خاکی کوردی و ناوی تورکی!؟
خاکی کوردی و ناوی تورکی!؟
نوسینی: وریا ماملێ
زۆر جاران ئه‌م پرسیاره ئازارم ده‌دا که بۆ زۆر ناوچه و شار و دێی کوردستان ناوی تورکی یا ئازه‌رییان له‌سه ر داندراون؟ بۆ مه‌گین خاکی پاکی کورده‌واری نین؟ بۆ دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه زمانی راوێژیان کوردی نییه؟ بۆ له‌م ناوچانه کولتور و داب و نه‌ریتێکی دی ڕه‌چاو ده‌کرێ که جیاوازن له هه‌لسوکه‌وتی نیشته‌جێ بووانی؟ ئه‌وانه و ده‌یان پرسیاری له‌م چه‌شنه هه‌ن که جێی ڕامانن.
وا که به شوێن جوابێک دا ههڵوهدابوم تا بتوانێ هه‌ندێ داخی ده‌روونم ئه‌هۆن بکات ، بینیم که هۆکاره‌کانی ئه‌م ئاڵۆزییه یه‌ک و دوو نین ، به‌لکو هه‌ژمارێک هۆکار هه‌ن که په‌یوه‌ندییان هه‌یه به‌م جییاوازییه ناخۆش و تاڵه‌وه .بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌رئه‌م بابه‌ته ،واته به ترک کردنی وڵاتی کورد ، سه‌رم به هه‌ر ده‌رگایه‌ک که داگرت بینیم مێژوی تاڵ و تاریکی کورد میوان دارمه، ئه‌و مهژویهی که تازه ده‌ستمان به به‌رۆکی ڕاناگا تا ململانه‌ی له‌گه‌ڵا تازه بکه‌ینه‌وه،ئه‌و مێژویه‌ی که وا دینی ئیسلام و قه‌ومی مه‌غول و شا عه‌بباسی سه‌فه‌وی و شایه‌کانی ئه‌فشاری و قاجاره‌کان هه‌ر یه‌ک به نۆبه‌ی خۆی بۆ شێواندنی ، کاری لێبڕاوانه‌یان کرد و زه‌بری خۆیان لێ وهشاندین. به دوای ئه‌وانیشدا پارچه پارچه بوونی وڵاته خۆشه‌ویسته‌که‌مان و بێ ده‌وڵه‌تی و بێ ساحێب بوونی، له بواری به‌ڕێوه‌بردنی ،به‌م جۆره که‌هه‌ر پارچه‌یه‌ک له وڵات، که زۆر به سووک و هاسانی ، که‌وتبوو ژێر ده‌ستی وڵاتێکی تری بێگانه، ئه‌وانیش به مه‌یلی دڵی خۆیان، لێی ببون به خاوه‌نی و بۆ ئه‌وه‌یکه بڵێن وڵاتی خۆیانه ، ده‌که‌وتنه گیانی ئه‌م ناوچانه که ژێر ده‌ستیان بوون و یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کانی (جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یی)یان به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پاندن و ده‌یسه‌پێنن، جا له گۆرینی زمان و جلوبه‌رگ و کولتور را گرتویه‌تی تا ده‌گا به ناو و ناوناسی بنه‌ماڵه‌کان و ناوی کۆڵان و شه‌قام و شار‌و دێهات و دار و به‌ردی کوردستانه پڕ گه‌وهه‌ر و جوانه‌که‌مان. له بواری جوغرافی له نیوه زیاتری سنوره‌کانی کوردستان، جیرانن ڵه‌گه‌ڵ دوو وڵاتی ئێران و تورکیا له ناو خۆی ئێرانیشدا،زۆربه‌ی سنوره‌کانی کوردستان هاو سنورن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی(ئازه‌ری). بۆیه له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی که هاوسنورن له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ئه‌م جینۆسایده سیسته‌ماتیکه زه‌قتره . که واته کاتێک حکومه‌ته ناوه‌ندییه‌کان دێن که کوردستان وه‌ک وڵاتی خۆیان ناو نوس بکه‌ن ،فه‌رمانبه‌ری باوه‌رپێکراوی خۆیان ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌که‌ن ، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه زڕه میرزای ئازه‌ری بون ، جا به هۆی ئه‌مه که ،له کوردی تێنه‌گه‌یشتون و ده‌ستیان ئاواڵه و پشتیان به حکومه‌ت گه‌رم بووه و ئامانجی سه‌رکیشیان جێبه‌جی کردنی بیری ناحه‌زی داگیرکه‌ران بووه ، زۆر بێبه‌زه‌ییانه که‌وتونه‌ته پاکتاو کردنی ئاسه‌واری کورد بونی ناوچه کوردێکان. زۆر به ڕونی دێته به‌ر چاو، که به ئانقه‌ست ناوی ئازه‌رییان له جییاتی ناوی کوردی به‌کار هێناوه.
