"گه‌نجی" ئه‌گه‌ر "گاندی" بوایه له پرسی کورد نه‌ده‌ترسا

دکتۆر روئیا تلوعی
ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی ژنانی کوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتی
ماوه‌یه‌که به بۆنه‌ی به‌ڕێوه بردنی ژیانی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌رکی به‌رپرسایه‌تی دوومنداڵ به ته‌نیایی و له نه‌بوونی باوکیاندا، ئه‌ویش له وڵاتێکی تازه که هه‌مووشتێکی جیاوازه له ئێرانێک که کۆماری ئیسلامی له ژێر گوشاری ئیستبداد و سته‌مدا کردوویه‌تی به جه‌هه‌نه‌م، مه‌ودای نووسینم نیه. له سایته کوردییه‌کاندا جاروبار ده‌بینم بابه‌ته‌کانی "ئه‌کبه‌ری گه‌نجی" وه‌رده‌گێڕنه‌وه سه‌ر زمانی کوردی و بڵاوی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌زموونی من له ئه‌مریکا پێی سه‌لماندووم "گه‌نجی" ناو نووسراوه‌کانی له، "گه‌نجی" راسته‌قینه جیاوازه. بۆیه به حورمه‌تی دڵی پاکی ته‌واوی ئه‌و تێکۆشه‌ره کوردانه که بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان خه‌بات ده‌که‌ن و به‌تایبه‌ت له‌به‌ر حورمه‌ت و خۆشه‌ویستیم بۆ خوێندکاران و ئه‌و گه‌نجه کوردانه‌ی که به دڵێکی پاک و پێنووسێکی پڕ له هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه هاتونه مه‌یدانی پڕ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی خه‌بات ، پێویسته ئه‌زموونی خۆم له چه‌ند دیداری "ئه‌کبه‌ری گه‌نجی" بنووسم . پێم وایه ئه‌مه ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تییه به‌تایبه‌ت که ئێمه کوردی رۆژهه‌ڵات جارێک فریوی "خاته‌می" مان خوارد و له یه‌که‌م خولی هه‌ڵبژاردنی بۆ سه‌روک کۆماری پتر له 90% ده‌نگمان پێدا. ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته ئۆپۆزیسیۆن و دنیای رۆژئاواش کڵاوی "خاته‌می"یان سه‌رچووبوو. "خاته‌می" به قسه‌ی رازاوه و ره‌نگینه‌وه هات و وه‌مانزانی به‌ڕاستی کارێک بۆ ئازادی و بۆ مافی ره‌وای کوردان و ژنانیش ده‌کا، به‌ڵام نه‌ک نه‌یکرد که ره‌نگی ره‌شی نائومێدی و بێ دنهیی و ئینفیعالی کێشا سه‌ر دڵ و روخساری گه‌نجان و چالاکان. ئیستاش پێویسته هه‌ر ده‌نگێکی ئازادیخوازی ده‌بیستین ماویه‌ک هه‌ڵیسه‌نگێنین تا بزانین بۆ کورد چی پێیه و چه‌ندی راسته؟
من نامه‌وێ بڵێم که "گه‌نجی"ش پرۆژه‌ی کۆماری ئیسلامییه، چونکه جارێ به‌و قیناعهته نه‌گه‌یشتووم. هه‌روه‌ها دژایه‌تی و ره‌خنه‌ی "گه‌نجی" له‌پرۆژه‌ی هه‌ره‌س هێناوی ئیسڵاحاتم پێ دروسته. له‌هه‌مان کاتدا ره‌خنه‌ی دۆستانی چه‌پی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له جێی خۆیه‌تی که ده‌پرسن چۆن گه‌نجی له ناو زیندانه‌وه توانیویه‌تی به‌رده‌وام وێنه و رێکلام و رێپۆرتاژی مانگرتنه‌که‌ی بڵاو کاته‌وه؟ هه‌ڵبه‌ت زۆر که‌س شکیان له‌و 78 رۆژ مانگرتنه هه‌یه چونکه ئه‌وه " ئه‌کبه‌ری موحه‌مه‌دی " و " وه‌لیۆڵڵا فه‌یزی مه‌هده‌وی" دوای 9 رۆژ مانگرتن له خواردن گیانیان له رێگای ئازادی‌دا به‌خت کرد. هه‌ڵبه‌ت وڵامی"سازگارا" ئه‌وه بوو که مانگرتنه‌کانی ئه‌وان له راستیدا هه‌مان به ڕۆژوو بوونی ئیسلامی بووه ، به‌ڵام له کاتی پارشێو و به‌ربانگدا سێ کڵۆ قه‌ند و چه‌ند په‌رداخ ئاویان خواردۆته‌وه و مانگرتنی وشک نه‌بووه . پێم وایه له کۆماری ئیسلامی‌دا جۆرێکی نوێێ مانگرتن له خواردنی ڕیفۆرمخوازان هاتۆته ئاراوه که ده‌توانن ناوی بنێین مانگرتنی ئیسلامی له خواردن !!!! ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه ئازایه‌تی "سازگارا" یه له دانپێنان به‌وه‌دا که ئه‌و زیندانه‌ی ئه‌وان چوون له چاو ئه‌و زیندانه‌ی ئێمه‌ی کورد ده‌چین ، له راستیدا هۆتێله نه‌ک زیندان. دیسان دۆستانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات زۆر جار پرسیار ده‌که‌ن چۆن "گه‌نجی" له نێو زیندانه‌وه ده‌توانێ نووسینه‌کانی بنێرێته ده‌ر و ته‌نانه‌ت کتێبیش چاپ و بڵاو بکاته‌وه؟ ئه‌وه‌ش بۆ من که زیندانی جمهوری ئیسلامیم چێشتوه جێگای پرسیاره. له‌بیرمه کاتێک له سلوولی ئینفرادی ئیتلاعاته‌وه دهیانناردم بۆ زیندانی گشتیی ژنان له سنه، خاههرێکی زیندانبان هات و جلووبه‌رگی پێ داکه‌ندم و ته‌واوی پێستمی پشکنی بۆئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ووشهیهکیشم نه‌نووسیبێ. له پاش ئازادی له زیندانی گشتیش هه‌رچیم نووسیبوو لێیان سه‌ندم.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن هێشتوویانه" گه‌نجی" بێته ده‌ر، به‌ڕاستی هه‌ر ته‌نیا ئه‌و نه‌بووه و زۆر که‌س له زیندانیانی سیاسی ئێران پێش قه‌ده‌خه بوونی ده‌رچوونیان له وڵات هاتوونه‌ته ده‌ر . له‌وانه‌یه رژیم حه‌زیش بکات له ناو وڵات له کۆڵی ببنه‌وه. ئینسافعهلی هیدایه‌ت، سازگارا،ئه‌کبه‌ری عه‌تری ، عه‌لی ئه‌فشاری، مێهرئهنگیزی کار ، وێبلاگ نووسه‌کان وه‌ک ئومید میعماریان و ...، کورۆش سیحه‌تی و زۆر له خوێندکارانی گیراوی کاتی راپه‌ڕینه‌که‌ی 18ی پووشپه‌ڕی 1378، نه‌سرینی موحه‌مه‌دی و له‌م دواییه‌شدا مه‌نووچێهری موحه‌مه‌دی و.... هاتوونه‌ته ده‌ر. له کورده‌کانیش من و مادیح ئه‌حمه‌دی و ئازاد زه‌مانی و بۆرهانی دیواگهر و.... له‌ده‌ره‌وه‌ین. ته‌نانه‌ت سه‌عید ساعیدی دوای زیندان تا به‌ریتانیا چوو و گه‌ڕایه‌وه. هه‌ڵبه‌ت لێره‌شدا هه‌ڵاواردنی نێوان کورد و ئه‌وانی تر هه‌ر به‌رچاوه ، بۆ نموونه له لایه‌ن رژیمه‌وه له که‌س داوای پاره‌ی بارمته نه‌کراوه، به‌ڵام چه‌ندین جار داوای بارمته‌ی منی کورد کراوه!
