت و به وشه‌ی مورادیف باس له بوونی نه‌ک هه‌ر ئهندامهکە، به‌ڵکو خاوه‌نی ئه‌ندامه‌که‌ش، که ژنه، بکات، ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه چۆن ده‌توانێت باس له کێشه‌کانی بکات. ئه‌مه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیکه، عه‌قڵییه‌تی عه‌شایریی عه‌قڵییه‌تێکه هه‌میشه خۆی پێڕاسته، ئه‌گه‌ر راستیش نه‌بێت قه‌ت ئاماده‌نییه دان به هه‌ڵه‌ی خۆی دابنێت، چونکه ئه‌مه‌ی پێ که‌مییه. عه‌قڵییه‌تی عه‌شاییری په‌رده ده‌خاته سه‌ر كێشه‌کانی حه‌ز ناکات که‌س بزانی له‌ناو خێزانه‌که‌ی یان کۆمه‌ڵگه‌که‌ی چ رووده‌دات. هه‌موومان گوێمان لێبووه که دایک و باوکمان یان مام و پلکهکانمان پێمانیان گوتووه ئه‌و قسانه لهدهردهوه مه‌که‌ن ده‌نا حه‌یامان ده‌چێت. ئه‌وه خه‌ڵکه ساده‌که، کورد رۆشنبیر‌و روناکبیرهکانیشی هه‌ندێجار ده‌که‌ونه بن ئه‌و ته‌وژمه و په‌رده‌پۆشی له عه‌یب و عاره‌کانی کورد ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌مه ده‌زانین ئه‌وه راست نیه به‌س توخوا لای بێگانه باسی مه‌که‌ن با حه‌یامان نه‌چێت. جا لێره بیرێک له وشه‌ی حه‌یاش بکه‌ینه‌وه ده‌زانین که هه‌ڵقوڵاو زاده‌ی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته عه‌شایرییه که ئه‌و په‌رده پۆڵاییهی له‌سه‌ر کێشه‌کان داناوه‌و به کێشه و گرفته‌کان ده‌ڵێت عه‌یب و عار یان حه‌یا. به‌هه‌مانشێوه، عه‌قڵییه‌تی پیاوسالاری ئاماده نیه باس له کێشه‌کانی بکات، چونکه ئه‌و د‌رکی ئه‌وه‌ی کردوه که خۆی هۆکارێکی سه‌ره‌کی کێشه‌کانه‌و باسکردنیان بنه‌ماکانی ده‌هێنێته له‌رزین. عه‌قڵییه‌تی ئایینیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئامادیی ئه‌وه‌ی تێدا نیه باس له‌و کێشانه بکات چونکه خۆی خولقێنه‌ری به‌شێکی زۆری کێشه مۆدێرنه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه. ئه‌و ئه‌گه‌ر باسیش له‌و کێشانه بکات مۆدێرنیزم (موعاسهره) و گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌م به هۆکاری کێشه‌کان داده‌نێت. ئه‌و پێیوایه کۆمه‌ڵگه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه به دوورکه‌وتنه‌وه له ئایین و نزیکبوونه‌وه‌یان له به‌ها نوێکانی مۆدێرنیزم و جیهانگیری (عه‌وله‌مه) کێشه‌کانیان خوڵقاندوه‌و له خۆیان ئاڵۆزکردوه. ئه‌و ئیسلامی پێ تاکه حه‌ل و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌له‌ف به تاکه رێگه‌ی نه‌جات داده‌نێت. عه‌قڵییه‌تی ئیسلامی، به‌گشتی، دان بهوهدانانێت که کۆمه‌ڵگه‌کان له پرۆسه‌یه‌کی گه‌شه‌ی به‌رده‌وامن و له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌شه‌یه‌ش کێشه‌ی نوێیان دێته‌پێش کێشه‌کانیش و خوازیاری چاره‌سه‌ری نوێن و داوده‌رمانه‌کانی ئه‌وان ئێکسپایه‌ر بوون. بۆیه، نه‌کێشه‌کان به ئی خۆی ده‌زانێ و نا ئاماده‌شه چاره‌ی نوێیان بۆ بکات. بۆنمونه، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ئێمه له ئێران کێشه‌ی یان پرسی هۆمۆسێکشوالیتیمان (نێربازیمان) نیه. ئه‌مه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیش جێبه‌جێده‌بێت. کورده‌کان که زۆربه‌یان موسڵمانن، ژماره‌یه‌کی زۆریان، رۆژێک له رۆژان موماره‌سه‌ی نێربازیان کردوه، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که راشکاوانه باس له موماره‌سه‌کردنی کارێکی وا ده‌که‌ن له په‌نجه‌کانی ده‌ست تێپه‌ڕناکات. بۆ؟ چونکه ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی کردوه‌و عه‌قڵییه‌تی ئیسلامیش وه‌ک هێزێکی هه‌ژمونگه‌را له‌سه‌ری زاڵه‌و ئاماده نیه باسی لێوه‌بکات، بۆیه په‌رده‌پۆشی ده‌کات.
