په‌یامی پرسه و سه‌رساخی به بۆنه‌ی کۆچی ناواده‌ی هاوڕی عوسمان ڕه‌حیمی
په‌یامی پرسه و سه‌رساخی به بۆنه‌ی کۆچی ناواده‌ی هاوڕی عوسمان ڕه‌حیمی
به‌ڕێز خاتوو په‌خشان فه‌لسه‌فی
به‌ڕێزان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی ڕه‌حیمی و فه‌لسه‌فی
به‌ڕێزان دۆستان و هاوڕێیانی کاک عوسمان له حزبی دیموکراتی کوردستان
هه‌واڵی کوچی به‌ژان و ناواده‌ی هاوسه‌نگه‌ر و هاوڕێی خۆشه‌ویست کاک عوسمانی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌و یه‌کێک له ڕێبه‌رانی به‌وره‌و خۆڕاگری ناو جه‌رگه‌ی خه‌باتی ڕوای نه‌ته‌وه‌که‌مان ، له دڵه‌وه هه‌ژاندینی و بێ ڕاده خه‌مباری کردین. له ڕاستیدا کۆچی کاک عوسمان کاره‌ساتێکی جه‌رگ بڕو هه‌ژێنه‌رو خه‌سارێکی گه‌وره‌و قه‌ره‌بوو نه‌کراو بوو.
هاوڕێ عوسمان کۆچی کرد‌و به‌شێوه‌ی جه‌سته‌یی به‌جێی هێشتین، به‌ڵام ئه‌و نامرێ و ڕابردوی پڕ له خه‌بات و تێکۆشانی، که‌سایه‌تی نمونه‌یی و خۆشه‌ویستی، په‌یڤ و ڕامانه‌کانی، هه‌ڵویست و ئاکاره په‌سه‌نده‌کانی زۆر له‌مردن بههێزتن و هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه، ناو‌و یادی ئه‌و، له ناو دڵ و ده‌روونی ئێمه‌دا به‌زیندوویی ده‌هێڵنه‌وه.
به بۆنه‌ی ئه‌و کۆچه ناوه‌خته‌وه، له ناخی دڵه‌وه به‌ناوی خۆم و هاوسه‌رو بنهماڵهمانهوه، وێڕای ده‌ڕبڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی قوڵمان بۆ له‌ده‌ست دانی کاک عوسمانی هێژا، سه‌ر ساخیتان پێ ده‌ڵێین و هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تانین. دڵنیابن له خه‌می له‌ده‌ست دانی کاک عوسماندا ته‌نیانین و فره‌ن ئه‌وانه‌ی بۆ ئه‌م کۆسته ئه‌ژنۆی ماته‌میان له باوهشگرتوهو و فرمێسکیان هه‌ڵوه‌راندوه.
یادی ئازیزی له‌دڵماندا هه‌ر به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه
خالید عه‌زیزی
ئوسترالیا 14/09/2007