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی روون و حاشاهه‌ڵنه‌گره، هه‌ڵاواردنه له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ که‌سانی وه‌ک"گه‌نجی"، که ده‌توانێ هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بێ که خۆی له ناویاندا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر کاری کردووه و ئاشنا و ناسیاوی له نێو زیندانیش‌دا زۆر بووه بۆیارمه‌تیدانی. من تا ئیره‌ش هه‌وڵ ئه‌ده‌م خۆم بگه‌یه‌نمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که به‌هه‌رحاڵ له وڵاتێک که بنه‌مای حکوومه‌ته‌که‌ی هه‌ڵاواردنه ، "گه‌نجی" وه‌ڵامێکی بۆ ئه‌م شتانه نییه یا پێویست ناکا بیبێت . سه‌یر و سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه "گه‌نجی" باوه‌ڕ ناکات ئه‌شکه‌نجه له زیندان هه‌بێ. پێی وایه زیندان دژوار نییه چونکه خۆی له سویتێکی تایبه‌تیدا بووه که هه‌موو ئیمکاناتی ژیانی بۆ دابین کراوه و له‌وانه‌یه به هۆی یاسای" ملاقات شرعی" که مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی ژن و مێرد و بنه ماڵه _ هه‌ڵبه‌ت بۆ زیندانی باوه‌ڕپێکراو نه ئێمه مانان _ بۆ شه‌و له سلوولی تایبه‌تیدا ده‌ده‌ن، له بنه‌ماڵه‌که‌شی زۆر دوور نه‌بووبێ. بۆیه قاره‌مان " گه‌نجی " به ئازایه‌تییه‌وه ده‌ڵێ من ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئێران ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بچمه‌وه زیندان! به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و سویته پڕ ئیمکانات و بێ ئهشکهنجانهش له زیندانه‌کانی کوردستان ساز ده‌کرێ ئێمه‌ش هه‌موومان ئاماده‌ین له بارودۆخی یه‌کسان له‌گه‌ڵ " گه‌نجی" دا بگه‌رێینه‌وه ئێران و بچینه‌وه هۆتێل زیندان!
ئه‌وه‌ی که دڵی من له گه‌نجی ره‌ش ده‌کات دیسان بارودۆخی زیندانه‌که‌شی نییه به‌ڵکوو هه‌ڵوێستی دووڕووانه‌ی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورده له ئێران. له‌و ماوه‌یه‌دا که له تورکیا بووم، کێشه‌ی " گه‌نجی" زۆر زه‌ق کرابویه‌وه. من به‌رده‌وام له ئینته‌رنێتدا به‌شوێن هه‌واڵی " گه‌نجی"یه‌وه بووم . زۆر جار "نیما"ی کوڕم لێی ده‌پرسیم ئه‌وه وێنه‌ی کێیه؟ منیش ده‌موت ئه‌وه قاره‌مانێکی زیندانی سیاسییه. لای "نیما" ئه‌م قاره‌مانه ده‌بوا که‌سێکی زۆر باڵابه‌رز و به‌هێز بێ. شه‌وێک له ئه‌مریکا که تازه گه‌نجی هاتبوه ده‌ر ، دۆستانی فارس ئاگاداریان کردم ده‌یانه‌وێ "گه‌نجی" ببینن . من و منداڵه‌کانیشم چوین. "نیما"ی شه‌ش ساڵانه‌م هه‌رچاوی به "گه‌نجی" که‌وت پرسی ئێ؟ ئه‌وه ریشهکهت کوا؟ دایکه ئه‌م گه‌نجییه قاره‌مانه بۆ ئه‌وه‌نده چکۆله‌یه؟ ئه‌و کات هه‌موومان پێکه‌نین، به‌ڵام "نیما" چاکی زانیبوو که قاره‌مانی ناوبراو بچووکهJ.