كوردستان راپۆرت: ئێمە دەبینین گەنجان لەنێو خێزان و پەروەردەی ئێمەدا خاوەنی زۆرترین كێشەن، بۆناوێرن و ناتوانن لەخۆیان و كێشەو ئارەزووەكانیان بدوێن ؟
شێركۆ: کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، به‌داخه‌وه ده‌ڵێم، کۆمه‌ڵگه‌یه‌که که سیسته‌می پهروهدی خێزان و په‌روه‌ده‌ی خوێندنی دوو سیسته‌می سه‌قه‌تن. له‌به‌ر ئه‌م سه‌قه‌تییه و دیسان وه‌ک پێشتر باسمکرد، له‌گه‌ڵ غیابی دیموکراسی، هه‌میشه منداڵ یان نه‌وه‌یه‌کی بێ پرسیار و گوێڕایه‌ڵ و ترسنۆک به‌رهه‌مدێنێت. ئینسانی بێ پرسیار و گوێڕایه‌ڵ و ترسنۆکیش توانا‌و جورئه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی که‌مه یان نیه‌تی. منداڵانی کورد، ته‌نانه‌ت گه‌نجه‌کانیش رۆژانه ده‌یانجار له ماڵ و له قوتابخانه سه‌رکۆنه ده‌کرێن بهسهرخۆدادهشکێندرێنهوه، زاتیان تیرۆر ده‌کرێت، ده‌ترسێندرێن. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که به‌شێوه‌یه‌ک په‌روه‌رده ده‌کرێن که گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌ساڵان بن. دیاره ئه‌م کاره له ژێر په‌رده‌ی رێز له گه‌وره گرتن ده‌کرێت، به‌ڵام له راستیدا له‌سه‌ر ترس له گه‌وره پهروهدهدهکرێن نه‌ک رێز. منداڵی کورد له ماڵه‌وه له کێشه‌کاندا پرسی پێناکرێت، خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته به جواب هات ئه‌وه پێیده‌گوترێت بێده‌نگ ئه‌وه ئیشی پیاوانه. ئه‌وه له کاتێکدا ئه‌گه‌ر هه‌ستێکی منداڵێتیی ده‌ربڕێت یان یارییه‌ک بکات، ئه‌و کات پێیده‌گوترێت دانیشه عه‌مرت نه‌مێنێت خۆ منداڵ نیت. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه منداڵه‌که به هه‌ردوولادا سه‌رکوت و سه‌رکۆنه ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش بێجگه له‌و سیفاته خراپانه‌ی که باسمکرد، هه‌م سه‌رلێشێواو هه‌م دووڕوو و هه‌م ریایی ده‌کات. ئه‌مانه کێشه‌ی ماڵێک و دوو ماڵ نین له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، ئه‌مه کێشه‌یه‌کی گشتییه، بگره هه‌ندێک خێزان لێدان و شێوازی دسپلینی وا له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان به‌کاردێنن که رژێمه دیکتاتۆره‌کانی وه‌ک سه‌دام و ستالینیش به‌کاریان نه‌هێناوه. له‌وانه‌یه هه‌ندێک بڵێن چۆن؟ من ده‌ڵێم، ئه‌ی باشه هه‌ندێک که‌س منداڵه‌که‌ی له فه‌لاقه نادات، ئه‌ی هه‌ندێ که‌سه کچه‌که‌ی ناسوتینێت. جا له فهلاقهدانی منداڵ یان سوتاندنی کچه ناسکۆڵهیهک خۆ ئاسه‌واری هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و منداڵه یان کچه دانانێت که ئازاردراوه، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م قسانه ئه‌م ده‌م و ئه‌و ده‌م ده‌که‌ن، ئه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوکێ له‌ناو جه‌رگی ته‌واوی منداڵانی کۆڵان و گه‌ڕه‌ک دروست ده‌کات. جا منداڵێکی ئاوا چاوترسکراو چ توانا و جورئه‌تێکی لا دروستده‌بێت تا به‌ره‌نگاری کێشه گه‌وره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ببێته‌وه. له‌وانه‌شه، بگوترێت وه‌ڵا من منداڵێک ده‌ناسم ئه‌وه‌نده‌و ئه‌وه‌نده‌شی لێده‌درا که‌چی منداڵێکی چاونه‌ترسی لێده‌رچووه. ده‌کرێ له ئاکامی لێدان جار جار منداڵی جاقی ده‌ربچێت، به‌ڵام ئه‌مه حالاتی شازن و ناکرێت ته‌عمیم بکرێن.