بۆ وێنه له‌م ناوچانه‌ی که نیزیکن له ناوچه ئازه‌رییه‌کان وه‌ک ورمێ، مه‌هاباد، نه‌غه‌ده ، بۆکان به ده‌یان دێهات هه‌یه که دانیشتوانی به سه‌دان و هه‌زاران ساڵه کورد بون، به‌ڵام که سه‌یری ناوه‌کانیان ئه‌که‌ین ده‌بینین ، تورکین یا ئازه‌رین، وه‌ک : دۆن گز، قه‌ره موسالی، ئاڵبڵاغ ، قه‌ره‌قشڵاق، قه‌ره‌که‌ند ، قه‌ره‌داغ ، توتاغاچ، قوڵقوڵاغ ، له‌گز ، ساری قامیش، مه‌لاله‌ر، شێخ له‌ر،که‌ل به‌ی ره‌زا خان و به‌یره‌م.
ئه‌وه‌ی راستی بێت هیچ زانیارییه‌ک له پێشینه‌ی ئه‌م ناوچه و دێهاتانه له به‌ر ده‌ست دا نین یا من نه‌مدیتوون ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ڕاده‌یه‌ک ڕوون و ئاشکرایه، سڵ نه‌کردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی مێژوناسانه، له ئاریایی بوونی کورد، به‌م شێوه‌یه که به نه‌وه‌کانی ساسان ناوزه‌دیان ده‌که‌ن. که وابێ، ده‌بێ بگوترێ سنوری خاکی کوردان له گشت چوار به‌شه‌که‌دا زۆر به‌ر فراوانتر بون له هی ئه‌مرۆ.
ڕه‌نگه ئه‌م پرسیاره له‌لای زۆر که‌س بێته پێش، باشه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ندی به ده‌ست فارسانه ، ئه‌دی بۆچی ناوه‌کان نه‌کراون به فارسی ؟
له جواب‌دا ده‌بێ بگوتره که زۆر شار و ناوچه‌ی کوردستان له شاڵاوی ئه‌م پاکتاوکارییه ده‌رباز نه‌بوون ،هه‌ر ئه‌وه‌یکه ناوه‌کان به ده‌ستنوس و به زاراوه‌ی فارسی نوسراون و ده‌خوێندرێنه‌وه خۆی گه‌واهی ئه‌م راستییه تاڵه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ده‌بینین که به ده‌یان ناوی فارسیش دێته‌به‌ر چاو،وه‌ک: چشمه دراز، شورآباد، چه‌پ دهرره ، علی سرخ ، گاز دهرره، کۆه سفید،له ناوچه‌کانی سه‌ر به‌پارێزگای کوردستان. یان دوا ره‌سته‌ی ناوه‌کانیان کردۆته ( آباد) وه‌ک حه‌سه‌ن آباد و علی آباد وزۆری تر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه و به پێویستی ده‌زانم بۆ ئه‌م کاته هه‌نووکه‌ییه‌ی ئیستا سرنجی بدرێتێ، لایه‌نی به تورک یا ئازه‌ری کراوی بابه‌ته‌که‌یه.