هه‌مان شه‌و من له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد دووام و ئاماژه‌م به‌وه‌کرد که ده‌بێ لێک تێگه‌یشتن و وتووێژ له نێوان رۆشنبیرانی کورد و فارس و نه‌ته‌وه‌کانی تر پێک بێت وکێشه‌ی کورد ده‌بێ له زه‌ینییه‌تی رۆشنبیری فارس‌دا که داوای دیموکراسی و مافی مرۆڤ ده‌کات جێگا و وڵامی شیاوی خۆی بدۆزێته‌وه. به‌تایبه‌ت پێم داگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که "گه‌نجی" هه‌وڵ ئه‌دا خۆی وه‌ک ئاڵاهه‌ڵگری بزافێکی ئاشتیخوازانه له ئێران بناسێنێ، بۆیه ئه‌رکی ئه‌و له به‌رامبه‌ر کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و کێشه‌ی کورد زۆر گرانه. دیموکراسی به بێ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران سه‌ر ناگرێ. خۆ خافڵاندنی رووناکبیران له کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کێشه‌ی کورد ده‌بێته هۆکاری دووپات بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ. ئێرانی داهاتوو ره‌نگی ئارامش نابینێ مه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی تر و هه‌روه‌ها ژنان چاره‌سه‌ر بکرێ. هه‌روه‌ها باسی که‌سانێک له‌چالاکانی بزاڤی ژنانی ئێرانم کرد که زۆر له پیاوانی رۆشنبیر له‌م باره‌وه پێشکه‌وتووترن و خوازیاری لاچوونی هه‌ڵاواردنن له هه‌موو شێوه‌کانیدا ، ته‌نانه‌ت هه‌ڵاواردن دژ به نه‌ته‌وه‌کان. من و ئه‌و خوێندکارانه‌ی له‌وێ بووین سه‌رمان سووڕما کاتێک گه‌نجی وتی : هه‌رچی باسی کێشه‌ی ژنان بکه‌ین باشه و یارمه‌تییه به بزاڤی دیموکراسی‌خوازی ئێران، به‌ڵام کێشه‌ی که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کێشه‌یه‌کی مه‌ترسیداره و نابێ بیوروژێنین!!!( مسئله قومیتها خطرناکه و نباید به‌ش دامن زد). ئه‌م وه‌ڵامه زۆرناشیاو بوو بۆ که‌سێ که رواڵه‌تی فه‌یله‌سوفی تازه سه‌رهه‌ڵداوی ئێرانی به خۆگرتوه، به ڕاده‌یێ که "عه‌لی ئه‌فشاری" و "ئه‌کبه‌ری عه‌تری" ده‌نگی ناره‌زایه‌تییان هه‌ڵبڕی و وتیان مانای چییه؟ وشه‌ی وروژاندن وشه‌یه‌کی زۆر ناڕوونه. ئێمه ناتوانین خۆمان له کێشه‌یه‌کی واقیعی کۆمه‌ڵگا بخافڵێنین. سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه بۆ رۆژی دواییدا "گه‌نجی" له زانکۆی جورج تاون کۆڕێکی بوو و زۆر که‌س هاتبوون گوێی لێ بگرن. شوێنی کورسییه‌که‌ی من و منداڵه‌کانم به‌شێوازێ بوو که "گه‌نجی" زوو چاوی به "نیما" که‌وت و زانی ئێمه له‌وێین. بێگومان زانی له ناو 750 نهفهریشدا پرسیاری هه‌ر لێده‌که‌م بۆیه له نێوان وتاره‌که‌یدا له ناکاو باسی که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گونجاند و وتی :
"اقلیتهای قومی مشکل دارن. تبعیض آزارشون میده... من خواهان یک جمهوری دمکراتیک فدرال هستم." واته: که‌مینه قه‌ومییه‌کان_نه‌ک نه‌ته‌وه‌یی!_ کێشه‌یان هه‌یه . تووشی هه‌ڵاواردن بوون . من خوازیاری کۆمارێکی دیمۆکراتیکی فیدڕاڵم. من که سه‌رم له‌م ئاڵ و گۆڕه یه‌کشه‌وه سووڕ مابوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند کوردی تر چه‌پڵه‌مان لێدا . دوای کۆڕه‌که به گه‌نجیم وت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی تۆ باوه‌ڕت به مافی نه‌ته‌وه‌کان بێ من به‌ش به حاڵی خۆم وه‌کو نووسه‌رێکی کورد پشتیوانت ده‌بم.
