له په‌راوێزیی گرژییه‌کانی نێوان باڵه‌کانی حیزبی دێمۆکراته‌وه

ع. و. خه‌نده‌ڕه‌ش
28.01.2007
ڕه‌نگه کورد یه‌کێک بێت له‌و نه‌ته‌وانه‌ی که ساڵانێکی فره‌ی له مێژووی خۆی سه‌رفی خه‌بات و تێکۆشانی هه‌مه‌لایه‌نه کردبێت بۆ وه‌ده‌سهێنانی مافه ئینسانیه‌کان. کورد هه‌ر ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانێکی بۆ ڕه‌خسابێت هاتووه‌ته مه‌یدان و ژیانی پڕ له زیلله‌تی ژێرده‌ستی و چه‌وساوه‌یی نه‌په‌ژراندووه. له‌م سوۆنگهیهوه ده‌یان و سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی کورد کوێر بوونه‌ته‌وه و تاقیان ده‌رنه‌چووه. هه‌زاران هه‌زار که‌س و بنه‌ماڵه ئه‌ندامی له‌ش و دارایی و سه‌روه‌ت و سامانیان له‌ده‌ست داوه و تا مردن له خۆشییه‌کانی ژیان بێبه‌ش بوون... به هه‌ر حاڵ،.. کاروانی خه‌بات و تێکۆشانمان درێژه‌ی کێشا تا گه‌یشته ئه‌مڕۆ. ئه‌مڕۆ که زۆربه‌ی خه‌ڵکی پێیوایه سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداری به‌سه‌رچووه و کاتی خه‌باتی سیاسی و دیپڵۆماتیکه.
له‌م سه‌رده‌می کرانه‌وه و تابشته دا، ده‌بینین دوو لایه‌نی کوردی به هێنانه‌وه‌ی پاساوی نابه‌جێ و ناڕه‌وا خه‌ریکن کووره‌ی جه‌نگێکی دیکه‌ی براکوژی دهدهمێنن. ئه‌و دوو لایه‌نه که تا دوێنێ یه‌ک حیزب بوون؛ و له یه‌ک سه‌نگه‌ردا شان به شانی یه‌کتری خه‌باتیان ده‌کرد، ئه‌مڕۆ گه‌ره‌کیانه له سه‌ر میراتی قازی و قاسملوو، که له ڕاستیدا سه‌رمایه‌ی زیاتر له شه‌ست ساڵی نه‌ته‌وه‌یه‌که، نه‌ته‌وه‌یه‌ک تووشی ماڵوێرانی و ڕه‌نجه‌ڕۆیی بکه‌ن. هه‌ر کام له‌و دوو باڵه‌ی حیزبی دێمۆکراتی له خۆیاندا هه‌ست به که‌موکووڕی و ناته‌واوی ده‌که‌ن؛ هه‌ر بۆیه ده‌یانه‌وێت به سووک کردن و چووک نیشاندانی لایه‌نه‌که‌ی تر شه‌رعییه‌ت بده‌ن به خۆیان؛ و خۆیان وه‌ک میراتیگری ڕاسته‌قینه‌ی قازی و قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی نیشان بده‌ن.
به داخه‌وه ئه‌م هاوڕێیانه هیچ بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که خه‌ڵکی کوردستان تاب و توانای جه‌نگی براکوژیی نه‌ماوه؛ بزووتنه‌وه‌ی کورد به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو زام و برینه ناگرێت؛ و چیتر تابی پرژ و بڵاوی و ده‌سته ده‌سته‌یی و په‌رته‌وازه‌یی ناکات. ئه‌م به‌ڕێزانه خه‌ریکن هه‌ر له‌سه‌ر به‌زمی کۆن ده‌هۆڵی شه‌ڕ بکوتن؛ واته مافی ژیان و خه‌بات بۆ خۆیان ڕه‌وا، و بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ریان ناڕه‌وا بده‌نه ناسین. سه‌روه‌ت و سامانی حیزبی دێمۆکرات هی هه‌مووانه، به‌ڵام گه‌ره‌که هه‌مووان به هه‌ستکردن به به‌رپرسایه‌تییه‌کی مێژوویی مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌کدا بکه‌ن. ناکرێ چه‌ند بنکه و باره‌گایه‌ک یان چه‌ند ده‌زگایه‌ک ئۆتۆمۆبیل و .. ببنه ماکه‌ی خوێنرێژی له نێوان ڕۆڵه‌کانی ئه‌م حیزب و گه‌له‌دا. ئیعتیبار و پرێستژی سیاسیی ئه‌م حیزبه بۆ هه‌مووانه و کورد به گشتی شانازیی پێوه ده‌کات. ئه‌م ئیعتیباره له ڕێبازی کوردانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ کاف، ڕه‌سه‌نایه‌تیی کۆماری جوانه‌مه‌رگ، سێداره‌ی ڕێبه‌رانی کۆمار و بلیمه‌تی و ڕاستگۆیی ڕێبه‌رانی شه‌هیدی ئه‌م حیزبه‌وه هاتووه. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیانه پابه‌ند بین به پاراستنی پرێستژ و پره‌نسیپه‌کانی حیزبی دێمۆکرات، نابێ و ناکرێ "ناو"ی ئه‌م حیزبه بکه‌ینه به‌هانه بۆ هه‌ڵایساندنی جه‌نگی براکوژی.