كوردستان راپۆرت: كۆمەڵگەی كوردەواری تائێستاش لەزۆر روكاریدا كۆمەڵگەیەكی ناوخۆی و كشتوكاڵیە وابەستەی كۆمەڵایەتی لەنێوانی ئەندامەكانیدا لەئاستێكی توند‌و تۆڵدایە واتا ئەم ئێستاش دیاردەكانی بەجیهانی بون و شۆرشی زانیاری و پەیوەندی كردن نەیتوانیوە گۆڕانكاری ئەوتۆ لەبونیادی كۆمەڵگەی كوردی و خێزانی كوردی ترادیسیۆنە كۆمەڵایەتیەكان بهێنێتە كایەوە بۆئەمەیان چ دەڵێیت؟
شێركۆ: راسته ئه‌مه‌یان ته‌واو وایه، هۆکه‌ی به‌ڕای من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ته‌نیا به جه‌سته له نێو دنیای جیهانگیری و شۆڕشی زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌ژی. کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌و پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییانه‌ی له جیهاندا روویانداوه‌و روده‌ده‌ن به‌شدارییه‌کی ئه‌و تۆی نیه، ئه‌و له په‌راوێزی گۆڕانکارییه‌کان ده‌ژی. بگره ئه‌م گۆڕانکارییانه هه‌ندێک کێشه‌ی نوێی بۆ کۆمه‌ڵگه‌که به‌رهه‌مهێناوه. ئه‌گه‌ر رێگه‌م پێبده‌ی ئاماژه به یه‌کێکیان ده‌که‌م.
دنیای نوێ ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایت و مۆبایلی خسته ژێر ده‌ستی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که به عه‌قڵییه‌ت تا ئێستا عه‌شایرییه. دیاره هه‌موو گۆڕانکارییه‌ک له‌گه‌ڵ خۆی کۆمه‌ڵێک کێشه دروستده‌کات، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ی دنیای نوێ، بۆ کورد کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی کۆنی هه‌م نوێکردوه هه‌م قوڵترکرد. بۆنمونه، کوشتنی له‌سه‌ر شه‌ره‌ف، کێشه‌ی زۆربوونی ته‌ڵاق، ره‌دووکه‌وتن، خۆسوتاندن و لێدانی کچ و کوڕان هتد. ئه‌م کێشانه کێشه‌ی کۆنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردین، به‌ڵام یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی که وایکردوه ئه‌م کێشانه به گوڕێکی زیاتر و ئاڵۆزتر روو له کۆمه‌ڵگه‌که بکه‌ن په‌یوه‌ندی به پرسێکه‌وه هه‌یه که به ئینگلیزی پێیده‌ڵێن “sexual exposure”. ئه‌مه‌ش واته پیشاندان یان ده‌رکه‌وتنی سێکسی. مه‌به‌ستم لێره ئه‌وه‌یه که ئه‌و هۆکارانه‌ی دنیای نوێ خستویه‌تییه بازاڕ وه‌ک ئینته‌رنێت، ڤیدیۆ، سه‌ته‌لایت، مۆبایل (به‌تایبه‌تی له کوردستان که هیچ فلته‌رێک یان لێپرسینه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر نیه) بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی کچان و کوڕانی کورد زیاتر روبه‌ڕووی دیتنی ئه‌و جۆره فلیم و وێنه‌و نواندنانه ببن که هه‌ستی سێکسیان زیاتر و زیاتر ده‌وروژێنێت. به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانی پێشتر، مه‌به‌ستم نه‌وه‌کانی حه‌فتاکان و هه‌شتاکان و ئه‌وانی پێش ئه‌وانیش، بینینی ئه‌م فلیم و وێنه هه‌ست وروژێنه‌رانه زۆر زۆر زیاتره. کاتی