هێشتا نه‌متوانیبوو وه‌ڵامی ئاڵوگۆڕی یهکشهوهی"گه‌نجی" بدۆزمه‌وه که کت‌وپڕ له ترسی وروژاندنی باسێکی خۆیووتهنی خه‌ته‌رناکه‌وه، ببوو بهخوازیاری جمهورییهکی دیموکراتیکی فیدڕاڵ که مافی نه‌ته‌وه‌کانی(قه‌ومییه‌ته‌کان) تێدا ره‌چاو ده‌کرێ، که له ته‌له‌ڤیزیونی به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مریکا داوایان لێکردم چه‌ند خوله‌ک به‌شداری پرۆگرامێ بم که "گه‌نجی" تێیدا ئاماده‌یه ، تا وه‌ک که‌سێک که له دانیشتنی کۆشکی سپی دا به‌شدار بووم له‌و باره‌یه‌وه بۆچوونی خۆم باس بکه‌م. خانمێکی تێکۆشه‌ری کرماشانی که ژنێکی زۆر چالاکه له بزاڤی دیموکراسی‌خوازی و بزاڤی ژناندا تازه له سوێده‌وه هاتبوو و هه‌مان رۆژ له VOA ببوو. ئه‌و خانمه وتی هه‌ر گه‌نجی زانی تۆ به‌شداری به‌رنامه‌که ده‌بی ره‌نگ به ڕوویه‌وه نه‌ما و وتی ئه‌م خانمه باسی کێشه‌ی کورد ده‌کات. من له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی قه‌ومییه‌ته‌کان موشکیڵهم هه‌یه!! گوایا کاتێک ره‌نگ و روخساری گه‌نجی چاک ده‌بێ که دڵنیای ده‌که‌ن به هیچ چه‌شنێک پرسیاره‌کان له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد نابێ . کاتێک دۆستانی ته‌له‌ڤزیون و خانمی دۆستم ئه‌مه‌یان بۆ گێڕامه‌وه زانیم ئاڵوگۆڕی یهکشهوهی "گه‌نجی" مه‌سڵه‌حه‌تێک زیاتر نه‌بوه که له پێناو بارودۆخی کاتی و کتوپڕی خۆی له زانکۆی جورج تاون به‌کاری هێناوه. ئه‌گینا گه‌نجی هه‌مان گه‌نجییه که له باوه‌ڕ و زه‌ینییه‌تی به رواڵه‌ت جیهانی خۆیدا کێشه‌ی کوردی به کێشه‌یه‌کی خه‌ته‌رناک پێناسه کردبوو، که نابێ بیوروژێنێت. نازانم له مێشکی ئه‌م فه‌یله‌سوفه جیهانییه تازه ههڵاتوهدا جیهانی بێ کورد چون مومکینه؟ ئه‌و که ده‌ڵێ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا پرسی فه‌له‌ستینی تێدا چاره‌سه‌ر نه‌کرێ ئارامی و ئاسایش نابینێ چۆن کوردی دانیشتووی ئێران نابینێ یان نایه‌وێ بیبینێ یا له چی ده‌ترسێ که بیبینێ؟ له هۆتیل زیندانی تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی ده‌ترسێ؟ پێم وا نییه.