ده‌بێ باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت که هه‌ر که‌س ئازاده چ ناوێک له خۆی ده‌نێت و خۆی چۆن ده‌ناسێنێت. ئه‌گه‌ر بڕوانینه خه‌ڵکانی تر و وڵاتانی تر ده‌بینین له نێو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانی تریشدا له‌م شێوه ڕووداوانه ڕوویانداوه؛ و هه‌رگیز نه‌شبوونه‌ته مایه‌ی شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون. بۆ نموونه له وڵاتی سریلانکا که له هه‌فتاکانه‌وه تامیله‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان داوه‌ته خه‌باتی چه‌کداری، چه‌ندین لایه‌ن و ڕه‌وتی سیاسی و چه‌کداری هه‌یه که ناوه‌کانیان ئه‌وه‌نده له یه‌کترییه‌وه نزیکن زۆر به زه‌حمه‌ت لێک جیا ده‌کرێنه‌وه. به‌ڵام هه‌رگیز ڕۆژێک له ڕۆژان "ناو" نه‌بووه‌ته هۆکاری شه‌ڕ و لێکدان له نێوانیاندا.
پارتی سریلانکای ئازاد
به‌ره‌ی ئازادیی گه‌ل
پارتی گه‌لی سریلانکا
هاوبه‌ندیی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی موسوڵمانان
به‌ره‌ی یه‌کگرتوی گه‌ل
پارتی کۆمۆنیستی سریلانکا
به‌ره‌ی دێمۆکراتیکی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوو
پارتی ئازادیی گه‌لی نه‌ته‌وه‌یی
پارت کۆمه‌ڵگه‌ی ئازادی لانکا
پارتی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوو
کۆنگره‌ی کرێکارانی سیلان
پارتی که‌له‌پووریی نه‌ته‌وه‌یی
کۆنگره‌ی موسوڵمانانی سریلانکا
هاوبه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی تامیل
کۆنگره‌ی گشتیی تامیله‌کانی سیلان
به‌ره‌ی شۆرشگێڕی ئازادیی گه‌لی ئیلام
ڕێکخراوی ئازادیی تامیل ئیلام
به‌ره‌ی یه‌کگرتووی ئازادیی ئیلام
به‌ره‌ی دێمۆکراتیکی گه‌لی ئیلام
به‌ره‌ی ئازادیی جه‌ماوه‌ری
به‌ره‌ی ئازادیی دێمۆکراتیکی گه‌ل
پارتی سۆسیالیستی یه‌کگرتوو
به‌ره‌ی تازه‌ی چه‌پڕه‌و
به‌ره‌ی دێمۆکراتیکی چه‌پڕه‌و
بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتیکی نه‌ته‌وه‌یی
پارتی نوێی یه‌کسانیی کۆمه‌ڵ
پارتی دێمۆکراتیکی نوێ
پارتی لیبراڵی سریلانکا
پارتی کریکارانی شۆرشگێر
پارتی فیدراڵی تامیل
پڵینگه‌کانی ئازادیی تامیل ئیلام
پڵینگه نوێیه‌کانی ئازادیی تامیل ئیلام
پڵینگه‌کانی ئازادیی گه‌لی تامیل ئیلام
له کۆتاییدا ده‌ڵێم، ئه‌وه‌ی چوو، چوو؛ تازه بوو به به‌شێک له مێژوو. به‌ڵام بۆ ئایینده هیوا ده‌خوازم که ڕێبه‌رانی هه‌ردووک باڵه‌که‌ی حیزبی دێمۆکرات به‌رپرسانه‌تر له‌وه‌ی که چاوه‌ڕوانییان لێده‌کرێت بجووڵێنه‌وه؛ و کارێک نه‌که‌ن که جارێکی تر خوێنی کورد به ده‌ستی کورد، و خوێنی دێمۆکرات به ده‌ستی دێمۆکرات بڕژێت. تاکی کورد ئه‌وه‌نده چه‌وساوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده سته‌می لێکراوه، ئه‌وه‌نده ناهه‌قیی به‌رامبه‌ر کراوه، که به‌رگه‌ی شه‌ڕێکی تری براکوژی ناگرێت. ئه‌مڕۆ کورد ماندووه؛ گه‌ره‌که سه‌رکرده‌کانیشی به باشی ئه‌مه ده‌رک بکه‌ن. ناکرێ تینووێتیی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به خوێنی کوڕی کورد بشکێنن.