شاخ‌و کێوی سه‌ر که‌ش و نه‌بونی رێگا‌و بان له‌لایه‌ک ،گرینگی نه‌دانی داگیرکه‌ران به گه‌شه پێدانی بازه‌رگانی و پیشه‌یی و کولتوری ، له لایه‌کی دیکه‌وه ، بون به هۆی زۆرتر لاواز بون و فه‌قیرتر بونی کورد له‌م بوارانه دا، به‌تایبه‌ت له بواری کولتوری و فه‌رهه‌نگی دا،ئه‌مه‌ش له ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری به گشتی، له ناو کۆمه‌ڵگای لادێیی به‌تایبه‌تی ره‌نگی داوه‌ته‌وه.کاری بونی ئه‌م خاڵه به‌ڕاده‌یه‌ک به‌رچاوه، تا ئه‌و جێیه‌ی که هه‌م ئه‌وکات که ناوه‌کانیان، له‌لایان داگیرکه‌ران و به‌کرێگیراوه‌کانیان، بۆدهگۆڕدران، که‌س نه‌بو زار ههڵپچڕێ و هه‌ڵوێست بگرێ ، جا یا له بێسه‌وادی یا له ترسی حکومه‌ت و ئاغا یا بۆ راگرتنی برای دینی، هه‌میش دوای ئه‌م کاته که‌س ته‌نانه‌ت زه‌حمه‌تی تێڕامانینیشی به خۆی ڕه‌وا نه‌دی تا بزانێ ئه‌و ناوه‌ی که وا که‌وتۆته سه‌ر زاری، چ مانایه‌کی هه‌یه و بن و بنه‌چه‌که‌ی ده‌گاته‌وه کۆ؟
ئێ، کوردینۆ:
دۆینێ، دۆینێ بو.هه‌رچی رویدا ،رۆیی .ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان دا ، له‌ده‌ستمان چو.
هانده‌ری من بۆنووسینی ئه‌م پرسیاره ئازارده‌ره‌ی که وا له ده‌سپێکی وتاره‌که‌دا باسم کرد ، ئه‌م ده‌نگۆیانه‌یه که جار‌و بار له زاری هه‌ندێک راگه‌یه‌ندراوی به‌کرێگیراو یا که‌سانی نابه‌رپرسی ئازه‌ری له ناو خۆی ئیران ده‌بیسترێن ، که وا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن زۆربه‌ی شار و ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خاکی ئازهربایهجانن و دانیشتوانیشی ئازه‌ری کێو ین.
ئه‌وه‌ی راستی بێت ئازهرێکان به‌تایبه‌ت ئه‌و ئازه‌رییانه‌ی وه‌ک : نظمی افشار و حه‌وتونامه‌ی (ئۆلدوز) بیرده‌که‌نه‌وه ، خۆیان زۆر باش ده‌زانن که قسه‌کانیان چه‌نده نیزیکن له راستیه‌وه ، بۆیه پشیله ترسهنۆککهی گهرهکیشمان ئه‌م قسانه به ختته ناگرێ.
باوه‌ڕم وایه که هیچ کوردێکی وڵاتپاڕێز و نیشتیمان په‌روه‌ر به بیستنی ناوی سه‌پاوی بێگانه به‌سه‌ر خاکی وڵاتێوه ،که‌یفخۆش نییه.که وایه با گشت پێکه‌وه جوابی ئه‌م پرسیارانه‌ی ژێره‌وه تاو و تۆ بکه‌ین تا چی ترنهوهی داهاتو ڕه‌خنه‌مان لێنه‌گرن و ئاخ و ئۆخ بۆئهمرۆ هه‌ڵنه‌ڕێژن.تاکو ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه گازنده‌یان له مێژوی رابردویان نه‌بێت.
ئایا کورد ده‌بی به‌م ناوانه، له سه‌ر زێدی خۆی قایل بێت؟
ئایا خه‌باتی دژ به دوژمن ته‌نیا به چه‌ک مسۆگه‌ره ؟
ئایا ئه‌مرۆ له ئیران دا هه‌ل و مه‌رجی به‌رز کردنه‌وه‌ی داواکاری له‌م جۆره،(واته گۆڕینی ناوی ئه‌م ناوچانه) له لایان هه‌ر که س و هه‌ر گروپێک و به شێوه‌ی یاسایی و مه‌ده‌نی ، له‌باره؟
ئایا ڕوونکردنه‌وه و وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌م دیارده داگیرکارییه بۆ دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه کاریگه‌ر ده‌بێ؟
له‌م باره‌یه‌وه که‌سانی نیشتیمان په‌روه‌ر و وڵاتپارێز چ هه‌نگاوێک ده‌توانن باوێژن؟
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ومێدیاکان تا چه‌ند ئه‌م هێنده به هێند ده‌گرن؟
ئێمه که چاره‌نوسی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی باشورمان له‌به‌ر چاوه، بێده‌نگ بونمان له ئاست ئه‌م ناوچانه‌ی رۆژهه‌ڵات ،ئه‌ویش له‌م کاته هه‌ستیار و هه‌نووکه‌ییه‌دا ڕه‌وایه؟
ڕێکه‌وتی 12.12.2007زایینی