هه‌ڵبه‌ت پێویسته ئاماژه‌ش به چه‌ند هه‌ڵسوکه‌وتی تری "گه‌نجی" هه‌ر له‌و چه‌شنه بکه‌م. کاتێک هاته ده‌ر دووبه‌ره‌کیی خسته نێوان ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی که تازه ورده ورده خه‌ریک بوون له گرووپگهڵی جیاوازه‌وه یه‌کیان ده‌گرت، به‌و هیوایه‌ی کۆنگره‌یه‌کی میللی پێک بێنن و له‌م باره‌شه‌وه په‌یامیان بۆ کورده‌کانیش ناردبوو. له‌م به‌ره‌دا جمهوریخواز و سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌ب و راست و چه‌پ و ... خه‌ریکی به‌شداری بوون." گه‌نجی" به ره‌ت کردنه‌وه‌ی سه‌لته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کان دیسان جمهوریخواز و سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌بی کرده‌وه گیان یه‌ک. دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی پاشایه‌تی هێرشێکی زۆریان سه‌ر کرد، قسه‌که‌ی گۆڕی و وتی سه‌لته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کانیش له سیسته‌مێکی دیموکراتیدا ده‌توانن شانسی خۆیان له ده‌نگدانی خه‌ڵکدا تاقی بکه‌نه‌وه. هه‌ڵبه‌ت دوای ره‌چاو کردنی هه‌مان ماف بۆ خامنه‌یی! هه‌روه‌ها له مانگرتن بۆ ئازادی زندانیانی سیاسی_ که ده‌مویست به‌شدار بم وشوکر بۆ خوا به‌شداریم نه‌کرد_به‌س سێ زیندانی سیاسی ده‌سنیشان کرد و ناوی زۆر که‌س وه‌ک زیندانیانی کوردی هه‌ر نه‌برد. ئه‌ویشی دوای ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک به ناچاری گۆڕی . له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دیسان باس و خواس زۆره چونکه دوو که‌س له‌و سێ که‌سه‌ی ئه‌و ده‌سنیشانی کردن وه‌ک "ئۆسانلو" و "جه‌هانبه‌گلو" ئازاد کران و له‌وانه‌یه به ئازادی " موسه‌وی خویینیها" وا پرۆپاگه‌نده بکرێ که ئێران ئیتر زیندانی سیاسی نییه. له‌م رۆژانه‌شدا "عیماده‌دین باقی" به‌رپرسی "کانوونی کارتۆنی به رواڵه‌ت ناده‌وڵه‌تی پشتیوانی له مافی زیندانییه‌کان" ره‌قه‌می زیندانی سیاسی ئێرانی شه‌ش که‌س له قاو دا و وتی ئه‌وانی تر چالاکانی گرووپگه‌لی چه‌کداری دژ به نیزامن. به‌م شێوه‌یه کورده‌کان چونکه له دۆسییه‌ی هه‌مووماندا لایه‌نگری حیزبه کوردییه‌کان هه‌یه له روانگه‌ی "باقی" یه‌وه زیندانی سیاسی نین.
ره‌خنه‌یه‌کی تر که له‌سه‌ر "گه‌نجی" هه‌یه هه‌لپه‌رستی ئه‌وه. ئیستا که بزاڤی ژنانی ئێران پێی ناوه‌ته قۆناخێک که به‌ڕاستی بۆته کۆڵه‌که‌یه‌کی گرنگی بزاڤی دیموکڕاسیخوازی، که‌سێک وه‌ک گه‌نجی له‌م ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و ده‌ڵی ده‌یه‌وێ بۆ داوای مافی به‌رابه‌ری ژن و پیاو داوای مانگرتنی گشتی له خواردن بکات. من دژ به‌وه نیم که پیاوان پشتیوانی بزاڤی ژنان بکه‌ن، به‌ڵام دژ به هه‌ر که‌سێکم که ژنان و بزاڤه‌که‌یان وه‌ک ئامێرێک به‌کار بێنن. بزاڤی ژنانی ئێران به پشتگه‌رمی هێزی ژنان خۆیانه‌وه گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناخه. باشه "گه‌نجی" که ئه‌وه‌نده دڵسۆزه بۆچی بۆ پشتیوانی له مافی نه‌ته‌وه‌کان مان ناگرێ؟ سه‌یر ئه‌وه‌یه له زانکۆی" بێرکلی" گه‌نجی وتارێکی تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر مافی ژنان پێشکه‌ش ده‌کات، به‌ڵام له کاتی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کاندا زمانی گه‌نجی ده‌بێته‌وه به هه‌مان زمانی باوی پیاوسالارانه‌ی ئێران ، به چه‌شنێک که به‌ره‌وڕووی ره‌خنه‌و گازنده‌ی زۆر له دانیشتوان ده‌بێته‌وه. وه‌ک چالاکێکی بزاڤی ژنان له ئه‌مریکا ده‌یوت " گه‌نجی " باشتره هه‌ر وتار بخوێنێته‌وه و قسه نه‌کات با بۆشاییه‌کانی ده‌رنه‌که‌وێ.