خۆی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی عه‌شایری بوو و کچان و کوڕانیشی که‌پتی سێکسیان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام نه‌ک ئه‌وه‌نده‌ی کوڕان و کچانی ئێستا ته‌ماشای فیلمی روت و سه‌ته‌لایتی بێ فلته‌ریان نه‌ده‌کرد، بگره هه‌ر بوونی نه‌بوو. بۆیه کۆنترۆڵکردنی هه‌سته سێکسییه‌کانیان ئاسانتر بوو. ده‌توانم بڵێم تا راده‌یه‌ک هه‌ستیان به ژیانی سێکسی کهپتکراویان نه‌ده‌کرد یان ئه‌وه‌تا قه‌بوڵیان کردبوو. که‌چی ئێستا کچان و کوڕانی کورد له رێگه‌ی ئینته‌رنێت، سه‌ته‌لایت و مۆبایل رۆژانه فیلم و وێنه‌ی هه‌ست وروژێن ده‌بینن. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که کۆمه‌ڵگه‌که هێشتان له‌ژێر سایه‌ی هه‌ژموونی عه‌قڵیه‌تی عه‌شایریی و ئایینیی کۆنه‌پارێز ده‌ناڵێنێ. جا له‌کاتێکدا کچان و کوڕانی هه‌ست وروژاو له ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ڕێن بۆ خاڵیکردنه‌وه‌ی هه‌ست و نه‌سته وروژاوهکهیان رووبه‌ڕووی ئه‌و دابونه‌رێت و عه‌قڵییه‌ت و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تیانه ده‌بنه‌وه که وه‌ک گوتمان عه‌قڵییه‌تیی عه‌شایری و کلتوری زاڵی ئیسلام لهبهرابهریان دروستی کردون. له‌م پێکدادانه‌دا کێشه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی باسمانکرد خۆی ده‌رده‌خات جا خۆسوتاندن بێت یان سوتاندن، کوشتن بێت یان وه‌ده‌رنان، ته‌ڵاقدان بێت یان بێسه‌روشوێنکردن. من پێموایه ئه‌م پێکدادانه ته‌نیا له نێوان نه‌وه‌کان نیه به‌ڵکو له‌ناو نه‌وه‌کانیشه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که کوڕێک خوشکێکی خۆی ده‌کوژێ له‌سه‌ر دیتنی له‌گه‌ڵ هاوکلاسییه‌کی که‌چی له‌هه‌مان کاتدا هه‌مان ئه‌و کاره‌ی که خوشکه‌که‌ی خۆی له‌سه‌ر کوشتووه له‌گه‌ڵ کچه جیرانه‌که‌ی ته‌نیشت ماڵیان ئه‌نجام ده‌دات. ئینسانی کورد ئه‌م پێکدادانی به‌هاکانی له‌گه‌ڵ خودی خۆشی هه‌یه، بۆنمونه، هه‌ندێک کچه کورد هه‌ن کاتێک هه‌ستی سێکسی خۆیان پێ کۆنتڕۆڵ ناکرێت ده‌چن کارێک ئه‌نجام ده‌دن که له‌گه‌ڵ به‌هاکانی خۆیان، چ به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان چ به‌ها ئایینییه‌کان، ناگونجێن. بۆیه له ئاکامدا کچه‌که له‌وانه‌یه به خۆی خۆی بکوژێ به‌بێ ئه‌وه‌ی هێشتان که‌س و کاری هه‌ستیان به کارێکی له‌م جۆره کردبێت. جا بۆیه تا ئه‌و ململانێیه هه‌بێت له‌نێوان به‌ها و عه‌قڵیه‌تی عه‌شایریی کوردی -ئیسلامی له‌گه‌ڵ به‌هاکانی دنیای مۆدێرن (به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌و شێوه به‌ڕه‌ڵاییه‌ی له کوردستان بڵابونهتهوه) ئه‌وه شۆڕشی زانیاری و مۆدێرنیته نه‌ک هه‌ر زه‌حمه‌ته گۆڕانکاری له دنیای کوردی دروستبکه‌ن، به‌ڵکو له‌وانه‌یه رۆژانه کێشه کۆنه‌کانی لێقوڵترو سه‌ختر بکه‌ن و دووچاری کێشه‌ی نوێشی بکه‌نه‌وه.

سه‌رچاوه: كوردستان ڕاپۆرت