له بانگهێشتی چالاکانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران بۆ کۆشکی سپی که‌سانێک وه‌ک "گه‌نجی" زۆر تووڕه بوون له‌وه‌ی کورده‌کان و نوێنه‌رانی "کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ" له‌وێ به‌شدارن و ئه‌مه‌یان به مه‌ترسییه‌ک بۆ یه‌کپارچه بوونی خاکی ئێران ده‌زانی. من چاوه‌ڕوانیم له که‌سێک که خۆی وه‌ک فه‌یله‌سووفێک و بیرمه‌ندێکی جیهانی ده‌ناسێنێت زۆر زیاتر له‌وه بوو که به به‌شداری نه‌ته‌وه سته‌م لێکراوه‌کان عاجز بێ. هه‌روه‌ها ئه‌و و هاوبیرانی وا خۆیان لێ ون بوه که پێیان وایه کۆشکی سپی ئه‌بێ له‌وان بپرسێ کێ بانگ بکات و کێ بانگ نه‌کات؟ ئه‌مه له حاله‌تێکدایه که رێفۆرمخوازان هێشتا ده‌بێ وه‌ڵامی زۆر پرسیار له‌سه‌ر به‌شداربوونیان له سه‌رکوتیی خه‌ڵک بده‌نه‌وه و ته‌نیا بێبه‌ش بوونی ئه‌مڕۆیان له ده‌سه‌ڵات، واتای ئازادیخوازیی ناگه‌یه‌نێ.
له کۆتاییدا، پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌م که "گه‌نجی" به رواڵه‌ت ده‌ڵێ مه‌به‌ستی گرتنه ده‌ستی رێبه‌رایه‌تی بزاڤی دیموکراسی‌خوازی ئێران نییه. بۆ ئێمه‌ی که له نزیکه‌وه به‌ده‌ست ریفۆرمخوازانه‌وه ساڵه‌ها ئازارمان دیوه، ئه‌م چه‌شنه ره‌وشت و قسه‌ی دوور له ڕاستی شتێکی نوێ نیه . زۆر ئاشکرایه گه‌نجی چاوه‌ڕوانی خوڵقێکی جیدییه که پێی بڵێ فه‌رموو، ئه‌ویش هه‌ست بکات وه‌ک " گاندی" بووه به "گانجی". به‌ڵام ئه‌م "گانجی" تا ئه‌و "گاندی" یه زۆر جیاوازه. "گه‌نجی" ئه‌گه‌ر "گاندی" بوایه له پرسی کورد نه‌ده‌ترسا. به‌هه‌رحاڵ من وه‌ک چالاکێکی بزاڤی ژنان باوه‌ڕم به وتووێژه و دڵنیام نه‌ته‌وه‌ی کورد دۆستانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له بزاڤی مافخوازی و دیموکراسیخوازیدا ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌و دۆستانه‌ی که رووڕاستن و له ناخی دڵه‌وه باوه‌ڕیان به مافی مرۆڤه. مافێک که هی هه‌موو مرۆڤه‌کانه و که‌سیش له که‌س " مرۆڤتر" نییه.